چۆن دەزانیت کە کەسێک بێ پرس چووەتە ناو فەیسبووکەکەت؟ 
            
                هەواڵی /
             
                      8/7/2020 
                
                
                  1408 جار بینراوە
            
            
        
            
            
 
               
    
             
 
            
        
            
  
چۆن دەزانیت کە کەسێک بێ پرس چووەتە ناو فەیسبووکەکەت؟
ئەگەر لەئامێری کەسێکی دیکەدا هەژمارەکەت کردووەتەوە و دڵنیانیت کە داتخستووەتەوە یاخود نا، پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات، تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک تایبەتمەندییەکی هەیە کە رێگەتدەدات بزانیت کە چ ئامێرێک و لە چ کاتێکدا هەژمارەکەتی بەکارهێناوە.
نەک تەنها کاتی بەکارهێنانەکە، بەڵکو دەتوانیت لەڕێی ئەم تایبەتمەندییەوە جۆری ئامێرەکە و شوێنەکەشی بزانیت، ئەویش بەم شێوەیەی خوارەوە:
لە کۆمپیوتەردا
سەرەتا دەڕۆیتە سەر "Settings"، دواتر "Security and Login"، لەگەڵ کردنەوەی ئەم پەنجەرەیەدا بەشێک دەبینیت کە نووسراوە، " Where You're Logged In" لێرەوە دەتوانیت تەواوی ئەو ئامێرانە ببینیت کە هەژمارەکەتی تێدا کراوەتەوە یاخود لە پێشتردا بەکاریانهێناوە.
 
 
لە مۆبایلدا
دەتوانیت بڕۆیتە سەر "Settings and Privacy" دواتر "Settings"، پاش ئەم دوو هەنگاوە دەڕۆیتە سەر "Security and Login"، لێرەشدا هەمان بەش دەبینیت کە تیایدا نووسراوە "Where you’re Logged in".