سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئاوی كه‌ره‌وز بۆ پێست

هەواڵی / 16/7/2021 934 جار بینراوە

سـووده‌كـانـی‌ خــواردنـه‌وه‌ی‌ ئـاوی‌ كـه‌ره‌وز

شه‌ن پرێس:
1/ بۆ دابه‌زاندنی‌ كێش به‌سووده‌.
2/ خوێن پاك ده‌كاته‌وه‌.
3/ ئه‌گه‌ره‌كانی‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشیی‌ دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
4/ گه‌ده‌ به‌هێز ده‌كات.
5/ چه‌وری‌ و كۆلیستڕۆڵی‌ ناو خوێن ناهێڵێت.
6/ پێست شێدار و جوان ده‌كات.
7/ بۆ توشبووانی‌ شه‌كره‌ به‌سووده‌.
8/  هه‌وكردنه‌كان به‌گشتی‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

رۆژانه‌ كوپێك ئاوی كه‌ره‌وز بخۆنه‌وه‌

فه‌ڕه‌نسیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ سوده‌كانی كه‌ره‌وز ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌ڵك به‌ سوده‌كانی كه‌ره‌وزی بزانیایه‌ هه‌موو كێڵگه‌كانی ده‌كرده‌ ئه‌م سه‌وزه

لێره‌دا ئاماژ به‌ سوده‌كانی خواردنه‌وه‌ی رۆژانه‌ كوپێك ئاوی كه‌ره‌وز ده‌كه‌ین:

ـ چاره‌سه‌ری ریخۆڵه‌ی هیلاك و پیر ده‌كات و به‌ شێوه‌ی سروشتی به‌تاڵ ده‌بێت.
به‌رده‌وام هه‌وڵ بده‌ن گه‌ڵاكانی به‌كار بێنن.
ـ كه‌ره‌وز باشترین ماده‌ی خۆراكیه‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی هه‌وكردنی میزڵدان له‌ رێگه‌ی پاك كردنه‌وه‌ی گورچیله‌ و مێزڵدان.
ـ ماده‌ی ترپین له‌ كه‌ره‌وزدا رێگه‌ له‌ دروست بوونی به‌ردی گورچیله‌ له‌ مێزلدان و ئازاری ده‌
ـ ده‌ماره‌كان ده‌كاته‌وه‌ و بۆ ته‌ندروستی دڵ و سییه‌كان به‌سوده‌.
ـ گیراوه‌ی كه‌ره‌وز به‌ كوڵاوی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی سه‌رمابرده‌یی ده‌ست و پێ و برینی سه‌ر پێست به‌سوده‌.
ـ تۆوی كه‌ره‌وز بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گیرانی گه‌ده‌ به‌سوده‌ و یارمه‌تی ئاسان هه‌رسكردنی خۆراك ده‌دات.

سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئاوی كه‌ره‌وز بۆ پێست

یه‌كێك له‌ سه‌وزه‌ به‌سووده‌كان بۆ ته‌ندوستی جه‌سته‌ كه‌ره‌وزه‌، چونكه‌ پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزی تێدایه‌، هه‌روه‌ها به‌ هه‌مان شێوه‌یش ئاوی كه‌ره‌وز چه‌ندان سوودی هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌ به‌گشتی و پێست به‌تایبه‌تی.

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "stylecraze" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئاوی كه‌ره‌وز ده‌كات بۆ جوانی پێستی رووخسار و ده‌ڵێت، كه‌ره‌وز جگه‌ له‌وه‌ی‌ سه‌وزه‌یه‌كی‌ به‌سووده‌‌ و ڤیتامینه‌كانی " A، B، C، K " تێدایه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی باشیشه‌ بۆ پێست و هاوكاریت ده‌كات له‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ په‌ڵه‌ی‌ ڕووخسار‌ و زیپكه‌، هه‌روه‌ها كه‌ریگه‌رییه‌كی باشی هه‌یه‌ بۆ په‌ڵه‌ی ڕه‌شی ڕووخسار و به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌ ماده‌كان یارمه‌تی خانه‌كانی پێست ده‌دات بۆ به‌هێزبوون.

به‌ خواردنه‌وه‌ی ئاوی كه‌ره‌وز به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه‌ كاریگه‌ری باشی ده‌بێت بۆ پێست و سافكردنی پێست، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئاوی كه‌ره‌وزت خوارده‌وه‌ هه‌ست به‌ ڕوونی‌ ‌و ڕۆشنی‌ پێست ده‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر لیمۆیش بۆ پێكهاته‌كه‌ زیاد بكرێت، كاریگه‌ری زۆر زیاد ده‌كات و تایبه‌تمه‌ندی‌ دژه‌ میكرۆب دروست ده‌كات و پێست له‌ ماده‌ پیسه‌كان و چه‌وری خاوێن ده‌كاته‌وه‌.

به‌پێی گوته‌ی پزیشكان و پسپۆڕانی بواری خۆراك كه‌ ده‌ڵێن، ئاوی كه‌ره‌وز ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ دژه‌ ئۆكسانه‌كان كه‌ ڕێگری ده‌كه‌ن له‌ ژه‌هری سه‌ر رووخسار و له‌ناویان ده‌به‌ن، بۆیه‌ خواردنه‌وه‌ی ئه‌و پێكهاته‌یه‌ پێست ده‌دره‌وشێنێته‌وه‌ و له‌ په‌ڵه‌ و زیبكه‌ ده‌یپارێزێت.




خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌