تویتەر هۆکارێکی نوێ و سەیری هاککردنی ژمارەیەک هەژمار ئاشکرا دەکات
هەواڵی /
18/7/2020
1065 جار بینراوە
’’فێڵ لە کارمەندەکان کراوە’’
تویتەر هۆکارێکی نوێ و سەیری هاککردنی ژمارەیەک
هەژمار ئاشکرا دەکات
شهن پرێس:
کۆمپانیای تویتەر ئاشکرای کرد، هاککەرەکان هێرشێکی
بەرفراوان و پلانداڕێژراویان بۆسەرهەژماری فەرمی ژمارەیەک کەسایەتی بەناوبانگ
کردووە و توانیوانە 45 لەو هەژمارانە هاک بکەن، "هاککەرەکان توانیویانە فێڵ لە
ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیاکە بکەن، بۆیە توانیویانە دزەبکەن ناو ئەو هەژمارانەوە".
ئەمڕۆ شەممە، 18ی تەموزی 2020، کۆمپانیای تۆڕی
کۆمەڵایەتی تویتەر لە وتارێکدا کە لە پێگەی فەرمیی خۆی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت،
"هاککەرەکان توانیویانە هێرشێکی ئەلکترۆنی بەرفراوان بکەنە سەر زیاتر لە 130
هەژمار و لە ئاکامدا توانیویانە 45 هەژمار هاک بکەن و دزە بکەنە ناویانەوە".
ئەوەشی ئاشکراکردووە، "هاککەرەکان توانیویانە
لەڕێگەی هەڵخەڵتاندن و فیڵکردن لە ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیاکە ئەو کارە بکەن، ئەوەش
لەڕێگە بەکارهێنانی هەمان ئامراز و کۆد کە تەنها بۆ تیمەکانی پاڵپشتیی ناو کۆمپانیاکە
بەردەستە".
لەماوەى ڕابردوو ژمارەیەک هەژماری چەند کەسایەتی
و کۆمپانیای بەناوبانگ لە ئەمریکا دوچاری هاککردن بوونەوە وەک ( بێڵ گێتس، باراک ئۆباما،
جۆبایدن، ئیلۆن ماسک و جیف بیزۆس) وچەند کۆمانیاییەکی زەبەلاحی بواری پیشەسازی ئەلکترۆنی
وەک کومپانیاکانی (ئەپڵ و ئۆبەر).
بەگوێرەی کۆمپانیای تویتەر، "هاککەرەکان
توانیویانە پاش هاککەردنی ئەو هەژمارانە ڕێکلامی ساختە لە ڕێگەیانەوە بڵاوبکەنەوە
کە تێیدا داوایان لە خەڵک کردوە گوژمەی دارایی بە دراوی( بتکوین) بۆ هەژمارە
هاککراوەکان بنێرن بۆ ئەوەی دووئەوەندی دیکە زیاد بکات.
هاککردن و دزەکردن بۆ نێوئەوهەژمارانە لە تویتەر،
ناڕەزایەتی وهەرای زۆری بە دوای خویداهێنا و بەناوبانگی کۆمپانیاکەی لەکەدارکرد بەجۆرێک
وایکردوە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە گومانیان لە توانای کۆمپانیاکە هەبێت
کە بتوانێت هەژمارەکانیان پارێزراو بکات.
ناس کورد