مەزن جەمیلە: 10 هەزار کەس كیتۆ دەكەن لە کوردستان

هەواڵی / 14/7/2021 782 جار بینراوە

مەزن جەمیلە: 10 هەزار کەس كیتۆ دەكەن لەهەرێمی کوردستان

لەماوەی ڕابردودا، سیستەمی خۆراکی کیتۆ بوە باس و خواسی نێو خەڵک و خەڵکانێکی زۆر دەستیان بە کیتۆ کرد بۆ دابەزینی کێشیان، د.مەزن دەڵێت" کیتۆ کێشەکانی قەڵەوی، زەخت، شەکرە، سێکس، ڕەبۆ، ڕۆماتیزم و پێست چارەسەردەکات".
د.مەزن جەمیلە، چالاکوانی بواری کیتۆ دەربارەی کیتۆو سیستەمی کیتۆ بەبوارنیوزی گوت" کیتۆ سیستەمێکی خۆراکییە، مەبەست لێی کەم خواردن نییە، واتە ئەو کەسەی کیتۆ دەکات خواردن کەم ناکاتەوە، ئەو خۆراکانەی دەیخۆی جیای دەکەیتەوە، کۆمەڵێک خواردن هەیە دەیخۆێت و واز لەکۆمەڵێک خواردنی دیکە دەهێنیت".
مەزن جەمیلە وردەكاری زیاتر لەبارەی كیتۆ دەخاتەڕو دەڵێت "بەگشتی کیتۆ واتە کەمکردنەوەی کاربۆهیدرایت و خواردنی گۆشت و هیلکەو پەنیرو سەوزەکان، کیتۆ پشت بەچەوری ئاژەڵی و ڕوەکی دەبەستێت، بەڵام چەوری ئاژەڵی سەرەکیترینیانە، کیتۆ خۆی سیستەمێکە لەمرۆڤدا هەر هەبوە واتە ئەو سەردەمەی مرۆڤ خەریکی ڕاوکردن بوە، ئەو کات جەستەی مرڤ وەک سەرچاوەی وزە پشتی بەچەوری بەستوە، بەڵام لەدوای دۆزینەوەی کشتوکاڵ سیستەمی خۆراکی مرۆڤ گۆڕا، کە زیان بەخشە بۆ مرۆڤ و کێشەی بۆ دروستکردوین، ئێستە کە مرۆڤ دەگەڕێتەوە بۆ کیتۆ، کێشەکانی چارەسەردەبن، یەکێک لەو کێشانە ڕێکبونەوەی جەستەیە، سەدان سودی تری هەیە کیتۆ".
مەزن دەڵێت" من زۆر باوەڕم بەهۆشیاری تەندروستی هەیە، کاتێک زانیاریم کۆکردەوە لەسەر کیتۆ و زانیم کۆمەڵگەکەی من لێی بێ ئاگان، بە شێوەیەکی فراوان دەستمکرد بە بڵاوکردنەوەی زانیاری دەربارەی کیتۆ، پێش منیش کیتۆ هەر هەبو، بەڵام ئەوەی هێنایە ناو خەڵک و بە خەڵکی ناساند بە خۆشحاڵییەوە من  بوم، پێشتر بەشێک لە پزیشکان ئەو جۆرە خواردنانەیان دەدا بە خەڵک کە کیتۆی بو،بەڵام بۆیان ڕون نەدەکردنەوە، من هاتم ئەوەم کرد، دواتر بە زمانی سادەی خەڵک هەوڵمدا ڕونی بکەمەوە، ئامارێکی دەقیقمان نییە بۆ ئەوەی بزانین ژمارەی ئەو کەسانەی کیتۆ دەکەن چەندە، بەڵام بە مەزەندەو سەرژمێرییەکی خۆم گومانم نییە لەوەی ١٠ هەزار کەس زیاتر کیتۆ دەکەن لەهەرێمی کوردستان.

ئەم ڕاهێنەرەی کیتۆ دەڵێت" سۆشیال میدیا هۆکاری سەرەکی بوە کە من بتوانم پەیامی خۆم بگەیەنم بە خەڵک و هاوکاریان بم لەوەی بتوانن ئەو سیستەمە پەیڕەو بکەن، کردنەوەی لایڤێک لەفەیسبوک بۆ من وەک کەناڵێکی ڕاگەیاندن وابوە، زۆر کەس بە هۆی کیتۆوە کێشیان دابەزیوە، جگە لەدابەزینی کێش، بەسەدان کەس شەکرەیان نەماوە، کێشەی زەختیان نەماوە، خەڵکانێک سودیان لەکیتۆ وەرگرتوە بۆ چارەسەری کێشەکانی پێست، بۆ نەمانی ڕۆماتیزم، کەمبونەوەی ڕەبۆ، بۆ زۆر بونی جوڵەو باشترکردنی لایەنی سێکسی، بۆ چارەسەری پەرکەمیش کیتۆ سودی هەیە.

دەربارەی ئەوەی دەوترێت کۆمەڵێک کەسایەتی حیزبی و حکومی، بەشداری سیستەمی کیتۆ و کۆرسی تایبەتیان کردوە، مەزن دەڵێت" جگە لە خەڵکی ئاسایی خەڵکانی ناسراو و کەسانی حیزبە سیاسیەکان هەم ئیسلامییەکان، عیلمانییەکانیش بەشداریان کردوە، کەسانی حکومی و ئەندام پەرلەمانەکانیش بەشداریانکردوەو کۆرسی تایبەتم بۆ داناون، بە بڕێک پارەی کەم کە سەد دۆلارە، پێموابێت خەڵکانێک کە دۆخی داراییان مامناوەندیش بێت دەتوانن ئەو بڕە پارە بدەن، لەئێستادا دو ڕێستۆرانتی کیتۆی هەن و خەڵک دەتوانێت سودی لێوەربگرێت، بەگشتی ئامانجی من ئەوەیە قەڵەوی بەتەواوی بنبڕ بکرێت و زەخت و شەکرەش ببیتە نەخۆشییەکی دەگمەن لەکۆمەڵگەکەماندا.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌