زەرەرو زیانەکانی زێدەڕۆیی کردن لەمارەیی دا لەکاتى کچ بەشودان

هەواڵی / 6/8/2021 1586 جار بینراوە

زەرەرو زیانەکانی زێدەڕۆیی کردن لەمارەیی دا لەکاتى کچ بەشودان

 
پرسیار: زۆرجار کەسوکارى کچ داواى مارەیی و شتانێکی وا دەکەن لەکوڕەکە کەلەتوانایدا نی یە ، و تەنانەت وای لێ دەکەن توشی قەرزداری ببێت ، و بەم هۆیەوە زۆرێک لەگەنجان دوور دەکەونەوە لە پرۆسەی هاوسەرگیرى و زەواج ، جا پرسیارەکە ئەوەیە حوکمى زێدەڕۆیی کردن چیە لە مارەیی و زەرەر و زیانەکانى چین؟ 
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
بێگومان شەرعی ئیسلام ئاماژەی بەچاکی ئاسانکاری کردن لەمارەیی دا داوە ، ولەم بارەیەوە پێغەمبەری ئازیز صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی: (خير النكاح أيسره) . رواه ابن حبان . وصححه الألباني في صحيح الجامع (3300) .
واتە: باشترین زەواج کردن ئاسانترینیانە.
وە زانایان زۆر قسەیان لەم بارەیەوە کردووە وزیانەکانی زێدەڕۆییان لەمارەیی دا ڕونکردووەتەوە ، ویەکێک لەو زانایانە ( الشيخ محمد بن إبراهيم )ـە وفەتوایەکی دوور ودرێژی هەیە لەم بارەیەوە وتیایدا هاتووە:
"یەکێک لەو شتانەی کەخەڵک زێدەڕۆیی تێدا دەکەن تاوەکو گەشتووە حەدی ئیسراف وخۆ هەڵکێشان ئەوەش ( بابەتی زێدەڕۆیی کردنە لەمارەیی دا) وە هەروەها لەجل وبەرگ وشایی و..هتد ، وئەم کارانە زیانێکی زۆریان هەیە وکەسانی زانا وعاقڵ درکیان بەم هەڵەیه کردووە چونکە بووەتە هۆی ئەوەی هەندێ لەکوڕان زەواج نەکەن .. جا من لێکدانەوەم بۆ بابەتەکە کردووە وگەشتووم بەم ئەنجامانە :
1- سوککردنی مارەیی وداوا نەکردنی شتی زۆر لەکوڕان لەکاتی زەواج دا یەکێکە لەو شتانەی کەشەرع فەرمانی پێ کردووە ،وکۆدەنگی زانایانی سەلەف وخەلەفی لەسەره ، وبەڵگەی فەرموودەی سەحیحی لەبارەوە هاتووە .
2- گەر کوڕێک چووە ژێر مارەییەک کەلەتوانایدا نەبێت ئەوا شیاوی ئەوەیە سەرزەنشت بکرێت ؛ چونکە کارێکی مەکروهی ئەنجام داوە ، پێشەوا موسلیم لە صەحيحەکەیدا بەژمارە (1424) لەئەبو هورەیرەوە فەرموودەیەکی گێڕاوەتەوەو دەڵێت پیاوێک هاتە خزمەتى پێغەمبەرى خوا ﷺ و وتى : (إِنِّي تَزَوَّجْتُ امْرَأَةً مِنْ الأَنْصَارِ . فَقَالَ لَهُ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : هَلْ نَظَرْتَ إِلَيْهَا ، فَإِنَّ فِي عُيُونِ الأَنْصَارِ شَيْئًا ؟ قَالَ : قَدْ نَظَرْتُ إِلَيْهَا . قَالَ : عَلَى كَمْ تَزَوَّجْتَهَا ؟ قَالَ : عَلَى أَرْبَعِ أَوَاقٍ . فَقَالَ لَهُ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : عَلَى أَرْبَعِ أَوَاقٍ ! كَأَنَّمَا تَنْحِتُونَ الْفِضَّةَ مِنْ عُرْضِ هَذَا الْجَبَلِ ! مَا عِنْدَنَا مَا نُعْطِيكَ ، وَلَكِنْ عَسَى أَنْ نَبْعَثَكَ فِي بَعْثٍ تُصِيبُ مِنْهُ . قَالَ : فَبَعَثَ بَعْثًا إِلَى بَنِي عَبْسٍ بَعَثَ ذَلِكَ الرَّجُلَ فِيهِمْ ).
واتە: من ژنه‌ ئه‌نصارییەكم ماره‌ بڕیوه‌، پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم پێی فه‌رموو: (ئایا بینیوته‌؟! چونكه‌ چاوی ئه‌نصاریه‌كان شتێكی تێدایه‌). فەرمووی: سه‌یرم كردووه‌، فه‌رمووی: (له‌سه‌ر چه‌ند ماره‌ت بڕیوه‌؟) فەرمووی: له‌سه‌ر چوار هۆقه‌. پێغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم فه‌رمووی: (له‌سه‌ر چوار هۆقه‌؟! ده‌ڵێی له‌و شاخه‌ زیو داده‌تاشن، ئێمه‌ هیچی ئه‌و تۆمان نیه‌ پێت بده‌ین، به‌ڵام به‌ڵكو له‌گه‌ڵ له‌شكرێكدا بتنێرین و شتێكت ده‌ستكه‌وێت). ئەبو هورەیرە ده‌فەرمووێت: دواتر كاتێ له‌شكرێكی نارد بۆ تیره‌ی (بنی عبس) ئه‌م پیاوه‌شی له‌گه‌ڵ ناردن.
ئیمامی نەوەوی لەشەرحی ئەم فەرموودەیەدا دەڵێت: معنى هذا الكلام كراهة إكثار المهر بالنسبة إلى حال الزوج اهـ.
واتە: مانای ئەم فەرموودەیه ئەوەیە باش نی یە لەکاتی ژن مارەکردندا زیادەڕۆیی بکرێت لەمارەیی دا .
3- وە گومانی تێدا نی یە زەواج کردن کارێکی باشە وشەرع فەرمانی پێکردووە ، ولەهەندێ حاڵەتدا دەگاتە حەدی واجب بوون ، وزۆر لەگەنجان توانای بەجێ هێنانی ئەو پرۆسەیەیان نی یە لەکاتی بوونی ئەم زێدەڕۆیی کردنە لەمارەیی دا .
وشتێکی مەعلوم وزانراوە کەیاسایەکی شەرعیمان هەیە دەڵێت: ( ما لا يتم الواجب إلا به فهو واجب).
واتە: هەر واجبێک لەسەر هەر هۆکارێک وەستابێت ئەوا ئەو هۆکارەش واجب دەبێت .
وەلێرەوە دەردەکەوێت کەپێویستە مامۆستایان وبانگحوازان وعاقڵ مەندان خەڵک هۆشیار بکەنەوە بەڵکو واز بێنن لەزێدەڕۆیی کردن لەمارەیی دا ، وخەڵک دڵنیا بکەنەوە لەوەی کەمکردنەوەی مارەیی زیانی نی یە وبەڵکو قازانجی هەیه ، وکارێکی باش وچاکە وشەرع فەرمانی پێ کردووە هەروەک پێشتر ئاماژەمان پێ دا.
4- ڕێگری کردنی کەس و کاری کچ لەزەواج کردن لەکاتی بوونی کەسی گونجاودا بەبیانووی نەدانی مارەیی زۆر کارێکی نادروسته وناپەسەندە  .
( الشيخ ابن عثيمين) دەڵێت :
وە زانایان چارەسەریان بۆ ئەم ڕێگریە داناوە وگوتویانە گەر وەلی ئەمر کچ ڕێگری کرد لەدانی کچ یاخود خوشکی بەکەسێکی شیاو ئەوا دەسەڵاتەکەی لێ وەردەگیردرێتەوە ودەدرێت بەکەسێکی تری پلە دوو ، بۆ نموونە گەر باوکی کچێک ڕێگری کرد لەشو کردنی کچەکەی بەکەسێکی گونجاو وخاوەن دین وڕەوشت لەکاتێکدا کچەکە ڕازیە ئەوا کەسێکی تر لەکەس وکاری لەبرا ومامە ئەو دەسەڵاتە دەگرنە دەست ودەیدەن بەو کەسە گونجاوە.
5- زێدەڕۆیی کردن لەمارەیی دا بەربەستێکی زۆر دروست دەکات لەبەردەم پرۆسەی هاوسەرگیرداو ، ودەبێتە هۆکاری بڵاوبوونەوەی بەدڕەوشتی وکاری خراپ لەنێوان پیاوان وئافرەتاندا ، وهۆکار و وەسیلە هەمان حوکی غایە وئامانجی هەیە ، وشەریعەتی ئیسلام فەرمانی کردووە بەبەجێ هێنانی مەسەڵەحەت وکەمکردنەوە ونەهێشتنی زیان ومەفسەدەت.
6- شاراوە نی یە کەئەم زیادەڕۆیی کردنە لەبابەتی مارەیی بۆتە هۆکاری مانەوەی کچانێکی زۆر و تاگەشتوونە بەتەمەنێک کەس داخوازیان ناکات ، لەبەرانبەردا چەندان کوڕ بەهۆی ئەم زێدەڕۆییەوە هاوسەر گیری ناکەن وپەنا بۆ کاری خراپ ونەشیاو دەبەن و خۆیان و بنەماڵە و کەس و کاریان توشی سەرشۆڕی وشەرمەزاری دەکەن ودونیا ودوا ڕۆژی خۆیان لەدەست دەدەن!!
7- یەکێکی تر لەزیانەکانی زێدەڕۆیی کردن لەمارەیی دا : ڕودانی نەخۆشی دەروونی یە لەنێوان کوڕان وکچاندا بەهۆی زەواج نەکردنیانەوە .
8-  یەکێکی تر لەزیانەکانی زێدەڕۆیی لەمارەیی دا : ڕودانی مشت ومڕ وناخۆشییە لەنێوان خێزانەکاندا ئەوەش کاتێ کە ژنەکە داوای مارەیی لەمێردەکەی دەکات وئەویش توانای دانی نی یە .
9- زۆری مارەیی گەر جۆرێک لەقازانجی تێدا بێت بۆ ئافرەت وکەس وکاری بێگومان زیانەکەی ودەراویشتە خراپەکانی زۆرترە ، ویاسایەکی شەرعیمان هەیە دەڵێت: ( درء المفاسد مقدم على جلب المصالح).
واتە: لابردنی مەفسەدە وزیان لەپێشترە لەدەسخستنی قازانج.
10-وەبەنیسبەت ئەو بەسەرهاتەی کەلەپێشەوا عومەرەوە خوا لێی ڕازی بێت گێڕدراوەتەوە ، کەڕێگری کردووە لەوەی مارەیی زیاد بکرێت بۆ سەروی چوارسەد درهەم وئافرەتێکی قورەیشی ڕەخنەی لێ گرتووە وگوتوویەتی: ئەی پێشەوای باوەڕداران ڕێگریت کردووە لەوەی مارەیی زیاد بکرێت بۆ سەروی چوارسەد درهەم ، ئەی ئایە ئەم ئایەتە پیرۆزەت گوێ لێ نەبووە:  ﴿وآتيتم إحداهن قنطاراً﴾  [النساء /20].
واتە: قینتارێك ماره‌ییتان پێیدا، واته‌: سه‌د ڕه‌تڵ ئاڵتوونتان پێیدا، ئه‌وه‌نده‌ زۆرتان دا.
عومەر فەرمووی: خودایە لێبوردەیی خۆت ، هەموو خەڵک لەعومەر شارەزا ترن، پاشان گەڕایەوە وچووە سەر میمبەر وفەرمووی  : ( یا ٲیها الناس إني نهيتكم أن تزيدوا النساء في صداقهن على أربعمائة ، فمن شاء أن يعطي من ماله ما أحب فليفعل).
واتە: ئەى خەڵکینه من ڕێگرم لێ کردن لەوەی  مارەیی زیاد بکرێت بۆ سەروی چوارسەد درهەم ، ئێستا هەرکەس لەئێوە گەر ویستی چەندێک لەو ماڵەی هەیەتی بیدات بەمارەیی با ئەو کارە بکات   .
جا ڕەخنە گرتنی ئافرەتەکە لەعومەر لەچەند کەسێکەوە ڕیوایەت کراوە وقسەی لەسەرە وناتوانرێت بکرێت بەبەڵگە ، وەهەروەها لەبەر پێچەوانە بوونی لەگەڵ ئەو بەڵگانەی پێشتر ئاماژەمان پێ دا ، ولەهیچ یەکێک لەهاوەڵانەوە نەگێڕدراوەتەوە موخالەفەی عومەریان کردبێت جگە لەو ئافرەتە .
 "فتاوى الشيخ محمد بن إبراهيم" (10/187-199) .

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌