ڤیدیۆ.. لەپێناو ژنە موسڵمانێکدا؛ ئەمریکا یاسای سەربازی خۆی گۆڕی

هەواڵی / 6/8/2021 806 جار بینراوە

ڤیدیۆ.. لەپێناو ژنە موسڵمانێکدا؛ ئەمریکا یاسای سەربازی خۆی گۆڕی

بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئەمریکا، ژنێک لە هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە بە لەچک و باڵاپۆشییەوە بەشداری لە ئەرکەکانی رۆژانەی لەنێو سوپای ئەمریکادا دەکات و بەوهۆیەشەوە، یەکەی ئاسمانی ئەمریکا گۆڕانکاری لەیاسای تایبەت بە ئازادییە ئایینییەکانیدا کرد.

ئەو ژنە ناوی "مەیسا ئۆوزا"یە و تەمەنی ٢٩ ساڵە، ئەفسەرە لە هێزی ئاسمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە وتەیەکیشدا لەبارەی پۆشێنی حیجاب و لەچکەوە، مەیسا بە میدیاکانی ئەمریکای راگەیاند، "کاتێک بۆ یەکەم جار هاتمە نێو سوپای ئەمریکا، هیچ ژنێکی دیکەی موسڵمانم نەبینی کە لەچک و حیجاب بپۆشێت."

مەیسا ئۆوزا لەسەرەتاوە رێگەی پێنەدراوە کە مافی رێکارە ئایینییەکانی تایبەت بە جلوبەرگ و شوێنی مانەوەی هەبێت، تا ئەوکاتەی کە قوتابخانەی راهێنانی بوون بە ئەفسەری تەواو کردووە. ئۆوزا دەڵێت، "هەستم بەوەدەکرد کە ناچارم لەنێوان خزمەتکردنی وڵاتەکەم و پابەندبوونم بە بیروباوەڕمەوە، یەکێکییان هەڵبژێرم."

ئەو ژنە سەربازەی ئەمریکا ئەوەشی وتووە، "من دەمەویست بچمە ناو سوپای وڵاتەکەمەوە، چونکە دەمەویست وڵاتەکەم بپارێزم و پارێزگاری لە ئازادیی ئەم وڵاتە بکەم، لەهەمان کاتیشدا هەستم دەکرد کە پابەندیی و ئازادییە ئایینییەکانم بەرجەستە نابێت و ناتوانم پەیڕەوییان لێبکەم."

تایبەت بەوەش، مەیسا بەرپرسەکەی ئاگادار دەکاتەوە و بەپشتبەستن بە ئامۆژگاری و راوێژکارییەکانی ئەو، هەروەها گفتوگۆکردن لەگەڵ یەکێتی ئازادییەکانی مەدەنییانەی ئەمریکا، توانرا لەمساڵدا، لەلایەن یەکەی ئاسمانی سوپای ئەمریکاوە نەک تەنها مافی مانەوەی ئایینی و پابەندییە ئایینییەکانی دیکە بە مەیسا ببەخشرێت، بەڵکو هەر لەمساڵدا یەکەی ئاسمانی ئەمریکا سیاسەتەکانی خۆی گۆڕی.

خێزانەکەی مەیسا لەسەرەتای ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە لە وڵاتی لوبنانەوە بەرەو ئەمریکا کۆچییانکردووە و لەویلایەتی مشیگانی ئەمریکا نیشتەجێبوون، دواتریش باوکی لەسوپای ئەمریکا دەستبەکاربووە. مەیسا دەشڵێت، "دوای ئەوەی کە سیاستەکە گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە، چەند ژنێکی دیکەی لەنێو یەکەی ئاسمانی ئەمریکادا بینیوە کە لەچک و حیجابییان پۆشیوە."

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌