هەرزەکاران، بەبێ بونی زانیاری دەستکاری پەردەی کچێنیان دەکەن .

هەواڵی / 13/7/2021 1509 جار بینراوە

هەرزەکاران، بەبێ بونی زانیاری دەستکاری پەردەی کچێنیان دەکەن .

بەهۆی نەبونی سانسۆر لەسەر هێڵەکانی یٔینتەرنێت، بەهۆی پیشەکەوتنەوە رۆژانە بەسەرهاتی جیاواز دەبیستین و بەداخەوە زۆر جار یٔەو بەسەرهاتانە دەبنە هۆی دروستبونی کارەساتی نەخوازراو.
بەهۆی پسپۆڕییەکەمەوە، زۆر کەس پەیوەندیم پێوە دەکەن یان نامەم بۆ دەنێرن و داوای رونکردنەوە دەکەن.
لەپێناوی یٔەوەی دایکان و باوکان یٔاگاداری زیاتری رۆڵەکانیان بن، بەر لەوەی روداوی نەخوازراو رو بدەن، دەمەوێت چەند بەسەرهاتیک بخەمەڕو بەیٔامانجی یٔەوەی دایکان و باوکان هۆشیار بن و بەرپرسیارانە لەگەڵ روداوەکان مامەڵە بکەن و بۆ رێگریکردنیش لەروداوی نەخوازراو پێویستمان بەهۆشیاری زیاترە.ئەم رووداوانە پەیوەندییان پیمەوە کردوە کە چی بکەن بۆ کچەکانیان منیش ڕێگەم پێنیشاندان کە لە ڕێگەی لایەنێکی فەرمی کچەکانیان دەهێنن بۆ پزیشکی دادوەری بۆ ئەوەی لەلایەن لیژنەوە ببینرێن و پشکنینیان بۆ بکریت..
سێ بەسەرهات تەنها لەماوەی دو هەفتەی رابردو
کە دووانیان داوایانکرد بەسەرهاتەکان باس بکەم بۆ ئەوەی ببیتە بەرچاو رونی بۆ دایکان.
هۆکاری زۆربونی ئەم حالەتانە دەگەرێنمەوە بۆ بەکارهێنانی ئینتەرنیت بەبێ سانسۆرو سەیرکردنی سایتە پۆرنەکان لەلایەن هەرزەکاران و منداڵان.

١
ئەمە نمونەیەک کە دایکەکە خۆی داوای کرد بەسەرهاتەکە باس بکەم بۆ یٔەوەی دایکانی دیکە سودی لێ ببینن و یٔاگادارییان زیاتر بیت.
دایکێک بەشڵەژانێکی زۆرەوە پەیوەندی پێوەکردم و باسی یٔەوەی بۆ کردم شەوێکیان کچەکەی هاتوەتە ژورەکەی و بینیویەتی هەندێک خوێن بەجلەکانیەوەیەتی. کچەکەی بەر لەوەی دەست بکات بەقسەکردن، دەستیکردوە بەگریان. یٔەو دایکە بۆی گێرامەوە سەرەتا کەمێک کچەکەمم هێورکردەوە بۆ یٔەوەی بزانم چی رویداوە. کچەکەم بۆی گێرامەوە چۆن خوی گرتوە بەسەیرکردنی سایتە پۆڕنەکان و یٔەویش لاسایی یەکێک لەڤیدیۆکانی کردوەتەوە کە کچێک دەستکاری خۆیکردوە. یٔەویش هەمان کردەوەکانی یٔەو کچەی دوبارەکردوەتەوەو سەیردەکات خوێن دەبینێت. بۆیە یەکسەر هاتوەتە لای من تا بزانێت چی بکات.
بەداخەوە کە رێکارەکانی چۆنیەتی یٔەنجامدانی پشکینینم پێی وت و یٔەو دایکە پشکنینی بۆ کچەکەی کردبو، دەرکەوت کچەکەی پەردەی کچێنی لەدەستداوە. یٔەوەی بەلای دایکەکەیەوە گرنگ بو لەباسکردنی چیرۆکەکەی دەیویست یٔەم روداوەی بەسەر کچەکەی یٔەو هاتوە ببێتە هۆی کەمکردنەوەی یٔەو کچانەی دەبنە قوربانی یٔەو جۆرە سایتە پۆڕنانە.

٢
یەکێکی دیکە لەنمونەکانی دو هەفتەی رابردو، یٔەوەبو دایکێک پەیوەندی پێوەکردم و بەوشێوەیە چیرۆکی کچەکەی بۆ گێرامەوە.
"بەهۆی مەشغولیم بەکاری ماڵەوە، هەموو رۆژ کچەکەم مۆبایلەکەی دەبردم و دەرۆیشتە ژورێک بەتەنیا، دوای ماوەیەک کە کارەکانم تەواو کرد، بینیم کچەکەشم هاتە دەرەوە لەو ژورەی کە بەتەنیا بو، بەڵام بینیم بەشێکی جلەکانی بەخوێنە. کە یٔەم دۆخەم بینی زۆر شڵەژام، کچەکەمم هێناو لەگەڵی دانیشتم، پرسیاری یٔەو خوێنەم لێی کرد کە بەجلەکانیەوەیەتی. یٔیدی کچەکەم دەستی بەگریانکردو هەمو شتێکی بۆ باسکردم کە چۆن لەرێگەی یٔینتەرنێتەوە سەیری یٔەو سایتانەی کردوەو یٔەویش لەژێر کاریگەری یٔەو دیمەنانەی بینیویەتی دەستکاری خۆی کردوە.
دەمەوێت لەکۆتاییدا یٔەوە بەدایکان و باوکانی بەرێز بڵێم، خستنە بەردەستی یٔینتەرنێت بۆ منداڵانی هەرزەکار بابەتێک نییە بتوانی منداڵەکانتی پێ سەر گەرم بکەی، نالیین مندال داببرە لە دونیای سەردەم بەلام چاودێری بکە و فێری بکە چون بۆ سوود بەکایبهێنیت.

دکتۆرە دیلمان ئازاد خۆشناو
پسپۆری پزیشکی دادوەری
مامۆستا لە کۆلیژی پزیشکی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌