بزوتنەوەی تالیبان: 15 کیلۆمەتر لە کابوڵەوە دورین

هەواڵی / 14/8/2021 560 جار بینراوە

بزوتنەوەی تالیبان: 15 کیلۆمەتر لە کابوڵەوە دورین

 

سەرکردەیەکی بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، لەپێشڕەویکردن بەردەوامن و لەئێستادا 15 کیلۆمەتر لە کابوڵەوە دورین.

لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی تاڵیبان رایگەیاند، دوای کۆنترۆڵکردنی شاری مەیدان شار پایتەختی ویلایەتی مەیدان وەردەک، ئێستا تەنها 15 کیلۆمەتر لە کابوڵی پایتەختەوە دورین.

لای خۆشییەوە، ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان لەوتارێکدا رایگەیاند، لەئێستادا رێکخستنەوەی هێزەکانمان کاری لەپێشینەی حکومەتە.

سەرۆکی ئەفغانستان هیچ ئاماژەیەکی بە دەستلەکارکێشانەوە و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی بۆ دۆخی ئێستای وڵاتەکەی نەکرد، بەڵام ئاشکرایکرد کە لەڕاوێژدان بۆ چۆنیەتی کۆتایهێنان بەجەنگ.

سەرۆکی ئەفغانستان راشیگەیاند، وەک بەشێک لەبەرپرسیارێتی مێژویی رێگەنادەم ئەو شەڕەی بەسەر خەڵکدا سەپێنراوە کوشتار و خوێنڕشتنی زیاتری لێبکەوێتەوە.

 

 


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌