تۆرباینی گێڕ چیە و ئیشی چیە لەناو ئۆتۆمبێل؟

هەواڵی / 14/7/2021 1064 جار بینراوە

هۆکار و نیشانەکانی خراپ بوونی چیە؟
تۆرباینی گێڕ چیە و ئیشی چیە لەناو ئۆتۆمبێل؟


تۆرک کۆنڤێرتەر (Torque Converter) بەزمانی بازار ناسراوە بە تۆرباین، وەکو جێگرەوەی کلاج بەکاردێ لە ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیک کە لەسەر هایدرۆلیک ئیش دەکات. بەهەمان شێوەی کلاج یارمەتیدەر ئەبێ بۆ ئیش کردنی بزوێنەر لەکاتی وەستان و ئیستۆپ کردن بە بێ ئەوەی شۆفێر قاچ لەسەر هیچ پایدەرێک دابنێ
بەشێوەیەکی ئاسایی تۆرک کۆنڤێرتەر پێنچ فرمانی گرنگی هەیە لەناو ئۆتۆمبێل :
1. گواستنەوەی جووڵە بزوێنەر بۆناو گێڕبۆکس و پاشان بۆ تەگەرەکان
2. ڕێگەدان بە ئیشکردنی بزوێنەر بە سەربەستی لەکاتی وەستان و ئیستۆپ کردن
3.گەورەکردن و چەندجارە کردنی تۆرکی بزوێنەر لە سەرەتای دەستکردن بەجووڵە و لە خێرایی نزم
4. ئیش پێکردنی پەمپی هایدرۆلیکی ناو گێڕبۆکس
5. ‌هێورکردنەوەی لەرزینی بزوێنەر و ڕێگری کردن لە گواستنەوەی بۆناو گێڕبۆکس
نیشانەکانی خراپ بوونی تۆرباین (تۆرک کۆنڤێرتەر) چیە :
1. لەرزین و نەترە کردن لەخێرایی ٥٠ بۆ ٧٥ کم/کاژێر وەکو ئەوەی ئۆتۆمبێل لەسەر جادەیەکی پڕ تاسە و ناخۆش لێ بخوڕی
2. گەرم بوونی هایدرۆلیک و هەڵبوونی گڵۆپی گێڕبۆکس لەسەر داشبۆرد
3. دواکەوتنی گێڕگۆڕین و پەڕاندی گێڕێک
4. هەبوونی گرفت لە خێرایی و کەم بوونەوەی کێشی ئۆتۆمبێل
5. نەجوڵانی ئۆتۆمبێل بۆ پێش و پاش لەکاتی خستنە سەر گێڕی D و R
6. دروست بوونی دەنگی نامۆ لە شوێنی گێڕبۆکس
7. پیس بوون و گۆڕانی ڕەنگی هایدرۆلیک
هۆکارەکانی خراپ بوونی تۆرباین (تۆرک کۆنڤێرتەر) چیە؟
1. خراپ بوونی بێرینگی ناو تۆرباین
2. داخوران و هەبوونی لێچوون لە چبنەی تۆرباین
3. داخوران و خراپ بوونی کلاجی ناو سینی تۆرباین
4. تێک چوونی سۆلینۆیدی (وەلفی کارەبایی) کلاجی ناو سینی تۆرباین
5. داخوران و شکانی شەرح و شانەکانی ناو تۆرباین
6. کەم و زیادی ئاستی هایدرۆلیکی ناو گێڕئۆتۆماتیک
7. بەکارهێنانی هایدرۆلیکی نەگونجاو و دروست
نووسینی/ئەندازیار : هاوکار حەمەامین

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌