لە ژاپۆن پیاوێک بەهۆی 'خووی نهێنییەوە' تووشی جەڵتەی مێشک دەبێت

هەواڵی / 6/8/2021 1450 جار بینراوە

لە ژاپۆن پیاوێک بەهۆی 'خووی نهێنییەوە' تووشی جەڵتەی مێشک دەبێت

 

پیاوێکی 51 ساڵانی ژاپۆنی کە "خووی نهێنی" ببووە پیشەی رۆژانەی، دوای ئەوەی گەیشتووەتە ئۆرگازم تووشی جەڵتەی مێشک بووە و خەریک بوو گیانلەدەست بدات.
 
بەپێی راپۆرتێکی پزیشکی کە سەرەتای ئەمساڵ لە گۆڤاری  Journal of Stroke and Cerebrovascular Diseases بڵاوکراوەتەوە، ئەو پیاوە رۆژانە چەندین جار "خووی نهێنی" ئەنجامداوە کە بە زمانی گشتی پێی دەگوترێت "دەسپەڕ."
 
ئەو پیاوە رۆژێک لەدوای گەیشتن بە ئۆرگازم بەهۆی "خووی نهێنییەوە" تووشی سەرئێشەیەکی تووند دەبێت و سەری گەرم دەبێت کە بۆ ماوەی خولەکێک بەردەوام بووە. دواتریش بە تووندی رشاوەتەوە.
 
پیاوەکە دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانەی زانکۆی شاری ناگۆیا ئەو نیشانانەی تێدا دەرکەوتوون. دوای ئەوەی سیتی سکان بۆ نەخۆشەکە کراوە، دەرکەوتووە کە مێشکی تووشی جەڵتە بووە، کە ئەوەش جۆرێکی مەترسیداری جەڵتەیە بەهۆی خوێنبەربوونی بۆشایی دەوری مێشک تووشی کەسەکە دەبێت.
 
پزیشکەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەو پیاوە سەڵت بووە و راستلەریش بووە.
 
بەپێی راپۆرتەکە پزیشکەکان لەکاتی خۆیدا فریای ئەو کەسە کەوتوون، پیاوەکە دوو هەفتە لە نەخۆشخانە ماوەتەوە تاوەکو بەتەواوی چاکبووەتەوە و بە تەندروستییەکی باشەوە نەخۆشخانەی جێهێشتووە.
 
راپۆرتە پزیشکییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، جەڵتە لەوانەیە بەهۆی هەوڵ و هیلاکییەکی جەستەییەوە رووبدات، وەک سێکس کردن، یان بەهۆی شتانێکی دیکەی لاوەکی و بێزیانی وەکو کۆکە، یان چوونە توالێت.
 
د. دانیاڵ والش، راوێژکاری پزیشکی مێشک و دەمار لە نەخۆشخانەی King’s College ئاماژەی بەوە کردووە، تاوەکو 14٪ـی کەیسەکانی جەڵتەی مێشک لە جۆری خوێنبەربوون بەهۆی "خووی نهێنییەوەیە."
 
ئەو جۆرە جەڵتەیە بە گوتەی دانیاڵ والش، لەنێوان کەسانی 45 بۆ 70 ساڵاندا باوە. دەکرێت بە وازهێنان لە جگەرەکێشان، ماددە هۆشبەرەکان و ئاگاداربوون لە گوشاری خووێن، مەترسییەکانی کەمتر بکرێنەوە.

 


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌