د. عەلی قەرەداغی هەڵوێستی خۆی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان ئاشکرادەکات

هەواڵی / 17/8/2021 688 جار بینراوە

د. عەلی قەرەداغی هەڵوێستی خۆی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان ئاشکرادەکات

د. عەلی قەرەداغی  ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی موسوڵمانی جیهان هەڵوێستی خۆی لەبارەی کۆنترۆڵکردنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوەی ئاشکراکرد و رایگەیاند، پیرۆزبایی لە گەلی ئەفغانی دەكەم بەبۆنەی سەركەوتانیان بەسەر داگیركەراندا.

د. عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی موسوڵمانی جیهان لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئەمڕۆ سێشەممە نوسیویەتی، پیرۆزبایی لە گەلی مەزنی ئەفغانستان دەکەم بۆ سەرکەوتنەکانی بەسەر داگیرکەراندا.

وتوشیەتی، چاوەڕوانی خێرمان لە هەڵوێستەکانی بزوتنەوەی تاڵیبان هەیە بۆ مامەڵەی لەگەڵ گەلەکەی و پێکهێنانی حکومەتێکی دادپەروەر کە هەمو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی ئەفغانستان لەخۆبگرێت.

عەلی قەرەداغی داواش لە تالیبان دەکات،" سیستمێکی پشتبەستو بە دادپەروەریی و بەزەیی و ئاسایش و زانست و پێشکەوتن و پەرەپێدانی گشتگیر دابمەزرێنێت."

دەشڵێت،" داوا لە وڵاتانی ئیسلامی دەکەین پاڵپشتی گەلی ئەفغانستان بکەن و هاوکاریان بکەن لە ئاوەدانکردنەوەو پەرەپێدانێ ئابوری و بەدیهێنانی سەقەمگیری."

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌