چۆن دەزانیت مۆبایلەکەت لەژێر چاودێریدایە؟
هەواڵی /
30/7/2021
1659 جار بینراوە
چۆن دەزانیت مۆبایلەکەت لەژێر چاودێریدایە؟
ماڵپەرێکی عەرەبی تایبەت بەبوارەکانی تەکنەلۆژیا و زانیاری بڵاویکردەوە، دەتوانرێت لەڕێگەی چەند ئاماژەیەکەوە بەبێ پەنا بردن بۆ بەرنامەی پێشکەوتوو کەسەکان دڵنیاببنەوە لەوەی کە تەلەفۆنەکانیان لە ژێر چاودێریدایە.
ماڵپەری "عالەم ئەلتەقەنیات"ی میسری ( 30ی تەموزی 2021) بڵاویکردەوە،" لە ساڵانی ڕابردوودا تەکەنەلۆژیا و زانستەکانی زانیاریی زۆر بەرەو پێشەوە چوون، بۆیە کەسانێکی زۆر گومانیان لەوە هەیە کە مۆبایلەکانیان لەژێر چاودێریدایە و سیخوڕی دەکرێت بەسەریانەوە".
ئاماژە بەوەکراوە، "بەچەند ڕێگەیەکی ئاسان و بەبێ ئەوەی پەنا ببرێت بۆ بەکارهێنانی بەرنامەی پێیشکەوتوو، دەتوانرێت لەرێگەی چەند ئاماژەیەکەوە بزانێت کە تەلەفۆنەکەت سیخۆڕی بەسەرەوە دەکرێت و لەژێر چاودێریدایە".
ماڵپەرەکە چەند ئاماژەیەکی لەو بارەیەوە خستووەتە ڕوو و جەختیکردووەتەوە ئەگەر کەسێک لە مۆبایلەکەیدا ئەو ئاماژانەی بەدی کرد ئەو دەبێت دڵنیابێتەوە لەوەی کە مۆبایلەکەی لەژێر چاودێریدایە ئاماژەکانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
- بوونی ژاوەژاو و تێکەڵ بوونی دەنگ لەکاتی پەیوەندیکردندا.
- مۆبایلەکە لەخۆیەوە دەکرێتەوە و شاشەکەی ڕووناک دەبێتەوە بەبێ ئەوەی دەستکاری بکرێت.
- بارگاوی پاتری مۆبایلەکە زوو تەواو دەبێت.
- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی مۆبایلەکە، کە ئەوەش ئاماژەیەکە کە هەوڵدەدرێت فایلەکانی ناو مۆبایلەکەت بگوازرێتەوە بۆ ئامێرێکی دیکە.
- نامە شێوەی کۆد و ژمارە ئاراستەی مۆبایلەکەت دەکرێت، ئەوەش ئاماژەیەکە کە کەسانێک هەن هەوڵی ئەوە دەدەن سیخوڕی بکەن بەسەرەتەوە .
ماڵپەڕەکە دەڵێت، "دەبێت وەریابین لەکردنەوەی ئەو لینکانەی کە لە رێگەی نامەی smm وە پێت دەگات، نابێت بەهەرەمەکی بکرێنەوە. "