بەغدا..به‌رپرسێكی سه‌ربازی كورد كه‌ به‌ دوو ساڵ زیندانی حوكم درابوو هه‌ڵات، به‌ڵام دواتر ده‌ستگیر كرایه‌وه‌

هەواڵی / 16/8/2021 545 جار بینراوە

تۆمه‌تباره‌ به‌ گه‌نده‌ڵیی
بەغدا..به‌رپرسێكی سه‌ربازی كورد كه‌ به‌ دوو ساڵ زیندانی حوكم درابوو هه‌ڵات، به‌ڵام دواتر ده‌ستگیر كرایه‌وه‌


فه‌رمانده‌ی پێشووی گشتی هێزی ئاسمانیی عێراق كه‌ كورده‌ له‌ ڕێگه‌ی دادگا به‌ره‌و زیندان هەڵات، بەڵام دواتر ده‌ستگیر كرایه‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی دادگای تاوانه‌كانی به‌غدا سزای دوو ساڵ زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پاند، (ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ئه‌مین)فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی عێراق هه‌ڵات، به‌ڵام دواتر ده‌ستگیر كرایه‌وه‌ و له‌ بنكه‌ی پۆلیسی ساڵحیه‌ له‌ به‌غدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

(ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ئه‌مین) له‌ چه‌ند كه‌یسێكی گه‌نده‌ڵیی دارایی و كارگێڕی تۆمه‌تباره‌، ئه‌مڕۆ له‌ دادگای تاوانه‌كانی كه‌رخ واده‌ی دادگاییكردنی هه‌بووه‌ و سزای دوو ساڵ زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.

دوای ئه‌وه‌ی هێزێكی پۆلیس به‌ مه‌به‌ستی بردنی بۆ زیندان بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ی ده‌یگوازنه‌وه‌، ناوبراو له‌ ده‌ره‌وه‌ی دادگاكه‌ به‌ پاساوی هێنانی پێداویستی و جلوبه‌رگ له‌نێو ئۆتۆمبێلێكدا هه‌ڵدێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كاتێك ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ئه‌مین به‌ یاوه‌ری ئه‌فسه‌رێك ده‌چێته‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌وه‌ كه‌ برازایه‌كی به‌ناوی (عه‌قید ئه‌رشه‌د ساڵح محه‌مه‌دئه‌مین) شۆفێری بووه‌، عه‌قید ئه‌رشه‌د ده‌مانچه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر سه‌ری ئه‌فسه‌ره‌كه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ ده‌كه‌ن، دواتر ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ئه‌مین و برازاكه‌ی پێكه‌وه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ی (عه‌دل) هه‌لێتوون.

پاشان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌جێ شه‌قامه‌كه‌یان داخستووه‌ و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌و برازاكه‌یان ده‌ستگیر كردووه‌، فه‌ریق ئه‌نوه‌ر به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش دوای ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی حوڕییه‌ گه‌مارۆ ده‌ده‌ن سه‌ره‌نجام توانیان ده‌ستگیری بكه‌نه‌وه‌.

ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ئه‌مین له‌ نێوان ساڵانی 2008 بۆ 2019، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی عێراق بووه‌، كورده‌ و خه‌ڵكی كه‌ركووكه‌.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌