ڕێكخراوی ڕابیتە زیاتر له 500 سەر ئاژەڵی كردۆتە قوربانی .
هەواڵی /
21/7/2021
490 جار بینراوە
ڕێكخراوی ڕابیتە زیاتر له 500 سەر ئاژەڵی كردۆتە قوربانی .
بەرپرسی لقی سلێمانی ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی ڕایدەگەیەنێت: ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی لە دوو ڕۆژی جەژندا 563 سەر ئاژەڵی كردۆتە قوربانی.
جەمال محمود بەرپرسی لقی سلێمانی ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی ڕایگەیاند: یەكەم ڕۆژ و دووەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز نزیكەی 563 سەر ئاژەڵمان كردۆتە قوربانی و پرۆسەكەش بۆ ڕۆژانی سێیەم و چوارەمی جەژنی قوربانی پیرۆز بەردەوام دەبێت.
جێگەی باسە لەلایەن ڕێكخراوە خێرخوازییەكانەوە و هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و جیهانەوە، سونەتی قوربانیكردن بەڕێوەدەچێت و موسَمانان لەژێرچاودێری پزیشكیدا ئەو پرۆسەیە جێبەجێ دەكەن.