ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ مێشك و یاده‌وه‌ری‌ به‌هێز ده‌كه‌ن

هەواڵی / 17/7/2021 765 جار بینراوە

بۆ قوتابیان و خۆ پاراستنیش له‌ زه‌هایمه‌ر
ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ مێشك و یاده‌وه‌ری‌ به‌هێز ده‌كه‌ن

 
شه‌ن پرێس:
پزیشكان و پسپۆڕانی‌ خۆراكی‌ لیستێكی‌ نوێی‌ ئه‌و خۆراكانه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ بۆ چالاككردن و به‌هێزكردنی‌ مێشك و یادگه‌ (زاكیره‌) به‌ سوودن, به‌تایبه‌تیش بۆ كه‌سانی‌ به‌ ته‌مه‌ن و خۆ پاراستن له‌ توشبوون به‌ (زه‌هایمه‌ر) هه‌روه‌ك بۆ قوتابیانیش زۆر باش و كاریگه‌ره‌ به‌ تایبه‌تی‌ له‌ كاتی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانیاندا.
ئه‌مه‌ش لیستی‌ خۆراكه‌كانه‌:
1/ ڕه‌شـكـه‌.
2/ مـاسـی.
3/ تـه‌مـاتـه‌.
4/ تــوو.
5/ بـایـنـجـان.
6/ سـێـو.
7/ بـڕۆكـلـی‌.
8/ پـیـازی‌ سـور.
9/ گـێـلاس.
10/ زه‌عـفـه‌ران (زه‌رده‌چـه‌وه‌).
11/ تـرێ‌ و مـێـوژی‌ ڕه‌ش.
12/ گـوێـز.

 

‌زۆر به‌كارهێنانی جۆرێك له‌ ده‌رمان هۆكاری توشبوونه‌ به‌ زه‌هایمه‌ر

توێژه‌ره‌وه‌ به‌ریتانیه‌كان له‌ڕێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ به‌رده‌وام به‌كارهێنانی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ خه‌ڵه‌فان زیاد ده‌كات.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ گۆڤاری پزیشكی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ وتیایدا 300 كه‌س له‌ به‌ریتانیا به‌ژداریان كرد و ئاماره‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ %30 ی  ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌و ده‌رمانه‌یان زۆر به‌كارهێناوه‌ كه‌ تیایدا مادده‌ی‌ كۆلین هه‌یه‌ كه‌ چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی و نه‌خۆشی پارنكسۆن و میزه‌چوڕكێ ده‌كات توشی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر بوون.

جۆرج ساڤا ده‌ڵێت" زیاتر له‌ 50 ملیۆن كه‌س له‌جیهاندا توشی خه‌ڵه‌فان و زه‌هایمه‌ر بوون و پێده‌چێت تا ساڵانی 2050 ڕێژه‌ی‌ توشبوون به‌ن نه‌خۆشییه‌ بگاته‌ 132 ملیۆن كه‌س.






خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌