پیاو دەتوانێت چەند ئافرەت مارە بکات؟ مەرجەکانی مارەکردنی ئافرەتی کۆیلە؟

هەواڵی / 15/7/2021 810 جار بینراوە

پیاو دەتوانێت چەند ئافرەت مارە بکات؟ مەرجەکانی مارەکردنی ئافرەتی کۆیلە؟

باسی ژن مارەکردن
ژن هێنان و شوکردن سوننەتە بۆ پیاو و ئافرەتێکی وەها کە پێویستی بە جیماع هەبێ، پیاوەکە توانای ژن هێنانی هەبێ و، ئافرەتەکە پێویستی بە بەخێوکردن هەبێ، یان مەترسی لە داوێن پیسان هەبێ (عن عبدالله بن مسعود -رضي الله عنه-: عن النبی ﷺ قال: یا معشر الشباب من استطاع منکم الباءة فلیتزوج، فإنه أغض للبصر وأحصن للفرج) رواه الشیخان، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی هۆ کۆمەڵی لاوەکان هەر کەسێک لە ئێوە توانای ژن هێنانی هەیە، با ژن بهێنێ، چونکە ژن هێنان باشتر چاو و داوێنتان لە حەرام ئەپارێزێ.

سوننەتە پیاو ئافرەتێکی ئایین پەروەر بێنێ، ئافرەتیش شوو بە پیاوێکی ئایین پەروەر بکات، هەروەها سوننەتە ئافرەتەکە کچ بێ و لە نەتەوەیەکی باش بێ و مارەییەکەی سووک بێ و خزمێکی زۆر نزیک نەبێ و لەو جۆرە ئافرەتانە بێ کە زۆری زاو زگ ئەکەن.

پیاو دەتوانێت چەند ئافرەت مارە بکات؟

دروستە بۆ پیاوی ئازاد، کۆ بکاتەوە لەژێر مارە و تەڵاقی خۆیدا چوار ئافرەتی ئازاد، واتە دروستە لە یەک کاتدا پیاو چوار ژنی بەیەکەوە هەبن، خوای گەورە فەرموویەتی (فَانْكِحُوا مَا طَابَ لَكُمْ مِنَ النِّسَاءِ مَثْنَى وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تَعْدِلُوا فَوَاحِدَةً) ئەو ئافرەتانەی لێتان حەڵاڵن بە دڵی خۆتان لە خۆتانیان مارە بکەن، جا یەک بێ، دوو بن، سێ بن، چوار بن، بەڵام ئەگەر ترستان هەبوو کە بە دادپەروەری لە نێوانیان نەجوڵێنەوە، تەنها یەک ئافرەت مارە بکەن، هەروەها دروستە کۆیلە کە دوو ئافرەتی هەبن لە یەک کاتدا، چونکە کۆیلە بە نیوەی ئازاد داندراوە و سەحابەش خوا لێیان ڕازی بێ لەسەر ئەوە یەکدەنگن، دروست نییە پیاوی ئازاد ئافرەتی کۆیلە، واتە (جاریة) لە خۆی مارە بکات، تەنها بە دوو مەرج دروستە.

مەرجەکانی مارەکردنی ئافرەتی کۆیلە
1.توانای نەبێ مارەیی ئافرەتێکی ئازاد بدا.
2.مەترسی هەبی کە تووشی زینا ببێ، وە هەروەها ئەبێ کۆیلەکە موسوڵمان بێ و، نابێ هیچ ئافرەتێکی ئازادی لە ژێر مارەییدا بێ.

ئەو مەرجانە بۆ ئەوە بوو کە (جاریة)ـی کەسێکی تر لە خۆی مارە بکا، بەڵام (جاریة)ـی خۆی ئەو مەرجانەی ناوێ و بەبێ مارەکردن دروستە جیماعی لەگەڵ بکا.

کتێبی ڕۆژی پرشنگدار (متن فتح القریب) لە دانانی عبداللە عبدلالعزیز هەرتەلی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌