چین ئە ئەو خۆراکانەی بۆ گەشەی مێشکی منداڵ گرنگە؟

هەواڵی / 17/7/2021 1301 جار بینراوە

چین ئە ئەو خۆراکانەی بۆ گەشەی مێشکی منداڵ گرنگە؟

 
منداڵ تاکو تەمەنی ٥ ساڵی لە ٩٠ % مێشکی گەشە دەکات دووای ئەو تەمەنە لە ١٠ % مێشک گەشە دەکات. هەر بۆیە گرنترین تەمەن بۆ گەشەی مێشک ٥ ساڵی سەرەتای ژیانە بە تایبەتی ٢ساڵی یەکەمی تەمەن دووای ئەو تەمەنە گەشەی مێشک کەم دەکات.  
گەر منداڵ تا تەمەنی ٥ ساڵی خۆراکی باش نەبێت یان لە ژینگەێکی تەندروست نەژیا گەشەی مێشکی وەک پێویست نابێت ئەمەش کاردەکاتە سەر زیرەکی و توانای مێشکی منداڵ وە لە ئایندەدا جیاواز دەبێت بە بەراورد بە منداڵێک کە  خوراک و ژینگەێکی تەندروستی هەبێـــــت.
خۆراک کاریگەی زۆری هەیە لەسەر گەشەی منداڵ وە شیری دایک بە باشترین خۆراک دادەنرێ بۆ گەشەی مێشک بۆیە تکایە بە قسەی ئەم و ئەو شیری دایک مەگۆرن بە قوتوو ، گەر شیری قوتووت بەکار هێنا ئەو جۆرە بەکار بهێنە کە خۆراکە گرنگەکانی تێدایە بۆ گەشەی مێشک وەک (DHA , Luten , Arachidonic acid , Iron , Zinc)
گرنگترین ئەو خۆراکانە چین جگە لە شیری دایک ؟
١. هێکلە بە تایبەتی هێلکەی کوردی
٢. گوێز
٣.  پاقلەو ماش و نیسک
٤. شۆفان
٥. ئاوی برنج
٦. سێو ، مۆز ، سپیناخ و بروکڵی ، گێزەر ، تەماتە ، پەتاتە
٧. خورما
٨. ماسی سەلەمۆن
٩. شیلیک ، شا توو
١٠.  ماست و بەرهەمەکانی شیر
پێدانی ئەو خواردنانە بە پێی تەمەن لە بابەتێکیتردا باسم کردووە دەتوانی بیخوێنیتەوە و سوودی لێببینیت.
هەر خوێنەر مەبە تکایە ئەم زانیاریە شەیر بکە بۆ هاورێکانت با هەموو لاێک ئاگادار بن.

ئــامــادەکـــردنـــی :
دکــتۆر ئـاکــــۆ کـــریــم جـــــلال
پسپۆری نەخۆشیە هەناویەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌