لە سەهۆڵەكەی سلێمانی؛كچێك بە جلوبەرگێكی نیمچەڕووتەوە له‌گه‌ڵ كوڕێك سەما دەكات

هەواڵی / 23/4/2021 655 جار بینراوە

له‌ره‌مه‌زاندا بێڕێزی به‌ دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌ و پیرۆزییه‌ ئاینییه‌كان ده‌كرێت
لە شەقامی سەهۆڵەكەی سلێمانی؛كچێك بە جلوبەرگێكی نیمچەڕووتەوە له‌گه‌ڵ كوڕێك سەما دەكات


پاش بڵاوبوونەوەی ڕووداوی شەوی ڕابردووی شاری هەولێر كە قورئانیان لە شەقامەكانی ئەو شارە دڕاندبوو، ئەمشەویش لە شاری سلێمانی ڕووداوێكی دیكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بوویەوە كە بە بێڕێزیكردن بە دابونەریتی كۆمەڵگەی كوردی و پیرۆزییەكانی موسوڵمانان لە مانگی رەمەزاندا هەژمار دەكرێت.

لە گرتە ڤیدیۆییەكدا لە شەقامی سەهۆڵەكەی شاری سلێمانی، كچ و كوڕێك دەركەون كە لەگەڵ مۆسیقادا سەما دەكەن، كچەكە بە جلوبەرگێكی نیمچەڕووتەوە دەردەكەوێت و كۆمەڵێك كچ و كوڕی دیكە لەدەوریان كۆكراونەتەوە، بە شێوەیەك سەما دەكەن كە لەگەڵ داب و نەریتی كۆمەڵایەتی كۆمەڵگەی كوردییدا یەك ناگرێتەوە، بە بڕوای چاودێرانیش ئەم كارە بە تایبەت لەم مانگە پیرۆزەدا بێڕێزیكردنە بە شعوری زۆرینەی خەڵكی كوردستان كە ئایینیان ئیسلامە.

رووداوەكە كاردانەوەی لێكەوتەوەو بەشێكی زۆر لە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لەبارەی رووداوەكەوە وتیان ئەم هەوڵانە بۆ ناشرینكردنی میللەتی كورد و دابونەریتی كۆمەڵایەتی و شێواندنی پەیامی ئاشتیخوازانە و پێكەوەژیانە لە كوردستاندا كە بەرپرسیارێتییەكەی دەكەوێتە سەر لایەنە حكومی و ئەمنییەكانی سلێمانی، لەوێشەوە بۆ كۆی حكومەت و دەسەڵاتدارێتی لە هەرێمی كوردستاندا و تەنانەت بۆ پەرلەمانی كوردستان كە بەپێی یاسا سزای داناوە بۆ ئەو كەسانەی ڕێز لە ئادابی گشتی و پیرۆزییەكانی كۆمەڵگا ناگرن و ئەم كارەش لەم كاتەدا دەچێتە ئەو چوارچێوەیەوە.

پەیام بۆ وەرگرتنی ڕای لایەنی بەرپرس، پەیوەندی بە دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانییەوە كرد وەك بەرپرسی یەكەم و سەرۆكی لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی، بەڵام وەڵامی نەدایەوە.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌