چۆن سەحە شینەکەی فەیسبووک بەدەستدەهێنیت؟

هەواڵی / 13/3/2020 2354 جار بینراوە

چۆن سەحە شینەکەی فەیسبووک بەدەستدەهێنیت؟
 

هەر لاپەڕەیەکی فەیسبووک لەلایەن کۆمپانیاکەوە دانیپێدانرابێت لە تەنیشت ناوەکەیەوە سەحێکی سپی لەنێو بازنەیەکی شیندا دەردەکەوێت کە بە سەحە شینەکە بەناوبانگە.

سەحە شینەکەی فەیسبووک بۆ ئەو لاپەڕانە دەبێت کە هی کۆمپانیای گەورە یاخود کەسایەتی دیاری جیهانی یاخود نەتەوەیین، بۆ ئەوەی بتوانیت بەدەستیبهێنیت، لاپەڕەکەت پێویستە ئەم مەرجانەی تێدابێت:


١. پێویستە بەڕاستی هی خۆت یان کۆمپانیاکە بێت، هەر لاپەڕەیەک بەناوی کەسی دیکەوە دانرابێت سەحەکەی پێنادرێت.
٢. بۆ هەر کەسێک یان پیشەیەک تەنیا یەک لاپەڕە دانیپێدادەنرێت.
٣. پێویستە لاپەڕەکە چالاک بێت و بەشی "دەربارە"ی هەبێت، جگە لەمانە وێنەیەکی پرۆفایل و لایەنیکەم یەک پۆستی هەبێت.
٤. پێویستە ئەو کەسە یاخود ئەو کۆمپانیایەی لاپەڕەکەی بۆ دانراوە ناسراوبێت، چەندجارێک لە شوێنی جیاوازی ئینتەرنێت خەڵکی بەدوایدا گەڕابن.
بۆ داواکردنی سەحە شینەکە کلیک لێرە بکە.
لەکاتی داواکردندا پێویستە لایەنیکەم پێناسێک یاخود بەڵگەیەکی سکانکراو دابینبکەیت تاکو بیسەلمێنیت کە هەژمارەکە یاخود لاپەڕەکە هی لایەنێکی راستەقینەیە.
پاشان لە بۆشایی خوارەوەدا دەبێت ئاماژە بەوە بدەیت کە بۆچی پێویستە فەیسبووک دان بە پەیجەکەتدا بنێت.


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌