پێنج هۆکار کۆمپیوتەرەکەت خاو دەکاتەوە.. چارەسەر چییە؟

هەواڵی / 5/3/2021 804 جار بینراوە

پێنج هۆکار کۆمپیوتەرەکەت خاو دەکاتەوە.. چارەسەر چییە؟

 

بەردەوامی کارکردن لەسەر کۆمپیوتەر وەڕسکەرە، خۆ ئەگەر کۆمپیوتەرەکەت خاویش بێت، ئەوە دوو جار قورسە، زۆر هۆکار هەن کە کۆمپیوتەرەکان خاو دەکەنەوە، خۆشبەختانە زۆربەیان چارەسەریشیان هەیە.  

یەکەم: بەجێهێشتنی بەرنامە بە کراوەیی و کردنەوەی زیاد لە دوو تابی بڕاوسەرەکان وەک (گوگڵ کرۆم، فایەرفۆکس هتد)، ئەمەش دەبێتە هۆی فشارخستنە سەر ڕام (بیرگەی) کۆمپیوتەرەکەت و دەبێتە هۆیی خاوبوونەوەی.  

چارەسەر: داخستنی هەر بەرنامەیەک کە بە شێوەیەکی چالاک بەکاری ناهێنیت و تەنها یەک تابی بڕاوسەر بکەوە،  ئەگەر دەتەوێت چەند تابێکی بڕاوسەر بکەیتەوە ئەوا لینکەکانی سەیڤ بکە پاشان سەیریان بکە.  

دووەم: دەکرێت هارد درایڤەکەت (هەمارگەکەت) پڕ بووبێت و شوێنی ئەوە نەمابێت کە بەرنامەی تر دابەزێنیت و بەکاری بهێنی، ئەمەش دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی کۆمپیوتەرەکەت، یاخود دەکرێت ڕام (بیرگە)ی کۆمپیوتەرەکەت پڕ بووبێت ئەمەش دەبێتە هۆیی خاوبوونەوە.  

چارەسەر: دەتوانیت ئەو بەرنامانەی پێویستت نین لە و کاتەدا بیسریتەوە یاخود دەتوانیت هارد درایڤ (هەمارگە)ی دیکە بەکار بهێنی، وە بۆ ئەگەری پڕبوونی ڕام (بیرگە) کەت ئەوا دەتوانی ڕامی تری بکەیتەسەر.  

سێیەم: ئەپدەیت (نوێکردنەوە)، کردنەوەی ئۆتۆماتیکی (خودکاری) بەرنامەکان دەکرێت ببێتەهۆی خاوبوونەوە، ئەمەش لە کاتێک دەبێت کە بەرنامەیەک دادەبەزێنیت ئەوا ئەپدەیتکردنەوەی ئۆتۆماتیکی دەکاتە کار، ئەمەش وا لە کۆمپیوتەرەکەت دەکات خاو ببێتەوە.  

چارەسەر: دەتوانیت کاتێک بەرنامەکە دادەبەزێنیت ئەو بەشە چالاک نەکەیت کە نوێکردنەوەی خودکاری دەکات یاخوود لە کۆنترۆڵ پانێڵی کۆمپیوتەرەکەت ناچالاکیان بکە.  

چوارەم: چالاککردنی بەشی کردنەوەی ئۆتۆماتیکی، بە واتەی کاتێک کۆمپیوتەرەکەت دادەگیرسێت ئەوا چەند بەرنامەیەک ئۆتۆماتیکی (خودکاری) دەکەونە ئیش لەکاتێکدا کە پێویست نین بکەونە کار ئەمەش کۆمپیوتەرەکەت خاو دەکاتەوە.  

چارەسەر: کاتێک بەرنامەیەک دادەبەزێنیت ئەو بەشە چالاک مەکە کە داوات لێدەکات دەستپێکردنی ئۆتۆماتیکی بکات لەکاتی داگیرساندنی کۆپیوتەرەکەت.  

پێنجەم: کۆمپیوتەرەکەت لەوانەیە تووشی ڤایرۆسێک هاتبێت چونکە ڤایرۆسەکان لەناو کۆمپیوتەر دەبنە هۆی تێکدانی فایلەکانی ناو کۆمپیوتەرەکەت ئەمەش دەبێتە هۆی خاوبووونەوە، ڤایرۆس لەناو ڕام (بیرگە) خۆی دەشارێتەوە و وادەکات خۆی دوبارە دەکاتەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی داگیرکردنی قەبارەیەکی زۆر لە ڕام کە وا دەکات کردنەوەی بەرنامەکانی تر خاوبێتەوە بە هۆیی نەمانی قەبارەی پێویست.  

چارەسەر: دەتوانیت ئەنتی ڤایرۆس (دژە ڤایرۆس) بەکار بهێنیت بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسەکە و نەهێشتنی هاتنە ناوەوەی ڤایرۆس بۆ کۆمپیوتەرەکەت، یاخوود لە شوێنی باوەڕپێکراو بەرنامە پێویستەکانت دابەزێنە. 

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌