پیاوان شەرمێ مەکەن! .. داوای چارەسه‌ر بکەن!

هەواڵی / 26/7/2021 1282 جار بینراوە

پیاوان شەرمێ مەکەن! .. داوای چارەسه‌ر بکەن!

ئەو بارە تایبەتانەی کە پێویستە پیاوان شەرم نەکەن لە باسکردنیان، بە پشتگوێ خستنیان دووچاری کێشەی زۆر ترسناك دەبنەوە.
بەداخەوە لە ماوەی رابردوو چەندین جار دووچاری ئەو بارە بووینەوە، پیاوان بەهۆی شەرم لە باسکردنی چەند بارێکی تایبەت بە تەندروستی جنسی و چووکیان، دووچاری کێشەی زۆر گەورە و ترسناك بووینەوە. وەك گۆتیتیانە (لا حياء في الطب)  ئەو دەستەواژەیە سەد لە سەد تەواوە، پیاوێك کە بارێکی تایبەت و جیاوازی چووك و سێکسی هەیە، نابێت پشتگوێی بخات و چاوەڕوان بکات تاکو خۆی لە خۆیدا چاك بێت، کە نەك چاك نابێت بەڵکو زۆر ترسناکیشە و کارەساتبارە!
بە گشتی ٣ باری تایبەت هەیە کە تۆپ ئیمێرجنسین، بەواتایەکی دیکە زۆر زۆر باری فریاکەوتنن، نابێت پشتگوێ بخرێن، کاتژمێریك زووتر چارەسەربکرێن، ئەنجامی باشتری دەبێت.
باری یەکەم؛ (چووك ڕەپ گرتە)، بە ئینگلیزی پێی دەوترێت پڕایەپریزم، بارێکی زۆر تایبەتە، کە چووك بۆماوەی زیاتر لە ٤ کاتژمێر بە ڕەپی "رەق" دەمێنێتەوە و نەك هەر تام و چیژی سێکسی لەگەڵ نییە بەڵکو زۆرجار بەئازارە، لەئەگەری پشتگوێخستنی بۆ ماوەی ٣٦ کاتژمێر ئەوا کەسی نەخۆش بۆ هەتا هەتایە تووشی لەکارکەوتنی "چووك" ئەندامی نێرینە دەبێتەوە.
باری دووەم؛ سووڕانی گون، ئەو بارە لە گەنجان زیاترە وەك لە پياوان، کە دەبێتە هۆی ئازار لە گون، ئازارێکی بەهێز، پێیوستە دەم و دەست نەشتەرگەری بۆ بکرێت، لە ئەگەری پشتگوێ خستنی بۆ چەند کاتژمێرێك دەبێتە هۆی لەدەستان و مردنی هێلکە گون، کە لەوانەیە پێویست بکات بە نەشتەرگەری فڕی بدرێت.
باری سێیەم؛ شکانی چووك "ئەندامی نێرینەی پیاو"؛ ئەمەش بارێکی تری پیاوانە، زۆرجار لە کاتی جووتبوونی سێکسی روودەدات کاتێك جووک بە ڕەپی "رەق" بەر زەبرێك دەکەوێت، پێویستە زوو چارە بکرێت.
چەندین باری دیکەش هەن، پێویستە پیاوان شەرمێ نەکەن لە باسکردنییان، هەرچەندە وەك بارەکانی سەرەوە نین لە رووی ئیمێرجنسیەوە، بەڵام لە نزیكترین دەرفەت پێویستە کەسی نەخۆش سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات، ئەوانیش "لاوازی سێکسی و یاخود کارنەکردنی چووك، دەرچوونی لینجاو و شلە لە دەرچەی میز هەروەها ئازار لە هێلکەی گون بە تایبەتی دوای ئەنجامدانی کاری سێکسی لە دەرەوەی خێزان،  هەروەها دەرکەوتنی زیپکە و برین لە چووك و دەورووبەری).
هاوپێچ وێنەیەك لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە بۆ پیاوێك کە زیاتر لە ٢٤ کاتژمێر چووکی بە ڕەپی (رەقی) بەردەوام بوو،  هەرچەندە بەهۆی شەرم  زۆر دواکەوتبوو لە هاتنی بۆ نەخۆشخانە،  بەڵام خۆشبەختانە چارەسەری و نەشتەرگەری پێویستمان بۆ ئەنجامدا.

د. رامان صابر نانەکەلی
پسپۆر (دکتۆرا - بۆڕدی عەرەبی) لە نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و نەزۆکی و لاوازی سێکیس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌