تــرێ و سودە گرنگیەکانی

هەواڵی / 25/4/2021 1913 جار بینراوە

میوەیەکی توێکڵ نەرمە
تــرێ و سودە گرنگیەکانی

▪انگور (فارسی) - Grape (ئـینگلیزی)▫
▫العنب (عه‌ڕه‌بی) - Üzüm (تـوركــی)▪

🍇تـــرێ:
میوەیەکی توێکڵ نەرمە، شێوە گۆییە، ئاوگی ترێ (شەربەت)ی لێ بەرهەم دەهێنرێت، لەسەر درەختی مـێـو (شجرة الكرم) پەیدا دەبێت، میوەکە لە شێوەی هێشووییە و زۆربەی کات (٣-١٢) دەنکە ترێ یا بۆڵە ترێ هەڵدەگرێت. ڕەنگی میوەی ترێ بەگوێرەی جۆرەکانی دەگۆڕێت، لە ڕەنگی (ڕەش، سەوز، بنەوشەیی، سەوزی سپیباو، قاوەیی) دایە.

📖یەکێکە لەو میوانەی کە خودای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا ناوی هێناوە. هەروەک لەم ئایەتە هاتووە:
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ ﴿ فَأَنبَتنا فيها حَبًّا ۝  وَعِنَبًا وَقَضبًا ﴾ سورة عبس/ الآية ٢٧، ٢٨
واتاکەی: بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان {ئینجا دانه‌وێڵه‌مان تيادا ڕوواند ۞ هه‌روه‌ها ترێ و سه‌وزه‌مان}

🍇زانیارییە خۆراکییەکان:
لەهەر (١٥٠گڕام)ێک لە ترێ، ئەم پێکهاتە خۆراکییانەی تێدایە:
◈ کالۆری: ١٠٤ گەرمۆکە
◈ چەوری: ٠,٢٤
◈ کاربۆهیدرات: ٢٧,٣٣
◈ ڕیشاڵەکان: ١,٤
◈ شەکر: ٢٣,٣٧
◈ پڕۆتینەکان: ١,٠٩

🍇 سودەکانی تـــرێ:
◈ ڕووخسار گەش دەکاتەوە و بەرەبەرەکانێی پیربوون دەکات.
◈ کەمکردنەوەی ترسناکی دڵەسستی و بەرزە فشاری خوێن.
◈ ڕێگری لە نەخۆشیە درێژخایەنەکان ـ وەک: شەکرە دەکات.
◈ ڕێگری لە دڵەسستی دەکات.
◈ دژی نەخۆشی شێرپەنجەییەکانە.
◈ پێکهاتەی دژە ئۆکسانەکانی تێدایە لەش پاک دەکاتەوە لە
   ژەهرەکان.

▪ئامادەکردن و وەرگێڕان: م. ئاوارە محمدامین کەوەرتی
                                  ماستەر لە ئیثنۆبۆتانی
▪سەرچاوە: المحیط ـ ویکیپیدیا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌