ئەگەر بە نیازی هاوسەرگیرین ئەم چەند دێڕە بخوێننەوە .

هەواڵی / 8/7/2021 1248 جار بینراوە

ئەگەر بە نیازی هاوسەرگیرین ئەم چەند دێڕە بخوێننەوە .

 علی طەنطاوی دەفەرموێت:27 ساڵ قازی بووم بینیم زۆرترین حاڵەتی تەڵاق لەدوو خاڵەوە دەستیان پێکردووە
یەکەم: توڕەبوونی کوێرانەی پیاوان
دووەم: وەڵامە ڕەقەکانی ئافرەتان
ئەم دوو حاڵەتەش هۆکاری سەرەکین بۆ لێکترازانی خێزان
دکتۆر محمد خانی دەڵێت: لە مەجلیسێک ئامادەبووین بۆ ژن مارەبڕین،کاتێک کوڕەکە هەستا دەستی باوکی کچەکە ماچ بکات،باوکی کچەکە بەکوڕەکەی گوت: "لەشوێنی خۆت دانیشە من دەستی تۆ ماچ دەکەم،بەس پیاوی چاکبە لەوسەرەوە بێ ڕێزی بە خۆت و بە کچەکەی من مەکە و کۆمەڵێک خێزان توشی کێشە و شەڕ و ئاژاوە مەکە"
ئینجا پیاوی چاک بن و ژنی چاک بن....ئەگەر لەترسی قسەی خەڵک و لەبەر قسەی خەڵک، ئەگەر لەبەر سێڵفی و ڕەسمگرتن ژن دەهێنن و شوو دەکەن،پیاوی چاک بن،ژنی چاک بن ئەو کارە هەر مەکەن باشترە ...!!!

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌