ســوودهكــانــی مــــــاچ بــزانــه
هەواڵی /
17/7/2021
909 جار بینراوە
ســوودهكــانــی مــــــاچ بــزانــه
شه‌ن پرێس:
(مــاچ) یه‌كێكه له گرنگترینی ڕێگاكانی ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی له‌نێوان هاوسه‌ره‌كان و دایك و باوك و منداڵه‌كانیان و خزم و هاوڕێكاندا.
ماڵپه‌ڕی (womansday) له‌چه‌ند خاڵێكدا دیارترینی سـووده‌كانی ماچكردنی خستووه‌ته‌ڕوو, كه ئه‌مانه‌ن:
1/ به یه‌كێك له باشترینی ئازارشكێنه‌كان داده‌نرێت.
2/ په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت و به‌هۆیه‌وه مولوله‌كانی خوێن فراوانتر ده‌بن.
3/ ڕێژه‌ی ده‌ردانی لیك له‌ناو ده‌مدا زیاد ده‌كات و به‌وه‌ش ددانه‌كان پاك ده‌بنه‌وه.
4/ ئازاری سوڕی مانگانه‌ی خانمان كه‌م ده‌كاته‌وه.
5/ سترێس و دڵه‌ڕاوكێ و په‌ستانی سه‌ر ده‌روونی هه‌دوولا كه‌م ده‌كاته‌وه.
6/ ماچكردن به‌رگریی له‌ش به‌هێز ده‌كات.
7/ مه‌ترسییه‌كانی توشبوون به جۆره‌كانی نه‌خۆشی كه‌م ده‌كاته‌وه.
8/ بڕێك له كالۆری و چه‌وری زیاده‌ی له‌ش ده‌سوتێنێت.
9/ له‌كاتی ماچكردندا هه‌ردوو هۆڕمۆنی (دۆپامین و سیرۆتۆنین) كه به هۆڕمۆنی به‌خته‌وه‌ری و دڵخۆشی ناسراون, چالاك ده‌بن و هه‌ردوولا هه‌ست به خۆشحاڵی ده‌كه‌ن.
10/ دڵته‌نگی و خه‌فه‌ت كه‌م ده‌كاته‌وه.