ساڵی ۲٠۳٠ ناوچەکانی چواردەوری شاری لەندەن ژێر ئاو دەکەون ..! 
            
                هەواڵی /
             
                      22/8/2021 
                
                
                  2018 جار بینراوە
            
             
        
            
            
 
               
    
             
 
            
        
            
  
ساڵی ۲٠۳٠ ناوچەکانی چواردەوری شاری لەندەن ژێر ئاو دەکەون ..!
لێکۆڵەرەوەکانی بەریتانیا بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکانیان لە ڕێگەی نەخشەی لافاوی شاری لەندەنەوە پێشنیاری ئەوە دەکەن کە ناوچەکانی چواردەوری شاری لەندەن مەترسی ئەوەیان دێتە پێش کە ژێر ئاو بکەون لە دە ساڵی داهاتوودا.
نەخشەکە ئەوە پیشان دەدات کە تەواوی لێواری ڕووباری ثامێس مەترسیی دێتە سەر و بەردەوام گۆڕانی کەش و هەوا ڕوودەدات لەو ناوچەیەدا.
ماڵپەڕی ئیڤنینگ ستاندارد ئەوەی خستوەتە ڕوو کە لە باشوری شاری لەندەن ناوچەی بریکستۆن و هەروەها ڕووباری فولهام لە لە ڕۆژئاوای لەندەن مەترسی ژێر کەوتنە ئاویان لەسەرە.
باکوور و باکووری ڕۆژئاوای شاری لەندەن کەمتر مەترسی ئەوەیان لەسەر دربێت کە ژێر ئاو بکەون چونکە زنجیرەی لافاوەکان لە تۆتنهامەوە دێت بەرەو هاکنێی.
نەخشەکە لە ڕێگەی ئامێرێکی نوێی ناساوە دروستکراوە کە توانای ئەوەی هەیە ڕێژەی بەرزبوونەوە ئاوی دەریا پێشبینی بکات بۆ ساڵانی داهاتوو.
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لافاو و ڕەشەبای بەهێز ئەو ناوچانەی گرتبوویەوە کەبووە هۆی درووستبوونی ئاستەنگی زۆر بۆ هاتوچۆ و ئۆتۆمبێلەکان بەناو لافاودا دەڕۆیشتن.
ئامادەکردنی : شـکـۆ جـاف
