فرەجووڵەیی" یان ADHD چی یە؟

هەواڵی / 17/8/2021 3647 جار بینراوە

ئیدریس نوری ماستەر لە دەرونناسی
فرەجووڵەیی" یان ADHD چی یە؟

*ئیدریس نوری.
ئەگەرچی منداڵ بەسرووشتی خۆی، گەشەی مێشک و جەستەی زۆر خێرایە، کاریگەری ئەم خێراییە وای کردووە، لە ڕووی جووڵەشەوە خێرابێت، بەڵام ئەگەر هاتوو لە حاڵەتی ئاسایی خۆی دەرچوو، دەبێتە کێشە و سەرەنجام بە نەخۆشی دیاری دەکرێت .
زۆر بەی توێژینەوەکان ئەوەیان پشت ڕاستکردووەتەوە، کەیەک منداڵ بیست هێندەی کەسێکی ئاسایی دەجوڵێت، بەڵام ئەگەر هاتوو ئەم جوڵانە لە سنوری خۆی تێپەڕی کرد چی؟
بێگومان دەگۆڕێت بە نەخۆشی، کەئەویش ناسراوە بەفرەجووڵەیی، یان ADHD.

"فرەجووڵەیی" یەکێکە لەو گرفتە باوانەی کە لەمێشکدا درووست دەبێت، ڕێژەی لەکوڕاندا زۆرترە تاوەکوو کچان.
"فرەجووڵە" بەو کەسانە دەوترێت کە ناتوانن کۆنترۆڵی خۆیان بکەن، وە خەیاڵیان پەرتەوازەیە و تەرکیزیان کەمە،بێ قەرارو نا ئارامن، بەڵام لەڕووی هۆشەوە تەواون، لە ڕووی چالاکی و جووڵەی یەوە بێ ئەندازە دەجوڵێن، وە یەکێکە لەو کێشانەی کەبەزۆری لە دوایی تەمەنی سێ ساڵییەوە دەردەکەوێت. خۆش بەختانە هەندێکیان بەگەورەبوون ئەم حاڵەتەیان تێدا نامێنێت،بەتایبەت ئەوانەی کە لەجۆری حاڵەتی سوکن.
نیشانەکانی فرەجووڵەیی ADHD.
- ئەم منداڵانە جووڵەیان نائاسایی یە، زیاد لە پێویست دەجووڵێن و ماندوو نابن.
ـ بەزۆری خەیاڵیان ڕۆشتووە، تەرکیز و ئاگایان کەمە، ناتوانن مەگەر تەنها بۆ ماوەیەکی دیاری کراوی کورت، لەسەر شتێک بمێننەوە.
ـ جوڵانی ئەم جۆرە منداڵانە بێ ئامانجە، زۆر جار هەڕەمەکی دەجوڵێن و بیر لەئەنجامی کارەکە ناکەنەوە.
ـ باوەڕبەخۆبونیان کەمە.
-زۆر قسەدەکەن.
-ئەرکی ماڵ و قوتابخانە بەجوانی ئەنجام نادەن.
ـ خەویان کەمە.
ـ چێژ لەماندووبوونی خۆیان دەبینن.
ـ ئەگەر پرسیارێکی لێ بکەیت، پێش تەواوکردنی پرسیارەکە وەڵامت دەدەنەوە.
ـ زوو بێزاردەبن لەیاری کردن.
ـ لەقوتابخانە جیاواز لە هاوپۆلەکانی زۆر بەی کات خەیاڵیان لەپۆلدا ڕۆشتووە، وە زۆر دەجوڵێن کە هاو پۆل و مامۆستای وانە بێزار دەکەن.

- ئایا هەرمنداڵێک زۆر جووڵا، دەتوانین بڵێین ADHD هەیە؟
نەخێر، بەڵکو لانی کەم دەبێت ئەو خاڵانەی سەرەوە کەئاماژەمان پێکرد لەکەسی تووش بوودا هەبێت، یان کەسی پسپۆڕ ئەو بوارە هەڵسەنگاندنی تەوای بۆکردبێت.

- منداڵانی "فرەجووڵە" ئەگەر چارەسەر نەکرا چی؟
بێگومان کاتێک گەورە دەبێت کەسایەتییەکی بێ ئارام و تووڕەیی لێ دەردەچێت، هیچ حەوسەڵەی گوێ گرتن و بەرنامە ڕێژی نابێت.
وە ناتوانێت بەئاسانی ناوچە جوگرافیاکان بناسێتەوە، هەر زوو شتی لەبیر دەچێت، پێی خۆش نی یە لەیەک جێگە بۆماوەیەکی دیاری کراو بمێنێتەوە، ناتوانێت کۆنترۆڵی خۆی بکات.

- هۆکاری تووش بوون بەADHD ؟
هەتا ئێستا هۆکاری بەتەواوەتی دیارنییە، بەڵام لەهەندێ توێژینەوە ئاماژە بە (بۆماوە)کراوە،  گواستنەوەی (کرۆمۆسۆمات وجینات) دەکرێت لە باوانەوە هۆکارێکی کاریگەربن.
بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان بۆماوەیەکی زۆر کەدەبێتە هۆی زیاتری نەمانی تەرکیز، ئەگەرچی دایک وباوک و بەخێوکار بۆمەبەستی لەجووڵەخستنی ئەم ڕێگایەبەکار دەهێنن، ڕاستە لەجووڵەی دەخات بەڵام لەڕووی هزریەوە هێندەی تر حاڵەتەکە قورستر دەکات.

چارەسەر:
١.ڕەفتارو گوفتار دەرمانی، ڕێگەیەکی دیاری چارەسەرکردنن.
۲.دەرمانی پزیشکی (ڕیتالین ـ دیکسترین ـ گۆنۆفیسین ـ کلۆنیدین...)لەژێر ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕ.
۳.ئارام گرتنی دایک و باوک و هەوڵدان و هاوبەشی پێکردنیان لەگەڵ خۆیان بۆ چارەسەرکردنیان.
٤.پێویستە ڕۆژانە ئەم جۆرە منداڵانە ئەو ووزەی پێیانە سەرفی بکەن، بۆئەم مەبەستە دەبێت ببرێنە پارک و جێگە وەرزشی یەکان ...
٥.پێویستەدایک و باوک لەڕستەی سادە و کورت سود وەربگرن، لەکاتی قسەکردن سەیری نێو چاوانی منداڵەکەی بکات و بەڕوویەکی خۆشەوە مامەڵەی لەگەڵ دابکات.
٦.کاری پێ بسپێرە بەشێوەیی ڕیز بەندی، مەڵێ شتەکانت کۆبکەرەوە! بەڵکوو بۆنمونە بڵێ: سەرەتا تۆپ یان بووکەکەت بخە نێو سەبەتەکەوە، دواتر سەیارەکەت وە دواتر.... چونکە منداڵانی ADHDکێشەیان لەڕیز بەندی و جوزئیات هەیە.
۷. لەبری ئەوەی بڵێی: تۆ تێناگەیت، بڵێ: تۆ لە ئەمەیان تێ نەگەیشتوویت.
٨.هەندێ خواردن ڕێژەیەکی زۆر ووزەیی تێدایە پێویسته نەدرێت بەمنداڵەکەت، لەوانە: (شیرینی و چاو قاوە ... ) لە بری ئەوە ئەو خواردنانە بدرێت بەمنداڵ کەت ئارام بەخشن، بەسودن،  بەتایبەت ئۆمیگا۳، کە لە ماسی سەلەموون ڕێژەیەکی باشی تێدایە و ڤیتامینەکان .
۹. چارەسەری Tdcs کە بەشێوەی کارەباییەکی کەم لەمێشک دەدرێت.
۱۰. سود وەرگرتن لەدکتۆر و کەسانی شارەزا تابەشێوەیەکی تەندرووست چارەسەریان بۆ بکرێت.

*ماستەر لە پەروەردەی دەروونناسی تایبەت.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌