سیر ئاستی كۆلیسترۆل له‌ناو خوێندا كۆنترۆڵ ده‌كات
هەواڵی /
6/8/2021
1162 جار بینراوە
ئه‌م زانیارییه گرنگانه لەبارەی سیرەوە بزانه .
شه‌ن پرێس :
سەرباری بۆنە بێزاركەرەكەی بەڵام سیر چەند سودێكی هەیە، لەوانەش كەبەپێی توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكراكراوە، سیر باشترین مادەی چالاك و كاریگەرە بۆ پاراستنی گورچیلە لەژەهراوی بون و هاوكاری دەكات لەرێكخستنی رێژەی شەكر لەخوێندا.
بەپێی توێژینەوەكان، سیر رێژەیەكی زۆری یۆدی تێدایە كەرێژەی شەكر رێكدەخات، دەشتپارێزێت لەنەخۆشی چالاكی لەرادەبەدەری رژێنی دەرەقی، هاوكات بەسوودە بۆ چارەسەری فشاری خوێن و جەڵتەی دڵ.
توێژینەوەكان دەریانخستوە كەسیر مادەیەكی كیمیایی تێدایە كەبەسوودە بۆ پاراستنی گورچیلە لەرەگەزی كادمیۆم كەژەهراوییە و دیارترین مادە پیشەسازیی و ژینگەییە خراپەكانە، كەبەخواردنی سیر رووبەروی ئەو گرفتە دەبیتەوە.
شارەزایان رێنمایی دەكەن بەپێویستی خواردنی سیر لەسەر سكی ناشتا بۆ پاككردنەوەی گەدە و كەمكردنەوەی رێژەی كۆلیسترۆڵ و پاراستن لەجەڵتە، هاوكات هێوركەرەوەی دەمار و دەروونە و توانای روبەرووبونەوەی ئەنفلۆنزای هەیە و چارەسەری ئەستوربونی خوێنبەرەكان دەكات.
سیر ئاستی كۆلیسترۆل له‌ناو خوێندا كۆنترۆڵ ده‌كات
سیر به‌هۆی بوونی ماده گه‌رمه‌كان به‌ئاسانی ده‌هاردێت و هه‌رس ده‌كرێت، كه ئه‌مانه‌ش به‌هێزترین دژه زینده‌گی سروشتین له كوشتنی به‌كتریایی هیلوبكتر بیلوری، كه له‌ناو گه‌ده‌دا ده‌ژیت و ده‌بێته هۆی تووشبوون به برین و قورحه‌ی گه‌ده.
سیر به سروشتی خۆی سوودی زیاتره، له‌وه‌ی كه بكولێنێت، چونكه كاریگه‌ری ماده‌كانی به كولاندن كه‌متر ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر ته‌ندروستی له‌ش.
هه‌روه‌ها ده‌توانرێت سیر به‌كاربهێنرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆل، كاتێك مرۆڤ تووشی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاسته‌كه‌ی ده‌بێته‌وه.
به‌پێی وته‌ی توێژه‌رانی بواری خۆراك، سیر هه‌رچه‌نده له‌كاتی خواردنیدا بۆنێكی ناخۆش له‌ناو ده‌مدا په‌یداده‌كات و ده‌بێته هۆی بێزاركردنی كه‌سانی ده‌وروبه‌ر، به‌لام باشترین سوودی ته‌ندروستیشی هه‌یه.