كلیلهكانی سهركهوتن/بهشی كۆتایی
وتار/
01/09/2016
1523 جار بینراوە
م.شوكریه شێخانی
بهشی
كۆتایی له نامیلكهی(كلیلهكانی سهركهوتن)
٢١-
هەرگیز لە ڕەحمەتی خوای باڵا دەست نائومێد نەبین چونكە ڕەحمەتی خوای گەورە هەموو
شتێكی گرتۆتەوە چ جای تۆی موسڵمان هەروەكو لە سورەتی الاعراف پەروەردگار ئەم ئومێدە
گەورەیەی پێ بەخشیوین(ۆرَحْمَتِی ۆسِعَتْ كُڵّ شَیْوٍ... ١٥٦ ) واتا ( رەحمەت و بەزەیی بەرفراوانی من هەموو شتێكی گرتۆتەوە )
٢٢- پاڕانەوەی
بەردەوام و ،بوونی هەستی چاودێری پەروەردگاری
باڵا دەست بەسەرمانەوە ،و پاراستنی فرمانەكانی
خوای پەروەردگار هۆكاری بەهێزن بۆپاراستنمان لە لایەن كردگارەوە ، پێغەمبەری خوا
(درودو سڵاوی خوای لێ بێت ) ئامۆژگاری ئامۆزا بچوكەكەی(عبدالله كوری عباس) كردو پێی
فەرموو:(( ێا غُڵامُ إِنِّی أُعَلِّمُكَ كَلِمَاتٍ احْفَڤْ اللَّهَ ێحْفَڤْكَ)) رواه الترمژی و قال حدیپ حسن صحیح، واتا (ئەی بچكۆڵ من فێری چەند وشەیەكت
دەكەم دەستیان پێوەبگرە فرمانەكانی پەروەردگار بپارێزە پەروەردگاریش تۆ دەپارێزێت
.
٢٣- باشتر وایە
كاتەكانمان بە م شێوەیە دابەش بكەین :-
٢٤- ئامادەكردنی
ئەركی ڕۆژانە یەكێكە لە سیما جوانەكانی قوتابی سەركەوتوو، هەرگیز ڕێگا نەدەین واجبەكان
لەسەرمان كۆ بێتەوە ،ئەو وانانەی كە مامۆستاكانمان ڕونیانكردۆتەوە ،ئەوەی كە لە تێنوسەكە
نووسیومانە لە ماڵەوە دوای حەسانەوە جارێكی تر بگەڕێنەوە سەری ، چونكە ئەمە یارمەتیدەرێكی
چاكە بۆ گواستنەوەی زانیارییەكان لە یادگای كاتی و جێگیركردنی لە یادگای هەمیشەیی
.
٢٥ - هەوڵ بدەین
لەكاتی ڕوون كردنەوەی وانەكان تەركیزی تەواو بكەین چونكە تا تەركیز زیاتر بێت زانیاریەكان
باشتر وەردەگریت و ماوەیەكی زیاتر لە یادگا
دەمێنێتەوە ، وبە تەنها پشت نەبەستەین بەگوێ گرتن لە مامۆستاكانمان چونكە ،ئەو زانیارییەی
تەنها جارێك دەیبستیت دەچێتە یادگای كاتی و بەشی زۆرمان لە بیر دەچێتەوە بەڵكو دوای سەرچاوەی زیاتر بگەڕێ لە پاڵ گوێگرتن لە مامۆستا .
كۆمەڵێك
ئاداب و ڕەوشتی جوان هەن كە پیادەكردنی پێویستە
لە نێو هۆڵەكانی خۆێندن :
۱- گوێ گرتن لە مامۆستا خۆ خەریك نەكردن بە شتی بێ سوود و
لا بەلا .
۲- خۆ ڕاهێنان لەسەر نووسینی زانیاریە گرنگەكان بە خەتێكی خۆش
، بە تاقی كردنەوە دەركەوتووە یەكجار نووسین بە قەد هەشت جار خۆێندنەوەیە .
۳- گفتو
گۆ نەكردن لەگەڵ هاوپۆڵەكانمان ، ئەگەر ئەویش
پرسیاری كرد هەوڵ بدەین بەنووسین زۆر بەكورتی وەڵامی بدەینەوە یان ئاماژەی بۆ بكە
كەتۆ دەتەوێت گوێ بگریت .
٤- واز هێنان لە مشتومڕ كردن و ڕەخنە گرتن لە مامۆستاكانمان ، ئەگەر دڵنیا بووین لە زانیاریەكی
هەڵەی مامۆستا ، باشتر وایە بە شێوەی تێك هەڵكێشان بۆی چاك بكەینەوە.
٥- لە ماڵەوە
تەواو خۆمان ئامادە بكە ین،بەشداری چالاكی ڕۆژانەمان هەبێت،ئەگەر مامۆستایەك بەتەنها
خۆی وانەكانی ڕوون دەكردوە ، هەوڵ بدەین زانیاری سەرتایمان لەسەر بابەتەكە هەبێت ،
جونكە ئەمە یارمەتیدەرێكی چاكە بۆ باش تێگەیشتن بەشێوەێكی ئاسان .
٦- لە كاتی
تاقی كردنەوەكان هەرگیز بیر یان هەوڵی گزی كردن نەدەین ،چونكە گزی كردن جگە لەوەی
لە كەسایەتیمان كەم دەكاتەوە ،بیركردنەوەش پەرش و بڵاو دەكاتەوە، لەلایەكی تر قەدغەیە
، پێغەمبەری ئازیزمان )درودو سڵاوی خوای گەورەی لێ بێت دەفەرموێت (من غش فلیس منا)
رواە مسلم، واتا (ئەوەی فێڵ بكات لە ئێمە نییە)
۷- خۆ پاراستن لە سەیركردنی مامۆستا بەچاوێكی كەم، تانەو تەشەرە لێدان و غەیبەت
كردنی پاشەملە ، وەك ووتراوە هەركەسێك پیتێكم فێر بكات باوكمە بەدرێژایی تەمەنما .
٨- ئامادەی سەرجەم
وانەكان بین ، مەگەر پێش هاتێك بێتە پێشمان لە توانای ئێمە بەدەر بێت ،هەڵبەتە ئە
مە نیشانە ی پێداگری و زیرەكیە ،
٩- لە خوێندن بێ تاقەت نەبین ، بەڵكو بە خوا پەرستی
و ڕێگای بەهەشتی بزانین ، ئەوەتا پێغەمبەری خوا )دردو سڵاوی خوای لێ بێت دەفەرموێت)
(من سلك گریقاً یلتمس فیه علماً سهل الله له به گریقاً إلی
الجنە ) رواه مسلم، واتا (هەركەسێك رێگایەك بگرێتە بەر لەم رێگایەدا زانستێك فێربێت
پەروەردگار رێگای بەهەشتی بۆ ئاسان دەكات )
١٠-پشووەكان
دەرفەتێكە بۆ فێر بوونی ئەو شتانەی كە هاوڕێیە كانمان دەزانن و ئێمە نایزانین وەك پیشەیەك چونكە بە تەنها بڕوانامە بەس نییە
بۆ گەنج بەڵكو هەوڵی فێربونی پیشەیەكی گونجاو بدەین چونكە زۆریك لە گەنجان دوای دەرچونیان
لە كۆلێژ كاریان دەست ناكەوێت چونكە ئەمانە تەنها خاوەنی بڕوانامەن كە بڕوانامەش بەس
نییە بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی كار .
١١- هەوڵ بدەین
بۆ گرتنەبەری هۆكارەكان لە سەرجەم قۆناغەكانی
خوێندن دوو زمانی تر بە تایبەتی هەردوو ز مانی عەرەبی و ئنگلیزی فێر بین ، چونكەتەنها بڕوانامە بەس نییە ، بەڵكو فێر بوونی زمان یەكێكە لە پێداویستیەكانی سەردەم ، زاناكان دەڵێن ئە گەر تۆ دوو زمان بزانیت وەك ئەوەیە كە تۆ دوو كەسیت گەر
سێ بێت دەبیت بەسێ كەس .
١٢- با تەكنەلۆژیا
لە خزمەت ئێمە دابێت بۆ كاری بەكەڵك سوودی لێ وەربگرین ، هەرگیز ڕێگا نەدەین تەكنەلۆژیای سەردەم ژیان و كاتمان داگیر بكات بەرەو
شتی بێ سوودو بێ مانا ڕامان كێشێت .
١٣- لە بەركردنی
جل و بەرگی شیاو گونجاوو شەرعی یەكێكە لە
سیما جوانەكانی مرۆڤی موسڵمانی بڕوادار، بە تایبەتە بۆ خانمان ،هەروەكوو پەروەردگار
لە سەرەتی الاعراف دەفەرموێت{ۆلِبَاسُ التَّقْۆی ژَلِكَ خَیْر.......٢٦}واتا (پۆشینی جلوبەرگێك كە سیمای لە خواترسی لە خۆگرتبێت باشتر
و خێردار ترە بۆتان)
نوێترین نوسینەکانی م.شوكریه شێخانی
-
م.شوكریه شێخانی
31/10/2020
-
م.شوكریه شێخانی
24/10/2020
-
م.شوكریه شێخانی
13/10/2020
-
م.شوكریه شێخانی
30/09/2020
-
م.شوكریه شێخانی
30/08/2020
-
م.شوكریه شێخانی
08/08/2020