موفتی عومان بە فەرمی پیرۆزبایی لە تاڵیبان دەکات
هەواڵی /
16/8/2021
537 جار بینراوە
موفتی عومان بە فەرمی پیرۆزبایی لە تاڵیبان دەکات
موفتی عومان بە فەرمی پیرۆزبایی لە گەلی ئەفغانی کردووە بەبۆنەی کۆنتڕۆڵکردنی وڵات لەلایەن بزوتنەوەى تاڵیبان و سەرکەوتنی ئەو بزوتنەوەیەی بە "الفتح المبين والنصر العزيز على الغزاة المعتدين" ناوبردووە.
ئەحمەد حەمەد خەلیلی، موفتی عومان لە پەیامێکدا (16ی ئابی 2021) داوای لە بزوتنەوەى تاڵیبان کردووە یەکگرتوو بن و پێکەوە ڕووبەڕووی هەموو ئاڵنگارییەکان ببنەوە و جیاواز و جیاکاری نەکەوێتە نێوانیان بۆئەوەى بە ئاشتی بژین.
نزاشی کردووە کە "سەرکەوتنی ئازادکردنی قودس و ڕزگارکردنی تەواوی زەوییە داگیرکراوەکان" دەخوازێت.
عومان یەکێک لە شەش وڵاتانی کەنداو کە پەیوەندییەکی هاوسەنگی لەگەڵ ئەمریکا و ئێران و زۆربەى وڵاتانی ناوچەکەى هەیە.