ئاگاداریت؟ بەئاشكرا داتاو زانیارییەكانمان دەبردرێن لەڕێگەی ئەو مۆبایلەی بەدەستمانەوەیە

هەواڵی / 31/5/2021 1053 جار بینراوە

ئاگاداریت؟ بەئاشكرا داتاو زانیارییەكانمان دەبردرێن لەڕێگەی ئەو مۆبایلەی بەدەستمانەوەیە

🔹 سەربەست نەجمەدین- شارەزای ئایتی
جاروبار هەریەك لە ئێمە بەهۆی ئیشەوە پێویستمان بە چەند شتێكی دیاریكراو دەبێت یان بەدەر لەوەش زۆرجار حەز لە هەنێ بابەت دەكەیت‌و گەڕانی بۆ دەكەیت تا بزانی كوالێتی‌و نرخی چۆنن لە بازارە ئۆنلاینەكان، بەڵام لەولاشەوە بە ئاشكراو بەدەستی خۆمان زانیاریی دەدەینە كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت.

دوای گەڕانەكەو تێپەڕبوونی چەند خولەكێك، كاتێك كە دێیتەوە ناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، رێك ئەو شتەی تۆ بەدوایدا گەڕاویت‌و گەڕانت بۆ كردووە، بە سپۆنسەر بۆت ئەخرێتە ناو وۆڵەكەتەوە، ئیتر لە فەیسبوك بێت یان ئینستا یان سناپ یان هەر ئاپ‌و تۆڕێكی دیكە بێت، وایە؟ تۆش وات بەسەرهاتووە؟

هەرچەند ئەم دزەپێكردنە نایاساییەو دەچێتە قاڵبی دەرچوون لە پاراستنی ئاسایشی تاكەوە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت، بەڵام وەك هەموو شتەكانی تر عێراق‌و هەرێمی كوردستان لە سێگۆشەیەكدایە هیچ شتێك شمولی ناكات‌و جیهانێكی سەربەخۆیە.

ئەم دزەپێكردنانەش بەڵگەیەكی زۆر ئاشكرایە، كە بە دڵنیاییەوە داتاو زانیارییەكانمان پارێزراو نین‌و كۆمپانیاكان لەناو خۆیاندا بەیەكتری دەفرۆشنەوە لەپێناو بڕێك پارە، بۆیە تا ئەتوانن ئاگاتان لە زانیارییەكانتان بێت، زۆر بە وردی مامەڵە لەگەڵ ئینتەرنێت‌و بەتایبەت تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بكەن.

رۆژێك دێت نامەی ئەعمالت لە فەیسبوك‌و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەلایەن كەسێك یان كۆمپانیایەكەوە پێتدەدرێتەوە، هەموو شتێك ئەبێت بۆیە هیچ شتێك بە مەحاڵ مەزانە !

بۆ نوسینی داهاتوو باسی واتسئەپتان بۆ ئەكەم كە هەموو كورد سەریخستۆتەر سەری، چاوەڕوان بن.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌