یابان مۆبایلێكی نوێی دروست كردووه‌ ، وێنه‌ و ڤیدیۆی ڕووت ناگرێت .

هەواڵی / 3/3/2020 1495 جار بینراوە

یابان مۆبایلێكی نوێی دروست كردووه‌ ، وێنه‌ و ڤیدیۆی ڕووت ناگرێت .


مۆبایلی هۆشمەندی Tone E20 ی یابانی کە لەلایەن کۆمپانیای "تۆن" بەرهەم هاتوە بەوە جیادەکرێتەوە لە ڕێگەنادات وێنەی ڕووت یان ڤیدیۆی ڕووتی پێ تۆماربکرێت کە ئەمەش تایبەتمەندیێکی زۆر باشە بۆ ئەو دایک و باوکانەی دەیانەوێت منداڵەکانیان دووربن لە کاری هەڵە.

ئەم مۆبایلە وا پڕۆگرام کراوە کە هەر وێنەیەک ڕووتبێت نەیگرێت ئەویش بە پشت بەستن بە زیرەکی دەستکرد کە کۆمپانیاکە بەشێوەیەکی وای داڕشتوە بتوانێت وێنەی ئاسایی و وێنەی ڕووت لێک جیا بکاتەوە.

هەروەها مۆبایلەکە تایبەتمەندی زۆر بەرز و پێشکەوتووی هەیە کە خاوەنی پڕۆسیسەرێکی Helio P22 ەو خاوەنی ٣ کامێرایە لەدواوە کە (١٢ مێگاپێکسڵ +١٣ مێگاپێکسڵ + ٢ مێگاپێکسڵ )ن و پەنجەمۆری هەیە دەکەوێتە بەشی دواوەی وە پاتریەکەی 3900 میللی ئەمپێرە و کامێرای پێشەوە ٨ مێگاپێکسڵ و قەبارەی شاشەکەی 6.26 ئینچە و سیستەمی ئیشپێکردنی ئەندرۆید 9.0 ە.

نرخەکەشی تەنها 180 دۆلاری ئەمریکییە.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌