چی ڕووئەیات ئەگەر بە یەک لا نان بخۆین؟

هەواڵی / 6/8/2021 884 جار بینراوە

چی ڕووئەیات ئەگەر بە یەک لا نان بخۆین؟

 
کاتێک بەبەردەوامی بە یەکلای دەمت نان ئەخۆیت(ڕاست یان چەپ)‌٫ بێ ئەوەی لایەکەی تر بەکاربهێنیت ٫ یا لەبەر ئەوەی خۆت وا ڕاهاتویت بە یەکلا نان بخۆیت٫ بەبێ هیچ کێشەیەکی ناو دەم.
یا ددانێکت کێشەی هەبووەو ئازاری هەبووە٫ بەهۆی ئەو ئازارەوە بە لایەکەی تر نان ئەخۆیت بۆ ماوەیەکی زۆر بە بێ ئەوەی چارەسەری ددانەکەت بکەی٫
ئەوا ئەگەری هەیە تووشی چەندین کێشەی ددەم و ددان و شەویلگەت ببیت.
وەکو:
۱- بوونی کێشەو دروست بوونی ئازار لە جومگەی شەویلگەت .
۲- پووکانەوەی ماسولکەکانی ڕوخسارت لەو لایەی نانی پێ ناخۆیت ٫ لە ئەنجاما بوونی ناڕێکی لە ڕوخسارتدا .
۳- بوونی هەوکردنێکی زۆری پووک و نیشتنی کلس لەسەر ددانەکانت و خوێن لێ هاتن و ئازار لەو لایە کە نانی پێ نەخوراوە٫ لە ئەنجاما بۆنی ناخۆشی ناو دەم.
٤- کلۆر بوون و ناڕێکبوون و گۆڕانی ڕەنگی دانەکان..
۵- لە هەندێ حاڵەتدا ئەگەری هەیە تووشی داخورانی پووک و ئێسکی چوار دەوری ددانەکانت ببیتەوە .

چارەخوازی بەڕێز.. بۆ ئەوەی تووشی ئەم کێشانە نەبیتەوە ئەوا بەزووترین کات چارەسەری کێشەکەت بکە.
جا ئەگەر هیچ کێشەیەکت نییەو تەنها وەکو خوو بەیەکلا نان ئەخۆیت ئەوا خۆت ڕابهێنە کە بە هەردوولا نان بخۆیت٫
وە ئەگەر بەهۆی ئازاری ددانتەوە بەولایە نان ناخۆیت ئەوا بەزووترین کات سەردانی پزیشکی ددان بکەو چارەسەری کێشەکەت بکە..

د. گۆران عەلی رەزا
بەکالۆریۆس لە نۆژداری و نەشتەرگەری دەم و ددان

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌