سووده‌ سیحراویه‌كانی‌ گـه‌ڵای‌ زه‌یـتـون بۆ ته‌ندروستیی‌ مرۆڤ

هەواڵی / 27/7/2021 919 جار بینراوە

سووده‌ سیحراویه‌كانی‌ گـه‌ڵای‌ زه‌یـتـون بۆ ته‌ندروستیی‌ مرۆڤ

 
شه‌ن پرێس:
سه‌دان ساڵه‌ مرۆڤ زه‌یتی‌ زه‌یتون وه‌ك ده‌رمان و چاره‌سه‌ر بۆ زۆرینه‌ی‌ نه‌خۆشیه‌كان به‌كارده‌هێنێ‌ و سوودی‌ لێبینیوه‌, به‌ڵام له‌ئێستادا توێژینه‌وه‌كان و پسپۆڕانی‌ خۆراكی‌ باس له‌ گرنگی‌ و كاریگه‌رییه‌ زۆره‌كانی‌ گه‌ڵای‌ دره‌ختی‌ زه‌یتون ده‌كه‌ن, به‌جۆرێك كه‌ هه‌ندێك پێیان وایه‌ سووده‌كانی‌ گه‌لای‌ زه‌یتون ڕه‌نگه‌ له‌ زه‌یتی‌ زه‌یتونیش باشتر و به‌سوودتر بێت بۆ ته‌ندروستیی‌ مرۆڤ:
ئه‌مانه‌ش هه‌ندێكن له‌ سووده‌كان گه‌ڵای‌ زه‌یتون:
1/ چالاكی‌ و لێدانی‌ دڵ ڕێكده‌خات.
2/ په‌ستانی‌ به‌رزی‌ خوێن داده‌به‌زێنێت.
3/ هه‌وكردنی‌ جومگه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
4/ دژی‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان كار ده‌كات.
5/ به‌رگریی‌ له‌ش به‌هێز ده‌كات.
6/ كۆئه‌ندامی‌ ده‌مار و ڕاگه‌یاندن ڕێكده‌خات.
7/ نیشانه‌كانی‌ پیربوون دواده‌خات.
8/ مێشك و یاده‌وه‌ری‌ چالاك و به‌هێز ده‌كات.
9/ زۆرینه‌ی‌ به‌كتریا و مشه‌خۆره‌ زیانبه‌خشه‌كانی‌ ناو له‌ش له‌ناوده‌بات.
10/ ڕێژه‌ی‌ شه‌كر له‌ناو خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
11/ بۆ نیشانه‌ و نه‌خۆشیه‌كانی‌ سه‌رمابوون و هه‌ڵامه‌ت به‌سووده‌.
12/ ڕێگری‌ له‌ ڕه‌قبوونی‌ خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ره‌كان ده‌كات.
13/ بۆ حاڵه‌ته‌كانی‌ دووگیانبوون و شیردانی‌ ئافره‌تان به‌سووده‌.
14/ بۆ ته‌ندروستیی‌ پێست و قژ به‌سووده‌.
15/ هاوكارێكی‌ باشه‌ بۆ دابه‌زاندنی‌ كێشی زیاده‌ی‌ له‌ش و نه‌هێشتنی‌ چه‌وریی‌ زیاده‌ی‌ ناوچه‌ی‌ وورگ.

باشترین شێوازی‌ به‌كارهێنانی‌:
چه‌ند گه‌ڵایه‌كی‌ زه‌یتون بهاڕه‌ و پاشان بیكه‌ ناو ئاوه‌وه‌ و بیكۆڵێنه‌, دوای‌ ساردبوونه‌وه‌ی‌ بیپاڵێوه‌ و له‌نێو ساردكه‌ره‌وه‌دا هه‌ڵیبگره‌ و به‌یانیان به‌ سكی‌ ناشتا و كاتژمێرێك پێش نان خـواردن پیاڵه‌یه‌كی‌ لێ بخۆره‌وه‌ و ده‌شتوانیت تێكه‌ڵ به‌ چا, یان قاوه‌ی‌ بكه‌یت, به‌ڵام شه‌كری‌ تێمه‌كه‌.



خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌