کۆمپانیای مایکرۆسۆفت پشتگیرییەکانی بۆ Windows7 راگرت
هەواڵی /
14/1/2020
1422 جار بینراوە
بەشێوەیەکی فەرمی
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت پشتگیرییەکانی بۆ Windows7 راگرت
شهن پرێس:
ئەمڕۆ، بەشێوەیەکی فەرمی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی،
پشتگیرییەکانی بۆ ویندۆز ٧ "Windows7" راگرت و چیتر نوێکردنەوە و
پشتیگیری ئەمنی بۆ بەکارهێنەران بەردەست ناکات.
ئەمڕۆ، ١٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بەشێوەیەکی
فەرمی سەرجەم پشتگیرییەکانی بۆ ویندۆز ٧ راگرت و هیچ نوێکارییەکی سیکیوریتی ڕەوانەی
وەشانی ناوبراو ناکات و بەیەکجاری پشتگیری راگرت.
لە روونکردنەوەیەکدا کۆمپانیاکە دەڵێت، هەرچەندە بەکارهێنەران
دەتوانن بەردەوام بن لە بەکارهێنانی ویندۆزەکە بەڵام، بە بژاردەیەکی باشی نازانن،
چونکە لەمەودوا ویندۆز ٧ دەبێتە نێچیرێکی ئاسان بۆ ڤایرۆس و هاککەران و بەرنامە زیانبەخشەکان.
هاوکات، بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی ستات کاونتەر یەک لەسەر
چواری بەکارهێنەرانی ویندۆز وەشانی ویندۆز ٧ بەکاردەهێنن، کۆمپانیای مایکرۆسۆفتیش
پێشنیازدەکات بەکارهێنەران بە زووترین کات وەشانی ویندۆزەکەیان بەرزبکەنەوە بۆ ویندۆز
١٠ تاکو لە مەترسییەکان پارێزراو بن.
راگرتنی پشتگیرییەکانی مایکرۆسۆفت لە ویندۆز ٧ لە کاتێکدایە،
لە کۆتایی ساڵی رابردوودا کۆمپانیاکە بە فەرمی بەکارهێنەرانی لە راگرتنی پشتگیرییەکانی
بۆ ئەو ویندۆزە راگەیاند.