فه‌رهه‌نگێكی نایاب بۆ وەرگێڕانی ڕسته‌یی فێركاری (ئینگلیزی – كوردیی) دابەزێنە
هەواڵی /
17/2/2020
1302 جار بینراوە
فه‌رهه‌نگێكی نایاب بۆ وەرگێڕانی ڕسته‌یی فێركاری (ئینگلیزی – كوردیی) دابەزێنە
فه‌رهه‌نگی ڕێبین پله‌س یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین فه‌رهه‌نگی ڕسته‌یی فێركاری ئینگلیزی – كوردییه كه ستافێكی گه‌وره له مامۆستایان و شاره‌زایانی زمانی ئینگلیزی كاریان تێدا كردووه به درێژایی دوو ساڵ، ئه‌م فه‌رهه‌نگه لەلایەن ڕێبین عەلییەوە گەشەی پێدراوە کە چەندین بەش و تایبەتمەندی زۆر گرنگ لە خۆ دەگرێت، و ئەپەکە زیاتر لە ١٠٠ هەزار جار دابەزێنراوە.
بۆ داگرتنی فەرهەنگەکە بۆ ئای ئۆ ئێس کرتە لێرە بکە، و بۆ سیستەمی ئەندرۆیدیش کرتە لێرە بکە، و ئەمانەی خوارەوەش گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەپی Rebin Dictionary Plus ـە.
١- زیاتر له هه‌شتا هه‌زار وشه‌ی ئینگلیزی بۆ كوردی كه بۆ هه‌ر وشه‌یه‌ك زیاتر له چه‌ند مانایه‌ك نووسراوه.
٢- زیاتر له شێست و حه‌وت هه‌زار وشه‌ی كوردی بۆ ئینگلیزی.
٣- زیاتر له حه‌فتا هه‌زار ڕسته‌ی ئینگلیزی بۆ كوردی وه كوردی بۆ ئینگلیزی (زیاتریش ده‌كرێ).
٤- گرینگ‌ترین سێ هه‌زار وشه‌ی ئینگلیزی كه زۆر به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئاستی سه‌ره‌تایی زمانی ئینگلیزیدان و نازانن له كوێوه ده‌ست پێبكه‌ن و كام وشانه له‌به‌ر بكه‌ن.
٥- زیاتر له چل هه‌زار وشه‌ی زمانه‌كانی تر ( ئینگلیزی – كوردی – عه‌ره‌بی – فارسی – توركی ).
٦- خوێندنه‌وه‌ی وشه‌كان به هه‌ردوو شێوه‌زاری ئه‌مریكی و به‌ریتانی.
٧- ده‌توانی كامیره‌ی مۆبایله‌كه‌ت به‌كار بهێنیت بۆ گه‌ڕان به دوای وشه ئینگلیزیه‌كان به شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا.
٨- له كاتی هه‌بوونی هێڵی ئینته‌رنێت ده‌توانی هه‌موو وشه‌و ڕسته‌كان وه‌ربگێریت بۆ سه‌ر زمانه جیهانییه‌كانی تر.
٩- ده‌توانی ده‌نگی خۆت تۆمار بكه‌ی و به‌راوردی بكه‌ی له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی به‌ریتانی و ئه‌مریكی.
١٠- ١٠٠ گفتوگۆی باوی ئینگلیزی كوردی.
١١- چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی تر وه‌ك جۆری وشه‌كان ، ده‌نگی وشه‌كان ، ئاگاداركردنه‌وه له بوونی هه‌ڵه، له داهاتوودا تایبه‌تمه‌ندی تر زیاد ده‌كرێت.