تاپۆی سلێمانی: بێ هیچ بەربەستێك عەرەب دەتوانن لەهەرێم خانوو بكڕن
هەواڵی /
2/7/2021
649 جار بینراوە
تاپۆی سلێمانی: بێ هیچ بەربەستێك هاوڵاتیانی عەرەب دەتوانن لەهەرێم زەوی و خانوو بكڕن
لوقمان عومەر بەڕێوەبەری فەرمانگەی تۆماركردنی خانووبەرەی سلێمانی رایگەیاند، هەموو هاوڵاتیەك ئازادە لەوەی موڵكی لەهەرێم هەبێت و هیچ كێشەیەكیش لەوەدا نیە و ئەو بەڵگانەشی كەپێویستن بۆ تەواوكردنی مامەڵەی ئەو كارە ناسنامەی باری كەسێتی یاخود كارتی نیشتیمانیە.
راشیگەیاند، هەزاران هاوڵاتی عەرەب زەوی و خانوویان كڕیووە و بەناوی خۆشیانەوە بێ هیچ بەربەستێك تۆمار كراوە و هەروەها هەموو جۆرە ئاسانكاریەكیشیان بۆ دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هیچ رێگریەك نیە لەوەی هەر هاوڵاتیەكی عیراقی ببێتە خاوەنی زەوی كشتوكاڵی لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێمدا، بەڵام هەندێك وردبینی و رەزامەندی ئاسایی دەكرێت بۆ هەر مامەڵەیەكی كڕینی زەوی كشتوكاڵی ئەوەش بۆ ئەوەی بزانرێت تاچەندە پەیوەندی بەچەكدارانی داعشەوە هەیە.