ئایا خواردنی ماست له‌گه‌ڵ ماسی توشی به‌ڵه‌كیمان ده‌كات ؟؟؟
هەواڵی /
15/5/2018
2487 جار بینراوە
ئایا خواردنی ماست له‌گه‌ڵ ماسی توشی به‌ڵه‌كیمان ده‌كات ؟؟؟
ئه‌وترێت خواردنی ماست و ماسی ئەگەر بەیەکەوە بخورێن، گوایە مرۆڤ تووشی نه‌خۆشیی به‌ڵه‌كی پێست ده‌كات!
ئه‌مه بۆچوونێكی هه‌ڵه و زانیارییه‌كی نادروسته، بەپێچەوانەوە چەندین سوودی تەندروستی ھەیە.
بەپێی لێکۆڵینەوە نوێیەکان لە ئەنجامی کارلێکی پرۆتینەکانی
ماسی و ماست ڕەنگە بەشێکی کەم لە مرۆڤ تووشی ھەستیاری پێست بکات، بەڵام بە
ماوەیەکی کەم و کاریگەرییەکی ئه‌وتۆی نابێت.
ماست دەوڵەمەندە بە ماددەی کالسیۆم کە گرنگە بۆ تەندروستی
مرۆڤ بەتایبەتی بۆ ئێسک و ددانەکان، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەیەکی باش لە
پرۆتینەکانی تێدایە، ماسوولکەی لەشیش بەھێز دەکات، ھەروەھا ئەو بەکتریا
بەسوودەی کەلەناو ماست بوونی ھەیە یارمەتی ھەرسکردنی خۆراک دەدات.
کاتێکیش ماست لەگەڵ ماسی دەخورێت بەھۆی ئەوەی سەرچاوەیەکە بۆ
دەستکەوتنی کانزاکانی کالیسیۆم و فۆسفۆر و یۆد، سودەکانی بۆ تەندروستی ئێسک
و ددانەکان دوو ھێندە دەبنەوە، لەگەڵ ئەوەی "ئۆمێگا سێ" کە لەناو ماسی
بوونی ھەیە توانای لەناوبردنی چەوری زیان بەخشی دەبێت، ھەر بۆیە ئەو
کەسانەی کە ئارەزوو دەکەن کێشی لەشیان کەمبکەنەوە یان خۆراکێکی تەندروست
بخۆن دەتوانن سوود لە خواردنی ماسی و ماست بەیەکەوە وەربگرن.
ئامادەکردنی :
دكتۆر دلێر رضا عبدالكريم
پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی پێست و زوهری
دكتۆرا(بۆرد) له نه‌خۆشییه‌كانی پێست و زوهری/ به‌غداد