بزوتنهوهی تاڵیبان پلان و بەرنامەی خۆی بۆ داهاتووی ئەفغانستان ڕاگەیاند
هەواڵی /
17/8/2021
686 جار بینراوە
بزوتنهوهی تاڵیبان پلان و بەرنامەی خۆی بۆ داهاتووی ئەفغانستان ڕاگەیاند
شهن :ناس
بزوتنەوەی تالیبان ڕایگەیاند سەرجەم دانیشتوانی كابول و باڵیۆزخانەكان و بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان دەپارێزن و لە گفتوگۆدان بۆ داڕشتنی سیستمێكی ئیسلامی بۆ حوكمڕانی ئەفغانستان و رێگە نادەن خاكی ئەفغان بەكاربهێنرێت دژی هیچ دەوڵەتێك.
زەبیحولڵا موجاهید وتەبێژی بزوتنەوەی تالیبان و دوو سەركردەی تری بزوتنەوەكە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئێوارەی ئەمڕۆ (17ی ئابی 2021) كۆمەلێك پەیامیان ڕاگەیاند كە گرنگترین خاڵەكانی ئەمانە بوون:
_ ئیمارەتی ئیسلامی لەپاش سەربەخۆیی بەدوای تەسفیە حسابەوە نییە لەگەڵ كەس، هیچ جەنگێكمان ناوێ لە ئەفغانستان و لەبەر رۆشنایی رێنمایی سەركردەی تالیبانیش لێبوردنی گشتیمان دەركردووە بۆ سەرجەم خەڵك تەنانەت بۆ ئەوانەی لەگەڵ هێزەكانی ئەمەریكاش كاریان كردووە.
_ لەمڕۆوە كۆتاییهاتنی دوژمنایەتی ڕادەیەگەیەنین لەگەڵ سەرجەم ئەوانەی كێشەمان هەبووە لەگەڵیان.
_ گفتوگۆی جددی هەیە بۆ داڕشتنی میكانیزمێك بۆ گەلاڵەكردنی سیستمێكی ئیسلامی لە ئەفغانستان.
_ خەڵك و باڵیۆزخانەكان دڵنیا دەكەینەوە پارێزراو دەبن بەتایبەت ناوچەی سەوزی كابول و دەوروبەری باڵیۆزخانەكان و بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان. كەس لەدژی ئەوان نابێت و چەكدارەكانمان درێغی ناكەن لەدابینكردنی ئاسایش بۆیان.
_ رێگە نادەین خاكی ئەفغانستان بەكاربهێنرێت دژی هیچ وڵاتێكی دراوسێ و پابەندین بەگفتی خۆمان لەمبارەیەوە.
_ بەلێن دەدەین سەرجەم مافە شەرعییەكانی ژنان دابین بكەین.
_ داواكارین دەزگاكانی ڕاگەیاندن لەكاری خۆیان بەردەوام بن و ڕێز لە ئیسلام بگرن كە بەهای گەلی ئەفغانە و ئێمەش گوێ لە ڕەخنەی ئەوان دەگرین.