سوجدەی شوکر چییە ؟ کەی و چۆن ئەنجام دەدرێت؟
هەواڵی /
27/7/2021
2020 جار بینراوە
سوجدەی شوکر چییە ؟
حوکمی چییە؟
کەی و چۆن ئەنجام دەدرێت؟
بابەتێکی گرنگ و پێویست لەوبارەیەوە
بسم اللە الحمد للە و الصلاة و السلام علی رسول الله و علی آله و صحبه اجمعین
ناساندن / سوجدەی شوکر واتە سوجدەی (سوپاسکردن) بریتییە لەو سوجدەیەی کە مرۆڤی باوەڕدار دەیبات لە کاتی دەرکەوتنی نیعمەتێك یان دوورکەوتنەوەی لە ناخۆشی و ناڕەحەتییەکی دنیایی
حوکمەکەی / سوننەتە ئەنجام بدرێت
لەکاتی بیستنی هەواڵی خۆش یان لاچوونی ناخۆشی ناڕەحەتی ئەمەش ڕای جمهوری زانایانە ①
شێوازەکەی / هەروەك سوجدەی ناو نوێژ وایە بەبێ زیاد و کەم
بەڵگە /
1- دەستووری پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) وابوو کە کاتێك مژدەیەکی خۆشیان پێ بدایە دەکەوت بە ڕوودا و سوجدەی شوکری دەبرد ②
ئایە هەبوونی دەستنوێژ و پۆشاك و شوێنی خاوێن وە داپۆشراوی ئافرەت وە ڕووکردنە قیبلە مەرجە بۆ بردنی سوجدەی شکور ؟
نەخێر هیچ کامیان مەرج نین بۆیە بەبێ بوونی ئەوانە ئاساییە و درووستە چونکە قیاس ناکرێتە سەر نوێژ ③
[سەرچاوە ④]
(و صلی الله علی نبينا محمد و علی آله وصحبه وسلم)
#واللە_اعلم_وباللە_التوفیق
_ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _ _
① : (📚 روضة الطالبين : 1/334)
② : (📚 سنن ابی داود : 2774) (📚 سنن الترمذي : 1578) (📚 سنن ابن ماجە : 1394)
(📚صحيح ابن ماجة : 1151)
③ : ڕای زۆربەی زانایانی لەسەرە لەوانە
(ابن تیمية) ، (ابن القیم) ، (ابن جریر الطبري) ، (ابن حزم) ، (الشوکانی) ، (ابن باز) ، (ابن عثيمین) ، (عبداللە بن جبرین)
④ : (📚 زنجیرە ڕێنماییەکانی فیقهی ئیسلامی/نوێژ/بەرگی 1 لاپەرە 475-478 مامۆستا هەردی صابر)