چۆن ئامانجه‌كه‌ت له فه‌یسبووك ده‌پێكیت؟
هەواڵی /
17/4/2020
948 جار بینراوە
چۆن ئامانجه‌كه‌ت
له فه‌یسبووك ده‌پێكیت؟
*ئه‌ندام عومه‌ر ئه‌نوه‌ر
له هه‌رێمى
كوردستان به ده‌یان هه‌زار ( كۆمپانیا، ده‌زگاى میدیایی، په‌یمانگا و زانكۆ ئه‌هلیه‌كان
، فیته‌ر، ماركێـت ،كۆگاى جل و به‌رگ ، پێشانگاى ئه‌لیكترۆنى ،ئۆتۆمبێل، پرۆژه‌ى نیشته‌جێ
بوون ، گه‌شت و گوزار...هتد) كه پشت به سۆشیال میدیا به تایبه‌ت فه‌یسبووك ده‌به‌ستن
بۆ ڕێكلام و زیادكردنى فرۆشى به‌رهه‌مه‌كانیان...
دواترین داتاى كۆمپانیاى
فه‌یسبووك ئه‌وه‌یه كه زیاتر له ٢ ملیار و نیو به‌كارهێنه‌رى هه‌یه .
له‌و ژماره‌یه‌شدا ٥٥
ملیۆن كه‌س بازرگانى ده‌كه‌ن له‌و تۆڕه‌دا، واته به ڕێژه‌ى سه‌دا سفر ، سفر پۆینت
٢٢ ، %٠٢٢ .
به پێى یاسایى فه‌یسبووكیش
كه له‌م ساڵانه‌ى دواییدا گرتویه‌تیه به‌ر ئه‌وه‌یه ، كه به شێوه‌یه‌كى گشتى
و ستاندارد، ته‌نها به ڕێژه‌ى %١٠ ى ئه‌وانه‌ى په‌یجه‌كه‌ى تۆیان لایك كردوه ،
ئه‌وا پۆسته‌كانت ده‌بینن ، واته بۆ هه‌ر هه‌زار لایك ، ئه‌وا ته‌نها ١٠٠ كه‌س پۆسته‌كه
ده‌بینن .
گه‌ر ئه‌و ڕێژه‌یه
شی بكه‌ینه‌وه ، بۆ نمونه ئه‌و سه‌دا ده‌یه ، له‌وه‌یه نیوه‌ى ئه‌و كه‌سانه
له خه‌ت نه‌بن كه تۆ پۆسته‌كه‌ت كردوه ، ئه‌وا ڕاسته‌خۆ ده‌بێته سه‌دا ٥، ئه‌و
سه‌دا ٥ ه‌ش له‌وه‌یه له‌وكاته‌دا ئینته‌رنێته‌كانیان كرابێته‌وه ، به‌ڵام سه‌رقالى
كار و بارى تر بن ، واته ئه‌و ڕێژه‌یه جارێكى تریش كه‌م ده‌بێـته‌وه بۆ خوار سه‌دا
٥ ، بۆیه زۆر جار ده‌بینین كه په‌یجێك ١٠ هه‌زار لایكی هه‌یه ، به‌ڵام كه پۆست
ده‌كات ناگاته ١٠٠ لایك ، ئه‌مه‌ى له‌سه‌ره‌وه باسم كردوه یه‌كێكه له هۆكاره‌كان
.
ئه‌وه‌ى من مه‌به‌ستمه
له‌و بابه‌ته ئه‌وه‌یه كه ئایا چۆن و به چ ڕێگایه‌ك ئامانجه‌كه‌ت له فه‌یسبووك
ده‌پێكیت؟
پلان و ماركێتینى
فه‌یسبووك ته‌نها بریتی نیه له پۆست كردن ، دیزاین كردن ، سپۆنسه‌ر كردن ،بۆیه
زۆر جار ئه‌بیستین و ئه‌بینین كه فڵانه شوێن نزیكه‌ى هه‌زار دۆلارى سه‌رف كردوه
له سپۆنسه‌ر ، به‌ڵام ئامانجه‌كه‌ى نه‌پێكاوه ، یاخود سه‌دان هه‌زار بینه‌رى هه‌بوه
ڤیدیۆكه به‌لام كه‌مترین موشته‌رى هه‌بوه ،یاخود ئه‌و پاره‌ى سه‌رفى كردوه له
سپۆنسه‌ر زۆر زیاتر بوه له‌و بڕه پاره‌یه‌ى ده‌ستى كه‌وتوه له ڕێكلامه‌كه .
به داخه‌وه كه
ئاماژه به‌و خاڵه ئه‌كه‌م ، له هه‌رێمى كوردستان سه‌دان و بگره هه‌زاران كه‌س
ناویان له‌خۆیان ناوه شاره‌زاى سۆشیال میدیا ، به‌ڵام ژماره‌ی شاره‌زا ڕاسته‌قینه‌كان
به بڕواى به‌نده و ئه‌وه‌ى ئه‌یبنینم هه‌رگیز و هه‌رگیز ناگاته ٢٠ كه‌س .
بۆ بوون له شاره‌زاى
سۆشیال میدیا و پێكانى ئامانجه‌كه‌ت پێویستت به چه‌ند زانست و زانیاریه‌كه له‌وانه
:
١-شیكردنه‌وه‌ى
(analysis)داتاى ئه‌و په‌یجه یان ئه‌و
بزنسه‌ى ده‌ته‌وێت كارى له‌سه‌ر بكه‌یت .
٢-دیاریكردنى
جه‌ماوه‌ر(Audience Targeting) ئامانجه‌كه‌ت به ڕێژه‌ى سه‌رووى
سه‌دا ٩٠.
٣-دیارى
كردنى جۆرى په‌یجه‌كه‌ت یان بزنسه‌كه‌ت كه ئایا له جۆری -كارلێك و به‌رپه‌رچ ده‌ره‌وه‌یه
(reactive) یان له جۆرى كارپێكردن و كاریگه‌ره
(proactive).
٤-وه‌رگرتن
و فێربوونى چۆنیه‌تى زیاد كردنى به‌رهه‌مه‌كانت له مه‌كینه‌كانى گه‌ڕان" Search Engine Optimization (SEO)".
٥-
یه‌كێكى تر له گرنگترین شته‌كان بریته له نوسینى ناوه‌ڕۆك و سه‌ردێر (subject and content )، ئه‌مه‌ش جۆرێكه له هونه‌ر و زانست ، كه‌سانى تایبه‌تمه‌ند له
بوارى بازارگه‌ڕى ده‌توانن ئه‌وه بكه‌ن نه‌ك كه‌سانى شاره‌زا له سۆشیال میدیا و
ته‌كنه‌لۆژیا .
پشتیوان به خودا ،
له داهاتوودا به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ كه‌سانى تایبه‌تمه‌ند له بازاڕسازی و ڕێكلامدا
، كۆمه‌ڵێك بابه‌تتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین .
ماسته‌ر له ئه‌ندازیارى
كۆمپیوته‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى تێك ئای