سەرۆکی ئەفغانستان بە چوار ئۆتۆمبێل و فڕۆکەیەکی پڕ پارەوە هەڵهاتووە

هەواڵی / 16/8/2021 523 جار بینراوە

سەرۆکی ئەفغانستان بە چوار ئۆتۆمبێل و فڕۆکەیەکی پڕ پارەوە هەڵهاتووە

ماڵپەڕی دەیلی مەیڵ لە باڵیۆزخانەی روسیاوە بڵاویکردەوە، ئەشرەف غەنی، سەرۆکی ئەفغانستان بە چوار ئۆتۆمبێل و هێلیکۆپتەرێکی پڕ لە پارەوە هەڵاتووە، بڕە پارەیەکیشی جێهیشتووە چونکە نەیتوانیوە هەمووی لەگەڵ خۆی بەرێت.

دەیلی مەیڵ ئاشکرایکرد، باڵیۆزخانەی روسیا لە کابوڵ بانگەشەی ئەوەی کردووە، سەرۆکی ئەفغانستان چوار ئۆتۆمبێل کە پڕی پارە بووە لەگەڵ هێلیکۆپتەرێکی پڕکراو لە پارەی پاش هەڵاتووە.
لە ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئوستراڵیا ئاژەلێکی دەگمەن بە شێوەیەکی نائاسایی رزگاری بووە

ئاماژەی بەوەشکردووە، غەنی رایگەیاندووە بە رەو تاجیکستان وڵاتەکە جێدەهێڵێت، بەڵام پاسەوانی کەسی بانگەشەی ئەوەی کردووە، سەرۆکەکەی لە ئۆزبەکستان نیشتووەتەوە.

ئەشرەف غەنی، پۆستێکی فەیسبوكدا رایگەیاندووە، ''وڵاتەکەی جێدەهێڵێت بۆ خۆبەدوورگرتن لە خوێن رێژان و پێکدادان لەگەڵ چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان''.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ''هاوڵاتیانی وڵات، ئەمڕۆ هەڵبژاردنێکی قورسم هەیە، پێویستە رووبەڕووی چەکدارانی تاڵیبان ببمەوە کە دێنە ناو کۆشكی سەرۆکایەتیەوە، یاخود وڵات جێبهێڵم ژیانی خۆم بۆ پاراستن و پاراستنی ٢٠ ساڵی رابردوو تەرخان کردووە."

ئەمە لەکاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی تەمموزی رابردوو، حکومەتی ئەمریکا سەرجەم هێزەکانی لە ئەفغانستان کشاندەوە و بزوتنەوەی تاڵیبان دەستیکرد بە شەڕ و زۆربەی شارەکانی کۆنترۆڵکرد و دەستی بەسەر کابوڵی پایتەخت و کۆشکی سەرۆکایەتیدا و گرت و حکومەتی ئەفغانستان رووخا، دوێنێش سەرۆکی ئەو وڵاتە دەستبەرداری دەسەڵات بوو و بەرەو تاجیکستان وڵاتی جێهێشت

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌