سێکس و شەوی یەکەمی بوک و زاوا و زانیاریە شاراوەکان
هەواڵی /
29/5/2020
56749 جار بینراوە
سێکس و شەوی یەکەمی بوک و زاوا و زانیاریە شاراوەکان
لەم بابەتە دا هەنگاو بە هەنگاو زانیاریەکان دەخەینە ڕوو لە شەش هەنگاودا، لە پێناو بەخشینی زۆرترین زانیاری بە تۆی خوێنەر و ژیانێکی تەندروست و ئاسوودە.تکایە هەر شەش هەنگاو بخوێنەرەوە.
هەنگاوی یەکەم
پێش سێکس ئەمانە مەخۆ هێزو زەوق ناهێڵن
ئەم خواردنانە کاریگەرییەکی سەلبی دەکەنە سەر لەش لەکاتی پەیوەندی سێکسیدا، لەبەر ئەوە دوربکەوەرە لە خواردنی:
١- نەعنا: ئاستی ھۆڕمۆنی تستستیرون دەوەستێنێت لەلەشداو دەبێتە ھۆی بێھێزی سێکسی، ئامۆژگاری دەکرێن بەدورکەوتنەوە لەخواردنی بنێشتی نەعنا لەبری ئەوە چای نەعنا بخورێت کە کاریگەرییەکی کەمتری ھەیە لەسەر لەش.
٢- پەتاتەی سورەوەکراو: ئەو خواردنەوانەی کە زەیت لەپێکھاتەیدا ھەیە کاریگەرییەکی راستەوخۆ دەکاتە سەر ھۆرمۆنی تستستیرون وەکو ھۆت دۆگ و پەتاتە.
٣- خواردنی قوت‌و: رێژەیەکی زۆر لەسۆدیۆم و خوێی تێدایە رێگری دەکات ھەڵقوڵاندنی خوێن، ھۆکاری ئەمەش ئەو مادەی پارێزراوەی کە تێیدایە ئامۆژگاری دەکرێ بەشتنی بەباشی لەپێش بەکارھێنانی.
٤- کحولەکان: کاریگەرییەکی سلبی دەخاتە سەر پەیوەندیی سێکسی، پزیشکەکان ئامۆژگاریتان ناکەن بەخواردنی مادەی کحولی.
٥- شوفان: کاریگەری دەکاتە سەر پەیوەندی سێکسی و ھۆکارێکە بۆ دروستبوونی غازات و بەھۆیەوە ھەست بەئیسراحەت ناکەیت.
٦- میوە لەدوای خواردەمەنی: ئامۆژگاری دەکرێن بەدورکەوتنەوە لەخواردنی میوە راستەوخۆ لەدوی نانخواردن بۆ زۆر ھۆکار، لەوانە ئازاری گەدە بەھۆی کاری میوە لەسەر ھەرسکردنی خواردەمەنی دەبێتە ھۆی ئاوسانی سک و کێشەی گەدەو وا لەپەیوەندیی سێکسی دەکات کە چێژ بەخش نەبێت.
٧- خواردنەوە وزەبەخشەکان: دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ووزە لەلەش بەشێوەیەکی خێرا، دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی حەزی سێکسی.
هەنگاوی دووەم
پێویسته ئافره‌ت دوورکه‌وێته‌وه له‌م ڕەفتارانه پێش سێکس
پەیوەندی خۆشەویستی و سێکسی گرنگترین بنەمایە لەنێو هاوسەرگیریدا و پێویستە بزانیت چۆن ڕەفتار دەکەیت بۆ ئەوەی لەو پەیوەندیەدا سەرکەوتووبیت.
چۆن ئامادەدەبیت بۆ دەربڕینی خۆشەویستی؟
باس لە خالێکی گرنگ دەکەین و زۆر پێویستە بزانیت چۆن خۆت ئامادەدەکەیت بۆ دەربڕینی خۆشەویستی و بەواتا خۆشەویستیەک بۆ دروستبوونی پەیوەندی سێکسی، چونکە تەنها پەیوەندی سێکسی بەس نیە بۆ بەدەستهێنانی دڵی هاوسەرەکەت و زیادبوونی خۆشەویستی نێوانتان، ڕەنگە ئەمە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە گۆڕانکاری بەسەردابێت.
خانمان پێش پەیوەندی سێکسی پێویستە و زۆر گرنگە بایەخ بە بۆنی خۆیان و جلوبەرگیان بدەن بۆ ڕاکێشانی سەرنجی هاوسەرەکانیان واتە بەتەواوی هەنگاوەکانی یەکەم ببڕن و ئامادەبن بۆ ڕاهێنانی و دەربڕینی هەست و خۆشەویستی بۆ هاوسەرەکەتان، چونکە ئەنجامدانی هەریەكێک لەو ڕەفتارانە دەبێتە هۆی دڵخۆشکردنی هاوسەرەکەت.
توێژینەوە زانستیەکان و کۆمەڵایەتیەکان هۆشداری دەدەن بۆ خانمان پێش ئەنجامدانی پەیوەندی سێکسی ئاگاداری ئەم هەڵانە بەو ئەنجامی مەدە..
نتيجة بحث الصور عن سێکس
گفتوگۆی زۆر لەگەڵ هاوسەرەکەت لەسەر بابەتی ناپێویست، چونکە لەو کاتەدا هاوسەرەکەتی پێویستی بەوەیە لە کێشە و گرفتەکان دووربکەوێتەوە، هەوڵبدە گرنگی بە خۆشەویستی نێوانتان و بابەتێک بدە کە هاوسەرەکەت دڵخۆش دەکات و دووربکەوەرەوە لەزۆر قسەکردن.
دووربکەوەرەوە لە خواردنی تون و تیژ، چونکە توێژینەوەکان جەخت لەوەدەکەنەوە کە دەبێتە هۆی ناخۆشبوونی بۆنی ئەندامی زاوزێ و لەهەمانکاتدا تووشی هەڵئاوسان و هەندێک حاڵەتی ناخۆشت دەکات.
پێش پەیوەندی خۆشەویستی و سێکسی هەوڵبدە بەهەموو جۆرێک دوورکەوەرەوە لە خواردن، چونکە هەستەکانت دەشوێنێت و هاوسەرەکەشت واهەست دەکات کە تۆ توانا و تاقەتی ئەنجامدانی پەیوەندی سێکسیت نیە.
هەرگیز باسی ناڕێکی و عەیبی خۆت مەکە، هەوڵبدە متمانەت بەخۆت هەبێت خۆت مەبەرە هۆکارێک بۆ ناشرین کردنی خۆت، چونکە هاوسەرەکەت تۆی خۆشدەوێت و سەیری لایەنی ئیجابی تۆ دەکات.
دڵەڕاوکێ و دوودڵی وبیرکردنەوەی زۆر کاریگەری تەواوی لەسەر باری دەروونی هەیە و لەئەنجامدا تەندروستی لەشت تێکدەچێت و توانای پەیوەندی سێکسیت نامێنێت، هەر بۆیە هەوڵبدە پێش پەیوەندی سێکسی باری دەروونی خۆت هێور بکەیتەوە.
هەنگاوی سێیەم
باشترین کاتی سێکس کەیە؟
تا ئێستا زۆرێک لە هاوسەران نازانن کە چی کاتێک بۆ سێکس کردن گونجاوە و لە چی کاتێکدا گونجاوە هاوسەرەکان ئەم پرۆسەیە ئەنجام بدەن.
لێکۆڵینەوەیەکی زانستی ئاشکرای دەکات کە باشترین و گونجاوترین کات بۆ سێکسکرن بریتییە لە بەیانیان پێش خۆر هەڵاتن،چونکە لەو کاتەدا مرۆڤ دەست دەکاتەوە بە چالاکی و لە سریەتی و ماندووبوونی رۆژی رابردوو رزگاری بووە.
واتە لە بەیانیدا ئەندامەکانی لاشەی مرۆڤ و هەروەها هەست و هۆشی چالاک دەبن.
ئەگەر سەرنجێکی واقیعی ئەم لێکۆڵینەوەیە بدەین و بەراوردی بکەین لە گەڵ فیقهی هاوسەرانی مسوڵماندا دەردەکەوێت کەم ئەم ئامۆژگارییە لە فیقهیشدا ئاماژەی پێکراوە بەوەی کە لە پاش نوێژی بەیانی کاتێکی گونجاوە بۆ جماع لە نێوان هاوسەراندا.
هەنگاوی چوارەم
شوێنی سێكس كردن ده‌بێ چۆن بێ؟
سێكسكردن وه‌ك یه‌كێک له بابه‌ته گرنگه‌كانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی لە سه‌ر ژیانی هاوسه‌رانی به‌ڕێز هه‌یه بۆیه‌ش گرنگه به بایهحێكی زۆره‌وه له‌م پڕۆسه‌یه بڕوانرێت.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی وه‌ڵامی پرسیاری خوێنه‌رێكه ده‌رباره‌ی گونجاوترین شوێن بۆ سێكسكردن:
ئه‌و شوێنه‌ی كه پێویسته هاوسه‌رانی به‌ڕێز پرۆسه‌ی سێكس (جماع) ی تێدا ئه‌نجام بده‌ن, زۆر نهێنی بێت و دوور بێت له چاوی هه‌موو كه‌سێكه‌وه, واته هیچ كه‌س ئه‌گه‌ری نه‌بێت نزیكی ئه‌و شوێنه بكه‌وێته‌وه ته‌نانه‌ت منداڵانیش. بۆیه‌ش پێویسته ئه‌و شوێنه زۆر بێده‌نگ و داخراو بێت و ده‌رگاكان قوفڵ بكرێن.
هەنگاوی پێنجەم
لە یەکەم شەوی هاوسەرگیریدا دەبێت چی بکرێت؟
شارەزایان ئامۆژگاری دەستگیرانداران و کەپڵەکان دەکەن کە لە یەکەم شەو هاوسەرێتیدا بەم شێوەیە مامەڵە بکەن بۆ ئەوەی زیان بە تەندروسیان نەگات.
یەكەم: لە یەکەم پەیوەندیدا ڕەنگە دوای سێکس کردن لەشی ئافرەتان شلەیەک دەربدات ئەمە سروشتییە و مەترسی نییە.
دووەم: ڕەنگە زێی ئافرەت ئازاری دەبێ و ڕژێنەكانی نێو زێ دەردەدات و پێویستە زانیاریتان لەبارەیەوە هەبێ و بە قورسی لە بابەتەكە نەڕوانن، بەڵام خوێنبەربوون دروست بوو نەوەستایەوە دەبێت بگەیەنرێتە نەخۆشخانە.
سێیەم: پێویستە ئافرەتان ئەزموونی ئەو شەوەیان نەگێڕنەوە بۆ کەسی تر چونکە ئەزمونەکان دەگۆڕێت و ڕەنگە ئەگەر بزانیت کەسێکی دیکە وا نەبووە لە ڕووی دەرونییەوە کێشەت بۆ دروست ببێت..
چوارەم: ئەگەر ئافرەتان ئازاری ئەندامی زاوزێیان زۆر بوو، تەنیا ئاوی شلەتێن و نیمچە گەرم بەكار بهێنن و بۆ دەرەوەی ئەندامی زاوزێش بەكاری ببەن..
پێنجەم: پێویستە پیاوان بە تەواوی هاوسەرەکانیان بووروژێنن و پەلە نەکەن بۆ ئەوەی سێکسێکی سەرکەوتوو بۆ هەردوولا ئەنجام بدەن.
هه‌روه‌ك به گرنگیه‌وه باسلهوهكراوه كه شوێنی ئه‌نجامدانی سێكس پێویسته بۆنی خۆش بێت به مه‌به‌ستی په‌ره‌دان به خۆشه‌ویستی نێوان هاوسه‌ره به‌ڕێزه‌كان.
له یه‌كه‌م شه‌وی زاوایی دا هه‌مو خه‌م و گرنگییه‌كی بریتی ده‌بێ له لابردنی په‌رده‌ی كچێنی به‌هه‌ر چ ڕێگاو وه‌سیله‌و شێوه‌یه‌ك بێت.
له‌م ئافره‌ته تازه‌یه‌ی كه بوه‌ته خێزانی ئومێد‌و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كات به حوكمی واقیعه‌وه ئه‌م كاره قبوڵ بكات و پێی ڕازی بێت به‌بێ بونی هیچ پێشه‌كی یه‌ك بۆ لابردنی په‌رده‌ی كچێنی، گه‌ر هه‌ندێك كه‌س ئه‌م جۆره توند‌و تیژیه‌یان پێ پیاوه‌تی بێت، ئه‌وا ئیسلام حوكمی ئه‌وه ده‌دات كه نه‌رم و نیانی و به‌نه‌رمی جوڵانه‌وه له‌گه‌ڵ مرۆڤ دا ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵیش به پیاوه‌تی(رجوله) داده‌نێ! له‌به‌ر ئه‌وه خۆشه‌ویست ترین و به‌نرخ ترین شت له‌لای ئافره‌ت په‌رده‌ی كچێنی یه، كه به‌لای ئه‌وانه‌وه ده‌بێ به‌بێ هیچ به‌رگریه‌ك ده‌بێ قبوڵی لابردنی بكات، ئه‌مه‌ش له‌به‌ین بردن و ڕوخاندنی فیتره‌تی ئافرهتهكهیهو شه‌ڕكردنه له‌گه‌ڵ سروشتی ئه‌م ئافره‌ته..
له‌م شه‌وه‌دا، شه‌وی زاوایی چه‌نده به‌سودو چاك و باشه باسی خێزانی به‌ختیار بكه‌یت و باسی ئه‌و ئاوات و ئامانجانه بكه‌ی كه له دواڕۆژدا دێنه دی. هه‌روه‌ها باسی منداڵ بكرێ كه له‌مه‌ودوا خوا پێ یان ده‌به‌خشێ كه مایه‌ی خۆشی و به‌خته‌وه‌ری و شادی ناو ماڵه‌كه‌ن، هه‌ر له‌م شه‌وه‌دا باسی خۆشه‌ویستی خۆت بۆ ئافره‌ته‌كه بكه كه ئه‌وت له لا خۆشه‌ویسته، باسی جوانی و شۆخ و شه‌نگی ئه‌و بكه. هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی بۆ بكه به‌هۆی به‌دیارخستنی جوانی و ڕازاوه‌یی بۆ پیاوی بێگانه توشی گوناهو تاوان ده‌بێت.. نه‌كه‌ی به‌بێ پێشه‌كی قسه كردن و دڵنیایی په‌له بكه‌ی له جوتبون، نه‌كه‌ی ده‌ستت بۆ هیچ شوێنێكی ببه‌ی یان یه‌كسه‌ر ماچی بكه‌ی یان یه‌كسه‌ر شوێنی خۆت بگۆڕی و بچیته ته‌نیشتیه‌وه.
ئیمامی شه‌رع زان ابن الحزم له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی (گوق الحمامه)دا ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ: ئه‌بو به‌كری محمدی كوڕی حه‌جه‌ری بۆی باس كردم كه یه‌كێك له پیاوه گه‌وره‌كانمان له به‌غدا كچێكی بینی و خۆشه‌ویستی كه‌وته دڵیه‌وه‌و داخوازی كرد‌و هێنای.. له یه‌كه‌م شه‌وی زاوایی دا به‌بێ هیچ پێشه‌كی و قسه‌كردن و لاواندنه‌وه چوه لای به‌نیازی جوتبون، كاتێك كچه‌كه (زه‌كه‌ر)ی پیاوه‌كه‌ی بینی له‌به‌ر گه‌وره‌یی له‌به‌ر ده‌ستی هه‌ڵات و نه‌یویست بچێته‌وه لای پیاوه‌كه تا مردن. ئا به‌م شێوه‌یه په‌له كردن له جوتبون له یه‌كه‌م شه‌وی زاوایی بوه هۆی پچڕانی په‌یوه‌ندی دو كه‌س و لێك جیابونه‌وه‌یان. گه‌ر ئه‌م پیاوه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی كردبایه تا ئافره‌ته‌كه ده‌هاته ژێر بار‌و هێدی و هێمن ده‌بۆوه، ئه‌و كاته حاڵی باشتر و به‌ختیارتر ده‌بو.
دكتۆر فریدریك كه‌ن له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی (حیاتنا الجنسیه)دا ده‌ڵێ: نه‌زانی و كه‌م شاره‌زایی پیاو له‌م حاڵه‌ته ئه‌سته‌مانه‌دا ره‌نگه ببێته هۆی كاره‌ساتی ئێش دار كه ئاكامه‌كه‌ی گواستنه‌وه بێ له سه‌ر جێی هاوسه‌ریی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شێتان، درێژه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌یه كچێكی هه‌ستدار له‌به‌ر ره‌وشت جوانی یه‌كه‌ی خه‌ڵك خۆشیان ده‌ویست، به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆی شوی كرد، به‌ڵام هیچ شتێ ده‌رباره‌ی ژیانی ژن و مێردایه‌تی نه‌ده‌زانێ، كه‌س و كاری و ده‌ستگیرانه‌كه‌شی بایه‌خیان به‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌دابو. له شه‌وی گواستنه‌وه‌دا زاوا داوای لێ‌كرد كه بێته ژێربار و ئاماده‌بێ بۆ جوتبون، كچه‌كه‌ش نه‌یهێشت ئه‌م كاره بكات، به‌ڵام پیاوه دڕنده‌كه په‌لاماری دا تا ئه‌و شته‌ی كه به مافێكی شه‌رعی خۆی ده‌زانێ ده‌سته‌به‌ری بكات! له‌به‌ر ئه‌وه كچه‌كه توڕه بو ده‌ستی كرد به شكاندنی كه‌ل و په‌له‌كانی ناو ژوره‌كه، گه‌یشته ڕاده‌یه‌ك كه ئه‌و پیاوانه‌ی له ئوتێله‌كه‌دا بون شڵه‌ژان، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی پزیشكی بۆ بانگ بكه‌ن، ته‌له‌فۆنیان بۆ پیاوانی پۆلیس كرد و ئه‌وانیش په‌ل به‌ستیان كرد و بردیانه نه‌خۆشخانه‌ی شێتان..
له‌به‌ر ئه‌وه ترسان له كرداری جنسی (جوتبون) چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه، گرنگترینیان لای پیاو ئه‌وه‌یه كه له هه‌ڕه‌تی گه‌نجێتی له‌به‌ر نه‌شاره‌زایی ناتوانێ كاره‌كه بكات، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌و بیروبۆچونه هه‌ڵه‌یه‌ی كه ده‌رباره‌ی جنسی وه‌رگرتوه، كچیش له‌م دو هۆكاره به‌شداره كه له كرداری جنسی ده‌ترسێ.
به بۆنه‌ی قسه كردن ده‌رباره‌ی لادانی په‌رده‌ی كچێنی پێویسته ئه‌م ئاماژه‌یه بكرێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌وا زۆربه‌ی پیاوان له چه‌ند شه‌وانی یه‌كه‌می زاوایه‌تی دا ناتوانن ئه‌م په‌رده‌یه لابده‌ن له‌به‌ر شڵه‌ژانی ده‌رونی یان له‌به‌ر توند‌و ڕه‌قی په‌رده‌ی ئافره‌ته‌كه. له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته له‌سه‌ر هاوڕێ و خزمه‌كانی هه‌ردو لا زۆر گرنگی نه‌ده‌ن به گه‌وره كردنی لانه‌دانی ئه‌م په‌رده‌یه له یه‌كه‌م شه‌ودا. هه‌روه‌ها گرنگی به قسه‌و قسه‌ڵۆك نه‌ده‌ن و گاڵته به زاوا نه‌كه‌ن. چونكه ره‌نگه به‌هۆی ئه‌م سهرزهنشتكردنه دوچاری ئامێر خاوبونه‌وه ببێ كه شتێكی ترسناكه‌و هه‌ڕه‌شه له ژیانی ژن و مێرد ده‌كات، خاوبونه‌وه‌ش دو جۆری هه‌یه (عچوی و نه‌فسی)، نهفسیهكهی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حاڵه‌تی مێشك.
ئاشكرا‌و ڕونه ده‌توانم بڵێم ئه‌و كه‌سه سه‌ركه‌وتو و زاڵ ده‌بێ گه‌ر خۆی له ناخه‌وه باوه‌ڕی وا بێ كه له‌م كاره‌دا سه‌رده‌كه‌وێ!!
هه‌ندێك كه‌س باسی داب و نه‌ریتێكی خراپیان بۆ كردم كه له هه‌ندێ له لادێكاندا ڕو ده‌دات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه گه‌ر ئه‌و گه‌نجه له یه‌كه‌م شه‌ودا نه‌یتوانی ئه‌م په‌رده‌یه لادات واته به زاوا نه‌بێ، ئه‌وا هاوڕێكانی گاڵته‌و یاری پێ ده‌كه‌ن و تاوانی خاوی و شلی زه‌كه‌ری ده‌ده‌نه پاڵ! به‌ڵام گه‌ر به زاوا ببێ و په‌رده‌ی كچێنی كچه‌كه لاببات، ئه‌وا هاوڕێ و نزیكه‌كانی بوكه‌كه هاواریان لێ هه‌ڵده‌ستێ و تاوانی ئاره‌زوی جنسی ده‌ده‌نه پاڵ گوایه ئاره‌زوی هه‌ڵساوه بۆیه له یه‌كه‌م شه‌ودا مل كه‌چ و ته‌سلیم بوه بۆ زاوا كه به‌زاوا ببێ! له‌به‌ر ئه‌وه به‌هۆی ئه‌م بیروبۆچونه هه‌ڵه‌یه‌ی هاوڕێ و نزیكه‌كانی نایه‌ڵێ زاوا جوت ببێ، زاواش ناچار ده‌بێ ده‌ست بكات به لێدانی بوكه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش له‌ده‌ست گاڵته‌جاڕی هاوڕێكانی ده‌رباز بێت.
هەنگاوی شەشەم
چۆنیه‌تی لابردنی په‌رده‌ی كچێنی
١- قسه‌ی خۆش و وته‌ی شیرین و لاواندنه‌وه‌و پیا هه‌ڵدان و به نه‌رمی ڕه‌فتار كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌كه، كۆسپ و ته‌گه‌ره ناهێڵێ. چونكه به‌رگری كردنی ئافره‌ت بۆ لابردنی په‌رده‌ی كچێنی به‌م وته شیرین و قسه خۆش و لاواندنه‌وه‌یه هیچی نامێنێ و په‌رده‌كه به ئاسانی لاده‌درێ و ڕه‌قایی نامێنێ.
٢- گه‌ر له‌دوای لابردنی په‌رده‌ی كچێنی به‌ربونی خوێن (نزیف الدم) به‌رده‌وام بو، ئه‌و كاته پێویسته ئافره‌ته‌كه به حه‌ساوه‌یی بمێنێته‌وه و هه‌ردو ڕانی بۆ ماوه‌یه‌ك پێكه‌وه بنوسێنێ. پێویستیشه له‌سه‌ر پیاوه‌كه چاوه‌ڕوان بكا و ئارام بگرێ و نه‌چێته‌وه لای تا خوێنه‌كه ده‌وه‌ستێ.
٣- له‌سه‌ر ئافره‌ته‌كه پێویسته دوای نه‌مانی په‌رده‌ی كچێنی گرنگی به‌پاك و خاوێنی بدات و مه‌وادی پاك كه‌ره‌وه به‌كار بهێنێ تا برینه‌كه‌ی چاك ده‌بێته‌وه، پێویسته پیاوه‌كه‌ش تا خوێنه‌كه راده‌وه‌ستێ له‌گه‌ڵی جوت نه‌بێته‌وه.
٤- پێویسته له‌سه‌ر پیاو به‌ر له جوتبونی دا مه‌وادی ڕۆنی به‌كار بهێنێ وه‌ك ڕۆنی (الكسیرین) یان (الوزلین)، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه هه‌ست به ئازار نه‌كات و نه‌بادا دوچاری به‌ربونی خوێن (نزیف الدم) بێت.
٥- گه‌ر له‌و چه‌ند ڕۆژانه‌ی یه‌كه‌م و هه‌فته‌ی یه‌كه‌م ئه‌م په‌رده‌یه لانه‌دراو به زه‌حمه‌ت لاده‌درا، ئه‌وا ده‌بێ بچنه لای پزیشك و ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه بخۆن و مه‌وادی به‌هێزكه‌ر به‌كار بێنن كه پزیشكه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن وه‌ك: گۆشت و قه‌رنابیت و هێلكه‌و برنج و ماسی‌و گێزه‌رو بیبه‌رو لیمۆو پیازو كه‌ره‌وز و مه‌عده‌نۆس و نهعناو سهلق و قاچی گوێره‌كه و گۆشتی باڵنده.
ئه‌و هۆیانه‌ی ده‌بنه هۆی كزی ئاره‌زوی جنسی بریتین له هه‌بونی ئازار‌و نه‌خۆشی توند‌و زۆر ماندوبون له ئیش و كاردا‌و وه‌رزش نه‌كردن.
ئه‌وه‌ی یارمه‌تی لادان و لابردنی په‌رده‌ی كچێنی ده‌داو ئاسانی ده‌كات جوتبونی كاتی به‌یانی یه، چونكه زه‌كه‌ری پیاو پێش میز كردن چالاك و به‌هێز ده‌بێ.
له عومه‌ری كوڕی خه‌تتابه‌وه (رچی الله عنه) هاتوه كه‌وا بڕیاری دا ئه‌و پیاوه‌ی دوچاری نه‌رم و شلی زه‌كه‌ر بوه ماوه‌ی ساڵێك ژنه‌كه نه‌گوازێته‌وه تا خۆی چاره‌سه‌ر ده‌كات، جا گه‌ر ئه‌م خاویو شلییه له ساڵێك زیاتر درێژه‌ی كێشا ئه‌وا قازی له‌یه‌كتریان جیاده‌كاته‌وه گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی داوای كرد لێی جیاببێته‌وه.
جوانترین شت كه له ته‌فسیره‌كان به‌دیم كردوه راڤه‌ی فه‌رموده‌ی خوایه كه ده‌فه‌رموێ: {ۆێا قَوْمِ اسْتَغْفِرُواْ رَبَّكُمْ پُمَّ تُوبُواْ إِڵیْهِ یُرْسِلِ السَّمَاو عَڵیْكُم مِّدْرَارًا ۆێزِدْكُمْ قُوَّهً إِڵی قُوَّتِكُمْ ۆڵا تَتَۆلَّوْاْ مُجْڕمِینَ} هود:52.
له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا ئه‌وه وه‌رده‌گیرێ كه داوای لێخۆشبون كردن له‌خوا رزق و رۆزی زیاد ده‌كات و یارمه‌تی توانای جوتبون ده‌دات، به به‌ڵگه‌ی ئه‌م ئایه‌ته[ۆێزِدْكُمْ قُوَّهً إِڵی قُوَّتِكُمْ] و فه‌رموده‌ی {ۆیُمْدِدْكُمْ بِأَمْۆالٍ ۆبَنِینَ } ئه‌مه‌و جگه له پاداشتی رۆژی دوایی [ۆێجْعَل لَّكُمْ جَنَّاتٍ ۆێجْعَل لَّكُمْ أَنْهَارًا].
له‌وه‌ی باسكرا ئه‌وه‌ی لێ ده‌فامرێته‌وه كه یارمه‌تیده‌ری به‌هێزكردنی پیاو بریتیه له دوعا‌و پاڕانه‌وه له‌خوای گه‌وره، هه‌روه‌ك له فه‌رموده‌ی (صحیح) هاتوه كه ده‌فه‌رموێ: ((اللَّهُمَّ مَتِّعْنَا بِأَسْمَاعِنَا ۆأَبْصَاڕنَا ۆقُوَّتِنَا مَا أَحْێیْتَنَا ۆاجْعَلْهُ الْۆاڕپَ مِنَّا)).
جا گه‌ر پیاو نه‌یتوانی په‌رده‌ی كچێنی له‌به‌ر توند‌و ره‌قی لاببات، ئه‌وكاته پێویسته سه‌ردانی پزیشكی خۆی بكات تا به نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی ئاسان لای ببات..
به‌هه‌ر حاڵ پێویسته به‌رله‌وه‌ی پیاو ژن بگوازێته‌وه بپشكنرێ و فه‌حس بكرێ، نه‌بادا دوچاری خاو و شلی زه‌كه‌ر بوبێ كه به‌رده‌وام بێ و چاره‌سه‌ر نه‌كرێ.
له‌به‌ر ئه‌وه گه‌مه‌و یاری كردن له‌گه‌ڵ خێزان هونه‌رێكی گرنگه كه به‌رده‌وامی خۆشی‌و شادی‌و ژیانی ژن و مێردی له‌سه‌ر به‌ند ده‌بێ، پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێش چوارده سه‌ده به ڕاشكاوی ئاگاداری كردوین وه‌ك له‌و چه‌ند ریوایه‌تانه‌ی باس كران، زانستی ده‌رونناسیش له‌م سه‌دانه‌ی دواییدا هات و گرنگی گه‌مه‌و یاری و به‌نه‌رمی جوڵانه‌وه له‌گه‌ڵ خێزاندا به‌دیار خست.
یه‌كێك له زانایان ده‌ڵێ: ژن و مێردی نمونه‌یی ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوكیان پێكه‌وه ئاره‌زوی جوتبونیان ببێ. له پێویستی یه‌كانی به‌شداری هه‌ردوكیان: یه‌كسان بونه له مافه‌كانی یه‌كتری و وه‌ك یه‌ك چێژ له جوتبون وه‌رگرن. پێویسته له یه‌كه‌م كاتی ده‌ست پێ كردنی جوتبون گه‌مه‌و یاری له‌نێوانیاندا ببێ، چونكه نه‌بونی وته‌ی شیرین و گه‌مه‌و یاری ده‌بێته هۆی دڵته‌نگی ئافره‌ته‌كه‌و ڕه‌ش بینی له‌لا دروست ده‌بێ و ته‌نگ به ژن هه‌ڵده‌چنێ كه ئازاری ده‌رونی ده‌دات.
گوێ نه‌دان به قسه‌ی خۆش و گه‌مه‌و یاری نیشانه‌ی گێژی و گێلی یه، چونكه یاری كردن له‌گه‌ڵ خێزان هونه‌رێكی پڕ له خۆشی و له‌زه‌ت وه‌رگرتنه. له‌زه‌تی گه‌مه‌و یاری كردنیش له له‌زه‌ت و تامی جوتبون كه‌متر نی یه!
قسه‌و ته‌ماشاكردن بۆ سه‌ره‌تای جوتبون گرنگی خۆی هه‌یه، چونكه له‌م قۆناغه نوێ یه‌دا ده‌ربڕی هه‌ست و نه‌سته. له‌و كاته‌دا نه‌فس زیاتر له جه‌سته ئاماده‌یی هه‌یه بۆ كارتێكردن و وروژاندن، ئه‌گه‌رچی ئه‌م كارانه به‌بچوكی دێته به‌رچاو، به‌ڵام زۆر گرنگه. دیاره هه‌ستی بۆنكردن په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نی جنسیه‌وه هه‌یه، (رۆسۆ)ش گوتویه‌تی: بۆن و عه‌تر له ژوری نوستن كاریگه‌ری خۆی هه‌یه.
یاریكردن و ده‌ستبازی جێ به‌جێ كه‌ری ئه‌و كاره پێویستانه‌یه بۆ سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندیه جنسیه‌كانی هاوسه‌رایه‌تی، ده‌ستبازی له‌نێوان ژن و مێرد شتێكی خۆش و جوانه، هه‌سته جنسیه‌كان نوێ ده‌كاته‌وه..
پێویسته له هاوسهرگرتنی نمونه‌ییدا لایه‌نی هونه‌ری كرده‌یی تێدا بنوێنرێ. پێویسته گرنگی به ده‌ستبازی و ئیعجاب بون به ژن به ئه‌ندازه‌ی پێویست و له‌كاتی گونجاو بدرێ.
زانایه‌كی ده‌رونناسی پسپۆڕ به كێشه‌كانی جنس له‌ژێر ناونیشانی (المغازله والمداعبه) گوتویه‌تی:
(بزانه ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌س نیه پیاو ئاره‌زومه‌ندی هاوسه‌ره‌كه‌ی بێت و به‌سۆز بێت بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كجار بۆی بێته ژێربار و بۆی ته‌سلیم بێ، به‌ڵكه ده‌بێ له‌كاتی هه‌ر پێك گه‌یشتنێك ئاره‌زومه‌ندی بێت و بیلاوێنێته‌وه‌و قسه‌ی خۆشی له‌گه‌ڵدا بكات، چونكه هه‌ر پێك گه‌یشتنێك نمونه‌ی زه‌واجێكی نوێ یه!)
ده‌رباره‌ی به‌باشتر دانانی ئه‌و مێرده ناشیرینه‌ی ده‌ستبازی و یاری كردن به‌باشی ده‌زانێ له‌و مێرده جوانه‌ی كه وشكه‌و ده‌ستبازی ناكات، په‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر هاتوه كه ده‌ڵێ: (پیاوه‌كه دڕنده‌یه، به‌ڵام به جوڵه‌جوڵ و ئاره‌زومه‌نده!!)
ئاده‌میزاد دو پێویستی جوتێنهی له‌سه‌ره، له‌سه‌ریه‌تی خۆشه‌ویستی بخاته دڵی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كه په‌ڕه‌ی دڵی ئافره‌ته‌كه دابگرێ و پێوه‌ی مه‌فتون بێ هه‌تا وای لێ دێ به‌ڕاده‌یه‌ك سۆزی ده‌بزوێ كه ئاماده‌یی ته‌واوی ده‌بێ بۆ جوتبون!
دیاره غه‌رام و خۆشه‌ویستی ئافره‌ت به‌هۆی دڵی و عه‌قڵیه‌وه گه‌رم دادێ، له‌به‌ر ئه‌وه مێردی به‌ڕێز و فامیده خۆشه‌ویستی خۆی و سۆز و عاتیفه‌ی فه‌رامۆش و پشت گوێ ناخات، هه‌تا خۆشه‌ویستی له ئاسمانی عه‌قڵی هه‌ردوكیان هه‌ڵده‌فڕێ.
ژن ئاماده‌كردن بۆ پێك گه‌یشتن(جوتبون) ته‌نها كردارێكی مرۆیی نیه كه مه‌به‌ست پێی نه‌هێشتنی ئازاردانی بێ، به‌ڵكو كارێكی سودبه‌خشی گه‌وره‌یه بۆ خودی پیاوه‌كه، چونكه به‌هۆی گۆڕینه‌وه‌ی هه‌ست و ئیحساسی ژن و مێرد بۆ یه‌كتری، پیاو ئه‌وپه‌ڕی چێژ و له‌زه‌ت وه‌رده‌گرێ.
پۆلیسێك پێی راگه‌یاندم ژنێكی مێردداری گه‌نجی بینی زینای ده‌كرد، ئه‌و ژنه مێردێكی جوانی هه‌بو، پۆلیسه‌كه سه‌ری سوڕمابو له‌وه‌ی چۆن زینا دهكاو ئه‌و مێرده جوانه‌ی هه‌یه؟ كه پرسیاری لێ‌كرد بۆچی زینا ده‌كه‌ی، گوتی: مێرده‌كه‌م تا ئێستا نازانێ رانم چۆنه، ئه‌و هه‌ر ده‌یه‌وێ ته‌نها جوت بێ، بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستبازی و یاری بكات!
هه‌ندێ له شاره‌زاو ئامۆژگاریكاران گوتویانه: ناشیرین‌ترین و خراپترین نه‌زانی و ده‌سته‌پاچه‌یی ئه‌وه‌یه پیاو له‌گه‌لڕ ژنه‌كه‌ی جوت ببێ به‌رله‌وه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكات و بیلاوێنێته‌وه‌و ده‌ستبازی له‌گه‌ڵدا بكات.
ده‌بێ پیاو ئاگادار بێ نه‌كا كه خۆی گه‌یشته خۆشی واز له ژنه‌كه‌ی بێنێ تا ئه‌ویش ده‌گاته خۆشی..
(ماری ستۆپ) كه ئافره‌تێكی ده‌رونناسه ده‌ڵێ:
(ئه‌وانه‌ی ده‌رباره‌ی جنس ده‌نوسن و ئه‌زمونه‌كانیان به گوێره‌ی پێشكه‌وتنی ده‌رونناسی پیاده ده‌كه‌ن دیدیان وایه؛ باشترین شت بوك بیكات ئه‌وه‌یه كه له كرداری جنسی به‌شداری مێرده‌كه‌ی بكات، چونكه بوكه‌كه رێنمایی ده‌كات كه چۆن په‌رده‌كه لا ببات، به‌وه‌ش هه‌ست به كه‌مێك ئازار ده‌كات (گه‌ر په‌رده‌كه ره‌ق بێت).
به‌ڵام ئه‌و پیاوه‌ی كه به ته‌نها ده‌یه‌وێ په‌رده‌كه لا ببات، به دڵنیایی یه‌وه ده‌ڵێم ئه‌و پیاوه له‌وپه‌ڕی چێژ و خۆشی دایه، ئه‌و خۆشیه وای لێده‌كات كوێر بێ و هه‌ست به‌و ئازاره نه‌كات كه كچه‌كه دوچاری ده‌بێت.. به‌م كرده‌وه‌یه بوك وا به خه‌یاڵی دا دێت كه مێرده‌كه‌ی ته‌نها بایه‌خ به ئاره‌زوه‌كانی ده‌دات، با له‌سه‌ر حیسابی هه‌راسان كردن و ئازاردانی خێزانه‌كه‌شی بێت.)
گه‌ر ژن به كرد‌و كۆشی خۆی به‌شداری مێرده‌كه‌ی بكات كه‌وا لێك تێگه‌یشتنیان هه‌بێ و ئه‌و شێوازه به‌كار بێنن كه هه‌ردولا پێی ڕازین، ئه‌وكاته ئازاره‌كه كه‌م ده‌بێته‌وه، ژنه‌كه‌ش ئه‌وكاته خۆی له‌مێرده‌كه‌ی دور ناخاته‌وه.
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی جوتبون به سروشتی و به‌خۆشی ئه‌نجام بدرێت پێویسته ژن به‌شداری مێردی بكات بۆ گه‌یشتن به‌وپه‌ڕی چێژ و خۆشی كه هه‌ردولا ده‌یخوازن.
له جوتبوندا نابێ ته‌نها یه‌ك كه‌س وه‌ڵامی هه‌بێ و ئه‌وی تر نه‌یبێ، به‌ڵكه ده‌بێ هه‌ردوكیان به ڕۆح و جه‌سته‌و ده‌رونه‌وه ئاوێته‌ی یه‌كتری ببن، جا ئه‌م ئاوێتهبونهی هه‌ریه‌كێك له ژن و مێرد به شه‌وق و سۆز و ئاره‌زو و ته‌فاهوم بۆ یه‌كتری ڕه‌نگێكی زۆر جوان و سه‌رنج راكێش به‌چێژ و له‌زه‌تی جوتبون ده‌به‌خشێ.
به‌ڵام له‌و حاڵه‌ته‌ی ژن به سلبیانه ره‌فتار بكات، هه‌روه‌ك هه‌ندێ ئافره‌ت له‌م حاڵه‌ت و شوێنانه بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به سلبیانه ره‌فتار بكه‌ن، گه‌ر ژن له‌م كاره‌دا پیاوی به‌ته‌نیا هێشته‌وه كه ته‌نها پیاو وه‌ڵامی هه‌بێ، ئه‌وا زۆر له ئیعتبارهكان به‌فیڕۆ و به‌هه‌ده‌ر ده‌چێ، ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستیش كه‌م و كورتی ده‌بێ گه‌ر به‌شداری هه‌ردوكیانی تێدا نه‌بێ و به‌ئاره‌زوی هه‌ردولا نه‌بێ. هه‌روه‌ها خودی جوتبونیش چێژ و خۆشی ته‌واو له‌ده‌ست ده‌دات، چونكه وه‌ڵام نه‌دانه‌وه و جمودی ژن جوانترین و خۆشترین كاتی جوتبون له‌ناو ده‌بات.. كاتێك ئه‌وپه‌ڕی چێژ و خۆشی له جوتبون وه‌رده‌گیرێ كه ژن و مێرد به‌یه‌كه‌وه تێیدا به‌شدار بن.
گرنگترین شت پێویسته پیاو له شه‌وی زاوایی دا ڕه‌چاوی بكات, ڕاگرتنی سۆزی ژنه‌كه‌یه‌تی. چونكه ئه‌م ئافره‌ته ماڵی خۆی واز هێناوه‌و هاتۆته ماڵێكی نوێ كه پێشتر تیایدا نه‌ژیاوه‌و لێی ڕانههاتوهو هه‌ست به‌شه‌رم ده‌كات. له سه‌روی ئه‌وانه‌شه‌وه پیاو ده‌بێ له‌م شه‌وه‌دا زۆر لێزان بێ و ئه‌م شه‌وه بكاته به‌هێز كردنی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و هاوڕێ یه‌تی، نه‌یكاته شه‌وی هه‌راسان و به‌دیار خستنی توانا‌و هێزو پیاوه‌تی و، له‌ناكاو نه‌چێته لای. پێویستیشه یه‌كسه‌ر ده‌ست به جوتبون نه‌كات تا ئه‌و كاته‌ی ده‌زانێ خێزانه‌كه‌ی ئاماده‌یی هه‌یه، ئه‌گینا گه‌ر ئاماده‌یی جوتبونی نه‌بو ده‌بێ بۆ كاتێكی تر دوای بخات.
پێش ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌باسی هونه‌ری گه‌مه‌و ده‌ستبازی خێزان بێنین كه پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم ئه‌مری له‌سه‌ر كردوه، ده‌مه‌وێ سه‌رنج بۆ ماوه‌ی یاری كردن له‌پاش جوتبون ڕابكێشم. یه‌كێ له زانا پسپۆڕه‌كانی جنس ده‌ڵێ:
گه‌مه‌و یاری كردنی نێوان ژن و مێرد گرنگی یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له په‌یوه‌ندی یه‌كانی جنسی كه پشت گوێ خراوه. زۆربه‌ی پیاوان كردویانه‌ته خو له‌دوای جوتبون له ژنه‌كه‌یان دور ده‌كه‌ونه‌وه، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی نه‌فامی و گێلی یه كه ڕوی وهرئهگێڕی و له‌خه‌ودا نقوم ده‌بێ. ئافره‌ته‌كه‌ش ئه‌و كاته هه‌ست به دابه‌زینی جنس ده‌كات و بێ به‌ش ده‌بێت له گه‌وره‌ترین ماوه‌ی سۆز‌و عاتیفه‌و خۆشی و له‌زه‌ت وه‌رگرتن.
له كتێبی (التاج الجامع للاصول فی أحادیپ الرسول) ته‌علیقێك له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رموده‌یه هاتوه كه ئه‌وه‌ش كورته‌ی باسه‌كه‌یه‌و ده‌ڵێ: له‌و كاته‌ی پێغه‌مبه‌ر زانی جابر بێوه‌ژنێكی هێناوه، پێی فه‌رمو: ((ما لك وللعژاری ولعابها؟!))
به واتای: گه‌ر كچ بوایه باشتر بو تا گه‌مه‌و یاری له‌گه‌ڵ بكه‌ی یان لیكی زمانی بمژی. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ مژینی لێو و زمان كه له‌كاتی گه‌مه‌و یاری له‌گه‌ڵ خێزان ئه‌نجام ده‌درێ!!
ده‌رباره‌ی یه‌كه‌م كاری هاتنه‌ژوره‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، له خاتو عائیشه ره‌زای خواێ لێ بێ پرسیار كرا، ئه‌ویش گوتی: پێغه‌مبه‌ر سیواك ده‌كات! ره‌نگه ئه‌م سیواك كردنه‌ش بۆ پاك كردنه‌وه‌ی ددانه‌كانی بوبێ تا به ماچی گه‌رم پێشوازی له خێزانه‌كه‌ی بكات. ئه‌م جۆره ماچ كردنه‌ش به‌ختیاری و كامه‌رانی به‌ده‌ست دێنێ و هه‌مو خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی ژیان لا ده‌دات! له‌به‌ر ئه‌وه وا باش و چاكه كاتێك پیاو ده‌چێته ماڵه‌وه‌و دێته ده‌ره‌وه خێزانه‌كه‌ی ماچ بكات تا خۆشه‌ویستی یان زیاتر بێت و هه‌رده‌م ئه‌وه‌یان له‌بیر بێت كه له‌سه‌ر په‌یمانی خۆشویستنی یه‌كترین.
ئه‌م فه‌رموده‌یه تیشك ده‌خاته سه‌ر ڕۆڵ و گرنگی (ده‌م) له‌كاتی گه‌مه‌و یاری كردنی پیاو له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی. زانسته ده‌رونیه‌كان (العلوم النفسیه) كاریگه‌ری لیكی زمانیان به‌دیار خستوه، (ماری ستۆب) كه پسپۆڕێكی ده‌رونی ئافره‌تانه‌و ده‌رباره‌ی ئاره‌زوی جنسی ئافره‌تان به ڕاشكاوی و بێ په‌رده‌و به‌ئاشكرا ده‌رده‌ربڕێ و ده‌ڵێ:
له‌سه‌ر پیاوی ژندار پێویسته ده‌می ژنه‌كه‌ی ماچ بكات، كاتێك ژنه‌كه‌ی بۆی مل كه‌چ بو و هاته ژێر بار‌و وه‌ڵامی به‌ده‌می دایه‌وه، واته ئه‌ویش ماچی ده‌می پیاوه‌كه‌ی كرد، ئه‌و كاته نابێ به‌ته‌نها لێوی ماچ بكات، به‌ڵكو ده‌بێ زمان و لیكی بمژێ. ئه‌مانه‌ش هه‌موی ده‌بێته هۆی بزواندن و چالاك كردنی هه‌ستی جنسی، هه‌روه‌ها ده‌بێ جگه له ماچ كردنی ده‌می خێزانه‌كه‌ی، ده‌بێ شوێنی تری هه‌ستیار (حساس) ماچ بكات وه‌ك گوێ و گه‌ردن و سینگ.