مەترسییەكانی بەكارهێنانی قاپی پلاستیك .
هەواڵی /
16/7/2021
763 جار بینراوە
مەترسییەكانی بەكارهێنانی قاپی پلاستیك .
پلاستیك ژەهرێكە ڕۆژانە بەركەوتنمان لەگەڵی هەیە ژیانی مرۆڤەكانی داگیركردووە سروشت و ژینگە و تەندروستی لەناو دەبات، هۆكاری زۆر بەكاهێنانی بۆ كەمی تێچووی دەگەڕێتەوە.
ئەو مادانەی نایلۆن و پلاستیكی لێ دروست دەكرێت، مادەی ئۆرگانییە كە پێكهاتەكانی نەوتە لە سەرچاوەی غازی سروشتی و نەوت و خەڵوز كە لەگەڵ مادەی پۆلیمەر دروست دەكرێت كە بە تەواوی یەكناگرن و لە كاتێكدا خواردنی گەرمی تێ دەكرێت یان ئاو و شلەمەنی، مادەكە تووشی داخوران دەبێت و تێكەڵی خواردنەكە دەبێت، هەروەها ماددەی كیمیای ژەهراوی (ئێپیكلۆرۆهایدین و بیسفینۆڵ ئەی) تێدایە كە لە ئاودا دەتوێنەوە دەچێتە جەستەی مرۆڤەوەو دەبێتە هۆی دابەزاندنی بەرگری لەش و دابەزاندنی كەمی ڤیتامینەكان و هۆكارە بۆ نەخۆشی شێرپەنجەییەكان و نەخۆشی گورچیلە و كۆئەندامی زاوزێ و دەبێتە هۆی زیادبوونی هۆرمۆنی ئیسترۆجین، كە كاریگەری خراپی هەیە بۆ نەزۆكی ئافرەت.
بۆیە زۆر ترسناكە قاپی پلاستیك و ماددە پلاستیكییەكان لە چێشتخانەكان بەكاربهێنرێت بۆ خواردنی سەفەری و خواردن و شلەی گەرم، پێویستە قاپی شووشە یان قاپی گیایی كە مادەی كیمیایی تێدانییە بەكاربهێنرێت.
لەشكر حەمید - ئەندازیاری خۆراك