هەموو شتێک لەبارەى ئایفۆنە تازەکەى ئەپڵ
هەواڵی /
13/10/2020
1308 جار بینراوە
نرخەکانیان هەرزانترە
هەموو شتێک لەبارەى ئایفۆنە تازەکەى ئەپڵ
شهن پرێس :
پاش چاوەڕوانییەکی زۆر لە کۆتاییدا کۆمپانیای ئەپڵ چوار مۆبایلی نوێی بە دیزاین و چەندین تایبەتمەندی نوێوە بڵاوکردەوە و کاتی بەردەستبوونیشی ئاشكراکرد.
مۆبایلە نوێیەکانی ئەپڵ پێکهاتوون لە : " iPhone 12 Pro، iPhone 12، iPhone 12 Mini، iPhone 12 Pro Max، iPhone 12 Mini و هەروەها بڵندگۆی زیرەکی HomePod Mini ."
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە نمایشکردنەکەدا بڵاوکرانەوە، مۆبایلی iPhone 12 Pro قەبارەی شاشەکەی 6.1 ئینجە، هەروەها (iPhone 12 Pro Max) قەبارەی شاشەکەی 6.7 ئینە و گەورەترە.
هەروەها، هەر چوار مۆبایلە نوێیەکە سیستمی نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G یان تێدایە، تەنیشتەکانی دیزاینێکی جیاوازیان هەیە و تەختن و هاوشێوەی iPhone 4 ـی کۆنن، کە ئەوەش یەکەمین گۆڕانکاری بەرچاوە لە دیزاینی ئایفۆنەکاندا لەو کاتەوەی iPhone X لە ساڵی 2017 ڕاگەیاندرا.
ئەپڵ لە نمایشەکەدا ئاماژەی بەوەکرد: "شووشەی شاشەی ئایفۆنەکان خاوەن تەکنەلۆژیایەکی نوێیە بە ناوی Ceramic Shield، خۆڕاگری لە شاشەی سەرجەم مۆبایلە زیرەکەکانی دیکەی ئێستا بەهێزترە و شەش هێندە خۆڕاگرترە بۆ بەربوونەوە."
ئایفۆنە نوێیەکان بە چیپی A14 Bionic بەهێز کراون، کە کە خاوەن شەش یەکەی ناوەکییە و بە ڕێژەی 50% خێراترە لە مۆبایلەکانی دیکە، هەروەها چوار ناوکی گرافیکی هەیە و بە ڕێژەی 50% خێراترە لە مۆبایلەکانی تر.
مۆبایلی iPhone 12 Pro لە پشتەوە خاوەن 3 کامێرای بە توانایە لە جۆرەکانی Wide کە 12 مێگاپێکسڵ و Telephoto و Ultra-Wid، هەروەها ڕوونی کامێرای iPhone 12 Pro Max بریتییە لە 12 مێگاپێکسڵ.
جگە لەوانە، هەستەوەرێکی دیکە لە پاڵ کامێراکانی دیکەی ئایفۆنەکاندا هەن بە ناوی LIDAR Scanner، کە تایبەتە بە ڕاستی خەیاڵی AR و جۆرایەتی وێنە ڕووناکییە کەمەکان بۆ شەش هێندە زیاد دەکات و تایبەتمەندی Night Mode کارا دەکات.
هاوکات ئایفۆنە نوێیەکان پشتگیری لە تایبەتمەندی MagSafe دەکات بۆ باشترکردنی ئەزموونی بارگاویکردنەوەی بێوایەر و بارگاویکردنەوە بە خێرایی تاوەکو 15 وات دەکەن. هەروەها بەرگری دەکەن لە بەرانبەر تۆز و ئاو و شلەمەنییەکان.
هاوکات تایبەتمەندییەکی نوێی دیکەی ئایفۆنە نوێیەکانی iPhone 12 Pro و iPhone 12 Pro Max ئەوەیە ڕێگەت پێ دەدات ڤیدیۆ بە شێوەی HDR و بە هاوکاری Dolby Vision HDR و بە ڕوونی 4K 60 fps تۆمار بکەی و ڕاستەوخۆ ڤیدیۆکان لە ئەپی Photos دەستکاری بکرێن، ئەو تایبەتمەندییەش بۆ یەکەم جارە لە مۆبایلە زیرەکەکاندا بەکار بهێندرێت.
ئایفۆنە نوێیەکان بە ڕەنگەکانی ئاڵتونی و ستیلی بێخەوش و شینی نوێ، بە بیرگەکانی 128 و 256 و 512 گێگابایت بەرهەمهێنراون و نرخەکانیش لە دەستپێکی 999$ بۆ iPhone 12 Pro، 1099$ بۆ iPhone 12 Pro Max .
بڕیارەiPhone 12 Pro لە 16 ـی ئەم مانگە بەردەست دەبێت بۆ کڕینی پێشوەختە و لە 23 ـی هەمان مانگ لە کۆگاکانی ئەپڵ بەردەست دەبێت.
هاوکات iPhone 12 Pro Max لە 6 ـی مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت بۆ کڕینی پێشوەختە و لە 13 ـی هەمان مانگ لە کۆگاکانی ئەپڵ بەردەست دەبێت.