چۆن وەڵامی پرسیارە سێکسییەکانی منداڵەکەم بدەمەوە؟

هەواڵی / 29/7/2021 1911 جار بینراوە

چۆن وەڵامی پرسیارە سێکسییەکانی منداڵەکەم بدەمەوە؟

ئیدریس نوری
دەروونناسێکی منداڵ و هەرزەکار چۆنیەتی مامەڵەکردنی دایک و باوک بۆ پرسیارە ورووژێنەرەکانی سێکسی منداڵان وەڵام دەداتەوە.

"مۆنا "ی دەروونناس  لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ "ئیسنای" باس لەوە دەکات کە پەروەردەی سێکسی: یەکێکە لە گرنگترین ئەو پرسانەی کە لە هەموو ژیانی مرۆڤدا  ڕەنگ دانەوەی خۆی دەبێت ،بۆیە دایک و باوک دەبێت منداڵەکانیان فێربکەن .
پەروەردەی سێکسی : واتە ڕێنمایی گونجاوی درووست و ناسینی بەشە تایبەتی یەکانی لەش،وە یەکێکە لەو جۆرانەی پەروەردە کە پێویستە لە دایکبوونەوە دەست پێبکات. منداڵیش پێویستە لەدایک و باوکی هاوڕەگەزەکانی یەوە بەشێوەیەکی درووست فێربێت.
بە و پێیە ئەو دەروونناسە پەروەردەی سێکسی لە سێ قۆناغ  کۆدەکاتەوە (ئارەزوو، قبوڵکردن ، شەرەف )  ئەگەر بە درووستی ئەو سێ قۆناغە پێک بێت و بەهۆشیاریانە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت،  ئەوا منداڵ تووشی ناڕێکیی باڵغ بوون نابێت، هەروەها لە داهاتوودا لە پەیوەندییە ژنایەتی و نێرایەتی یەکانی دا کێشەی بۆ درووست نابێت ، بۆیە پێویستە تێبینی ئەوە بکرێت کە پێکهێنانی شوناسی سێکسی ناتەندرووست کاریگەری لە زیادکردنی ئاماری تەڵاق بەڕێژەیەیەکی بەرچاو دەبێت.

دایک وباوک لێپرسراوی یەکەمی منداڵن، بۆیە لەم چوارچێوەیەدا زۆر گرنگە بەهۆشیارانەوە مامەڵە لەگەڵ کوڕ یان کچەکانیان بکەن ،هەریەکەیان بەجۆرێکی تایبەت پەروەردەبکرێن .
بەداخەوە ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان زۆر جار بەهۆی شەرم کردنەوە، زۆرێک لەدایک وباوکان ناتوانن دەرگای ئەم باسە لەگەڵ منداڵەکانیان بکەنەوە ، هەربۆیە منداڵەکەش بەتێپەڕبوونی قۆناغەکانی تەمەنی بەرەو هەرزەکاری و پێگەیشتن  دەڕۆن، ڕەنگە لە ڕێگەی ئینتەرنێت، یان هاوڕێی نەزان و نەشارەزا و خراپ بەرەو هەڵدێر و لادانی ڕەوشتیان  بەرێت ، بۆیە ئێمە دەڵێین:  دایک وباوک ! چونکە لەسەرەتادا هیچ کەس هێندەی ئەو دوو کەسە ڕۆڵ لە پەروەردەی منداڵەکان ناگێڕن .
بە وتەی ئەو دەرونناسە ،کە دەڵێت :پێویستە دایک و باوک لە تەمەنی( ۲ ـ۳)  ساڵیدا چەمکی ئۆرگانە تایبەتییەکان فێری منداڵ بکەن ،بۆ ئەوەی منداڵەکە ئاگاداری تایبەتمەندیی خۆی بێت ، لەو ماوەیە دەبێت بۆ منداڵەکە ڕوون بکرێتەوە کە " ئۆرگانی تایبەت  واتای چی !   بەنمونە  کاتێک چووە حەمام  تەنیا دایک و باوکت یان خۆت ڕێگە پێدراوبن دەست لەو بەشەی لەش بدەن.

بەڵام لە تەمەنی(۳ ـ ٤ )منداڵ بەدوای پرسیاری تردا دەگەڕێن لەبارەی چۆن و لە کوێوە هاتوون ؟ لەم بارەیەوە پێویستە دایک و باوک ڕوونیبکەنەوە بەشێوەیەکی سادە نەک بەشێوەیەکی قوڵ ؟ چونکە منداڵ لەم قۆناغەدا بەشێوەیەکی فکری و لۆژیکانە پرسیارەکانی لا گەڵاڵە نابێت ، بۆیە بەپێی تەمەنی تا بچوکتر بێت ساده تر وەڵامی بەرەوە ،بەنمونە بڵێ :تۆ لەسکی  دایکدا بوویت ، بەڵام لەبەر ئەوەی زۆر بچوک بوویت  دایک ئاگای لەتۆ بووە تا هێدی هێدی گەورە بیت و بێیتەدوونیا .
لە تەمەنی (٥ـ ٦ )ساڵی لەم قۆناغەدا منداڵ چەمکی شەرم وحەیای لا درووست دەبێت، زیاتر بە شێوەیەکی سەیر پرسیاریان لادرووست دەبێت، هەندێک جار لەوانەیە نەچنە لای دایک و باوکیان،  پرسیار لە خەڵکی تر بکەن لەو بارەیەوە ، ئەمە لەکاتێک دادەبێت پەیوەندی دایک وباوک لەگەڵ منداڵەکەیان پەیوەندیەکی هاوڕێیانە نەبێت ،بۆیە ناچارە لەڕێگەی ترەوە وەڵامی دەست بکەوێت .
هەر بەو پێیە منداڵ لە تەمەنی (٥ ـ ٦) ساڵاندا هەست بە ورووژاندن دەکات، ڕەنگە پرسیارەکان وەک «بۆچی من لە ڕووی ڕواڵەتەوە لەگەڵ خوشکەکەم  یان براکەم جیاوازم؟» پرسیار بکەن ، لەم بارەیەوە دایک و باوک دەتوانن سیفەتی ئاشکرای نێوان کچ و کووڕ بۆ منداڵەکەیان ڕوون بکەنەوە، بۆ ئەمەش تەنیا بە بەکارهێنانی بووکەڵە یان ئەنیمەیشن بۆ ڕوونکردنەوەی بابەتەکە ڕەنگەبەس بێت  ، ئەگەر منداڵەکە بزێو نەبوو  پێویست بە ڕوونکردنەوەش ناکات .
لە باری فەلسەفییەوە پێکهێنانی شوناس لە تەمەنی (٦ ـ ۹) ساڵییەوە دەست پێدەکات و لە کاتی باڵغ بووندا چڕدەبێتەوە ، بۆیە لە قوتابخانەی سەرەتایی دا دەبێت دایک و باوکان دووبارە بەشێوەیەکی ڕوونتر و ووردتر وەڵامی پرسیارەکانی منداڵەکان بەهۆشیارانەوە بدەنەوە لەم قۆناغەدا بەهێنانەوەی نمونەی وەک : بەرهەمهێنانی ڕووەک و گیانەوەران ،بۆ منداڵەکانیان ڕوون بکەنەوە ، کە هێلکدان چی یە ،کرداری ڕۆشنەپێک هاتن چی یە؟ چۆن ڕووەکەکان دەپیتێن و زیاد دەکەن ، بەڵام نابێت ڕوونکردنەوەیان لەسەر سێکس پێ بدرێت .
خاڵێکی تر دەبێت لەکاتی پرسیاری منداڵەکەت هەرگیز پەنا بۆسزا نەبەیت ،چونکە دوورنی یە منداڵەکە لەڕێگەی ترەوە، یان لەڕێگەی بێگانەوە وەڵامی دەست نەکەوێت .
ئەو دەروونناسە پێی وایە، ئەگەر منداڵان بەپێی تەمەنی  ئاگاداری جیاوازی سێکسی یان نەبن ، ئەوا هەست بە ناتەواویی و تاوانباریی ویژدان دەکەن و سترێس و دڵەڕاوکێیان  زیاتر دەبێت.
لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا ئەو دەروونناسە ئاماژەی بە ئامادەکردنی منداڵان کرد بۆ تەمەنی هەرزەکاری و ئەوەشی خستەڕوو کە منداڵانی تەمەن (۹ ـ۱۰ )ساڵی دەبێت ئامادە بن بۆ قبووڵکردنی باڵغ بوون  و گۆڕانکاریە بایلۆژیەکان و تێکچونی هۆڕمۆنەکان ،بۆیە پێویستە لەم قۆناغەدا بۆی ڕون بکرێتەوە کە شتتێکی ئاسایی یە هەموان بەم قۆناغەدا تێ دەپەڕن و گرنگ قبوڵ کردن و پێشوازی درووستی ئەم حاڵەتانەیە.

لەکۆتایی دا ئەم پسپۆڕە دەروونی یە ئاماژەی بەوەکرد ،پێویستە زیاتر هەڵوێستە لەسەر ڕەگەزی مێینە بکەین و زیاتر بۆئەوان ڕوون بکەینەوە ،چونکە  لەناوەوە گۆڕانە بایلۆژییەکان زیاترن و ئەوان زووتر بەم گۆڕانکاریانە کاریگەر دەبن ،بەهۆی بەرزی ڕێژەی لایەنە سۆزدارییەکانیان ڕەنگە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ وسترێس ودڵ تەنگی  زۆر تر ڕوویان تێ بکات .

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌