یه‌كه‌م ووڵات دژایه‌تیی‌ خۆی‌ بۆ تاڵیبان ڕاگه‌یاند

هەواڵی / 18/8/2021 657 جار بینراوە

یه‌كه‌م ووڵات دژایه‌تیی‌ خۆی‌ بۆ تاڵیبان ڕاگه‌یاند

 
شه‌ن پرێس:
ئه‌مڕۆ و له‌ لێدوانێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا (جه‌ستن ترۆدۆ)ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كه‌نه‌دا دژایه‌تیی ووڵاته‌كه‌ی‌ بۆ بزوتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ به‌ زه‌بری‌ هێز ئه‌فغانستانی‌ داگیركردووه‌ و به‌گوێره‌ی‌ یاساكانی‌ كه‌نه‌دا ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ به‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ تیرۆریستی‌ داده‌نرێت, هه‌ربۆیه‌ كه‌ ئه‌وان دان نانێن به‌ حكومه‌تێكی‌ ئیسلامیی‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ تاڵیباندا.
ترۆدۆ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ حكومه‌تی‌ ڕووخاوی‌ ئه‌فغانستان, حكومه‌تێكی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ دیموكراتی‌ بوو, به‌ڵام تاڵیبان به‌ زه‌بری‌ هێز ڕووخاندی‌.
له‌ئێستادا هه‌ریه‌كه‌ له‌ ووڵاته‌كانی‌ توركیا و ڕوسیا و چه‌ند ووڵاتێكی‌ تر تێڕوانینی ئه‌رێنییان به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان هه‌یه‌, به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌ له‌ وولاَته‌كانی‌ (فه‌ڕه‌نسا , به‌ریتانیا , ئه‌ڵمانیا و كه‌نه‌دا) دووباره‌ هاتنه‌وه‌ سه‌ر ته‌ختی‌ حوكمڕانیی تاڵیبان به‌ مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه‌ داده‌نێن.


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌