موقتەدا سەدر: بەشداریی ھەڵبژاردن دەکەین

هەواڵی / 27/8/2021 473 جار بینراوە

موقتەدا سەدر: بەشداریی ھەڵبژاردن دەکەین

 

موقتەدا سەدر لە بایکۆتی ھەڵبژاردن پاشگەز بووەوە و داوای لە خەڵک کرد، "بەشداری ملیۆنیی" لە ھەڵبژاردندا بکەن و دەنگ بە کاندیدەکانیان بدەن بۆ کۆتاییھێنان بە گەندەڵی و داگیرکاریی.
سەدر لە وتارێکدا لە نەجەف بە ئامادەبوونی کاندیدانی ڕەوتەکەی، باسی لەوەکرد ھەندێک لایەن گرەویان لەسەر ئەوە دەکرد کە ئەوان ناتوانن بگەڕێنەوە ناو ھەڵبژاردن، داوای لە خەڵکی عێراق کرد بەشداریی لە پڕۆسەی ھەڵبژاردن بکەن و دەنگ بە کاندیدەکانیان بدەن.
بڕیارە لە ١٠-١٠ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، حکومەتی عێراق و کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن بەردەوام تەئکید لەوە دەکەنەوە ئامادەکاریی تەواو کراوەو پڕۆسەکە لە وادەی خۆیدا دەکرێت.
ئەو هەڵوێستە نوێیەی سەدر بۆ بەشداریی لە ھەڵبژاردن لە كاتێكدایە، بەهۆی بایكۆتی چەند حیزب‌و لایەنێكەوە كە دیارترینیان موقتەدا سەدر بوو، دەنگۆیەکی بەھێز ھەبوو بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، بەڵام وتارەکەی ئەمڕۆی سەدر پێدەچێت بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە لە وادەی خۆیدا یەکلایی بکاتەوە.


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌