چیرۆکی موسوڵمان بوونی خاتوو ئەدرین هاوسەری قەشەیەکی ئەمریکی .

هەواڵی / 10/8/2021 864 جار بینراوە

چیرۆکی موسوڵمان بوونی خاتوو ئەدرین هاوسەری قەشەیەکی ئەمریکی .
چۆن موسوڵمان بووم

خاتوو "ئەدرین" ژنێکی ئەمریکاییە و هاوسەری قەشەیەکە. تەمەنی لە چلەکاندایە و لە بنەماڵەیەکی دەوڵەمەندە ، خۆی دەڵێ " من موسوڵمان بووم ، بەڵام هەر هاوسەری قەشەکەم و لە بواری بڵاوکرندوەی دیانەتی مەسیحیدا کارم کردووە ، سوپاس بۆ خوا هیدایەتی دام و موسوڵمان بووم .
ئەدرین دەڵێ" چیرۆکی موسوڵمان بوونی من سادە نییە دایک و باوکم دایانم بەو قەشەیە هەرچەندە جیاوازی تەمەنمان زۆر بوو ئەوان پێیان وابوو کە بەختەوەر دەبم ، بەڵام من دڵخۆش نەبووم. هەموو ئێوارەیەک کە دەهاتەوە کیسەیەکی پڕ دەکرد لە بوتڵی شەراب و شەو دەیخواردەوە ، ئەگەر لەبەر چوونە کەنیسە نەبووایە بەڕۆژیش شەرابی دەخواردەوە.
قەشەی هاوسەرم زۆرجار بە سەرخۆشی لێی دەدام و سوکایەتی پێدەکردم ، بەڵام من لەبەر سێ کچەکەم نەمدەتوانی وازی لێ بهێنم ، ماوەی ١٠ ساڵ بە جەستە لێی دوورکەوتمەوە و کەوتمە ناو پەیوەندییەکی ناشەرعییەوە ، داوا لە خوا دەکەم کە لە گوناحەکانی پێش موسوڵمان بووم خۆش بێت .
لە بواری بەنەسرانی کردنی خەڵکیدا سەرکەوتوو بووم و ئەو کەنیسەیەی لێی تۆمار کرابووم دەیاناردم بۆ ئەوروپا و پارەیەکی زۆرم وەردەگرت ، بەڵام هەر لە تەمەنێکی زووەوە هەستم کردووە کە خوایەتی عیسا ناچێتە دڵمەوە و قەناعەتم پێی نەبووە . ڕۆژێک قسەم لە گەڵ کابرایەکی موسوڵمان دەکرد بۆ ئەوەی بیکەم بە مەسیحی ، بەڵام ئەو بانگهێشتی کردم بۆ ئیسلام و، تەفسیرێکی قورئانی پێدام. لەو پیاوەم پرسی: دەتوانی چمکی (رب)م بۆ شی بکەیتەوە؟ لە ماوەی چەند خولەکێک شی کردەوە و  دوای تەفسیرکردنەکەی گەیشتمە ئەو قەناعەتەی کە پێشتر بە نهێنی لە ناخمدا هەبووم ، بە خۆمم ووت " گەیشتمە ئامانجی خۆم. زانیم کە من بە فیترە موسوڵمانم
تەفسیرەکەم لە کەسوکارم شاردەوە و بە تەواوی هەموویم خوێندەوە ، وشەکانی بەرەو ڕاستییەکان دەیانبردم . ئیتر ئیمانم هێنا و موسوڵمان بوونی خۆمم ئاشکرا کرد
دوای موسوڵمان بوون زانیم کە خۆشەویسترین هاوڕێی ژنم لە گەڵ پیاوەکەی موسوڵمان بوون و قورئانیان خوێندووەتەوە، بەڵام بە منیان نە ووتووە. ڕۆژیک هاوڕێکەم پێی وتم " من ئیسلامەتیم لە دەموچاوی تۆدا دەبینی و، دەمزانی کاتێک دێت کە موسوڵمان دەبیت.
خاتوو ئەدرین دەڵێ: ئێستا خەریکی تەواوکردنی مامەڵەی جیابوونەوم لە قەشەکەی مێردم. کە جیابوومەوە دەچمە شارێک کە مزگەوت و سەنتەری ئیسلامی لێبێت، بۆ ئەوەی خۆم و کچەکانم لە چەوسانەوەی کەنیسە ڕزگارمان ببێت. سوپاس بۆ خوا کە هیدایەتی دام و موسوڵمان بووم.
وێنەکە خوازراوە
سه‌رچاوه‌ : پرۆسە

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌