كلیله‌كانی سه‌ركه‌وتن 3

وتار/ 25/08/2016 1163 جار بینراوە

م.شوكریه‌ شێخانی

به‌شی سێیه‌م له‌ نامیلكه‌ی(كلیله‌كانی سه‌ركه‌وتن)

١٠- خۆ پاراستن لە ڕاوەستان و پیاسە كردن و گاڵتە كردن  لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر، هەڵبەتە ئەم جۆرە كردەوانە جگە لەوەی كەسایەتی دادەبەزێنت و گومانی خراپیش لەدڵی هاوڕێەكانمان دروست دەكات، تەنانەت ئەگەر بۆ قسەی چاك و ئامۆژگاری بەسودیش بێت ، مەگەر حالەتێكی زۆر پێویست بێت وكاتی كەمی گەرەك بێت ، باشتر وایە خوشكان دووان یان زیاتر بن .
١١- باشتر وایە گەنجەكان سونەتی سلام كردن و تەوقە كردن لە نێوان خۆیاندا پیادە بكەن ، كچەكانیش بە هەمان شێواز.
پێغەمبەری خوا (دردو سڵاوی خوای گەورەی لێ بێت) بەلای كۆمەڵێك ئافرەت دا تێپەڕیوە و سەلامی لێ كردون .
١٢- بەرجستە كردنی صبرو ئارامی بەرامبەر هەموو ئەو كۆسپ و تەگەرە و ئازار و ناخۆشیانەی دێنە ڕێگامان لە قۆناغەكانی خوێندن ، چونكە صبرو ئارامی ڕێگای تاریك ڕ ۆشن دەكاتەوە ، هەروەها دەبێتە دەستبەركردنی پاداشتێكی بێ هەژمار، هەروەكو ابو مالكی الاشعری لە  پێغەمبەری خوا دەگێرێتەوە كە فەرمویەتی((الصَّبْرُ چِێا‌وٌ)) أخرجه مسلم فی صحیح. واتا (ئارامگرتن ڕۆناكیە)
١٣- فـرمان بەچاكەو نەهی كردن لەخراپەكاری ئەركێكی شەرعیە بەسەر هەموو تاكێكی موسڵمانی باوەڕدار،  بەڵام نەرم نیانی و حیكمەت و ئامۆژگاری چاك ئەركێكی تری  ئەم ئاكارەیە ، خوای گەورە لەیەك ئایەت ئەم دوو فرمانەی ئاراستە كردوین كە دەفەرمۆێت{ادْعُ إِڵی سَبِیلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَەِ ۆالْمَوْعِڤَەِ الْحَسَنَەِ ۆجَادِلْهُمْ بِاڵّتِی هِێ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُۆ أَعْڵمُ بِمَنْ چَڵّ عَنْ سَبِیلِهِ ۆهُۆ أَعْڵمُ بِالْمُهْتَدِینَ } النحل ١٢٥ .
واتا (ئەی پیغەمبەر ئەی باوەرداران هەر بە ژیرانە و نەرمی و قسەی خۆش و حیكەمەت و ئامۆژگاری شیرین و جوان خەڵك بۆ ڕێگای پەروەردگارت بانگ بكە بەراستی پەروەردگاریشت باشتر بە كەسانێك دەزانێت كە لە رێگای ڕاست لایانداوە وە زاناتریشە بە حاڵی ئەو كەسانەی ڕێنوێنن لەسەر رێگای ڕاست )
١٤- خۆ پاراستن و دووركەوتنەوە لە هەر شتێك كە پەیوەندی بەئێمەوە نییە ، پێوست بەپرسیار كردن لە تایبەتمەندی كەسێك یان كێشەێك كە خاوەنەكەی ئارەزوو ناكات باسی لێوە بكات ، پێغەمبەری دانامان ئەو ڕەوشتە بەرزەی بەڕەوشتێكی جوان بۆ موسڵمانان وەصف كردوە و دەفەرمۆێت    ((مِنْ حُسْنِ إسْلامِ المَرْ‌وِ تَرْكُهُ مَا لا ێعْنیه)) رواه الترمژی و غیره
واتا ( لە جوانیەكانی ئیسلام ئەوەیە مرۆڤ واز لە شتێك بهێنێت كە پەیوەندی بە خودی خۆیەوە نییە).
١٥ ـ پێویستە خۆمان بپارێزین لەسەرجەم ئە و ڕەفتارو گوفتارو كردەوانەی كە مایەی دروست كردنی گومانی خراپن لەسەرمان،وەك دانشتن لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر لە باخچە بە تەنها و شوێنە لا چەپەكان یان چوون بۆ ژووری مامۆستا بە تەنها لە كاتێكدا ئەو لە ڕەگەزی بەرامبەرە ، عمری كوڕی خەتاب ڕەزاو ڕەحمەتی خوای گەورەی لێ بێت دەفەرموێت كردەوەێك ئەنجام مەدە كە دەبێتە مایەی دروست بوونی گومان لەسەرتا ، پاشان گلەیی مەكە ئەگەر گومانی خراپ لەسەرتا دروست بوو .
١٦- پێوستە دڵ بپارێزرێ لە گومانی خراپ بەرامبەر هاوڕێ و مامۆستاكان ، چونكە گومان فێڵێكی شەیتانە و تووشی گوناهمان دەكات ، بۆیە پەروەردگاری زاناو حەكیم فرمانی پێ كردوین بەووشەی اجتناب واتە دوور كەوتنەوەی تەواو ، دیارە گومانی خراپ  سەرەتایەكە بۆ دروست بوونی كوشتن و فتنە و شەڕ و ئاژاوە، پەروردگار لە سورەتی حجرات كە بە سورەتی ڕەوشت ناونراوە دەفەرمووێت{َیأَیُّهَا اڵّژِینَ ێ‌َمَنُوا اجْتَنِبُوا كَپِیرًا مِنَ الڤَّنِّ إِنَّ بَعْچَ الڤَّنِّ إِپْمٌ ... ١٢} واتا (ئەی ئەو كەسانەی باوەڕتان هێناوە خۆتان لە زۆرێك لە گومانبردن بە یەكتری بە دور بگرن چونكە هەندێك لەو گومانانە مایەی دووچاربونتانە بە گوناه لای خوای گەورە )
١٧- پێوستە كێشە كان بچووك بكەینەوە ، لەكێشەش كێشە دروست نەكەین ئەگەر كێشەیەك بەرۆكی گرتین  لەخوا بپاڕێنەوە ،و هەوڵ بدە ین بە یار مەتی هاوڕێ و كەسانی دڵسۆزو بە ئەزموون ڕێگاچارەیەكی گونجاوی بۆ بدۆزینەوە .
١٨- پێویستە گرنگی بەسەرجەم وانەكان بدەین ، هەوڵ بدەین یەكێك بین لە قوتابیە زیرەك و نموونەیەكان ، ئەگەر وانەیەك بەلامانەوە گران بوو گرنگی زیاتری پێ بدەین و كاتی زیاتری بۆ تەرخان بكە ین، وە داوای زیاتر شیكردنەوە لە  مامۆستا و هاوپۆلەكان كارێكی ئاساییە .
ابو هریرە لە پێغەمبەری خواوە (دوردی خوای لەسەر بێت) دەگێڕێتەوە كە دەفەرموێت (احرص علی ما ینفعك واستعن بالله ، ولا تعجز ) رواه مسلم . واتا (پێداگربە لەسەر هەموو ئەو شتانەی كە سودیان هەیە بۆت وە بۆ ئەمەش داوای هاوكاری و پشتیوان لە پەروەردگار بكە و هەرگیز دەستەو ئەژنۆ مەوەستە )
١٩- هەوڵ بدەین پێش ئەوەی بچین بۆ كۆلێژ دەست نۆیژ هەڵگرین،وە لەگەڵ خوێندنی وێردەكانی بەیانیان وەك چوونە بۆ نێو قەڵاێكی پارێزەر،خوێندنی وێردەكانی دەستبەركردنی پارێزەریە لەلایەن فریشتەكانەوە بەفرمانی پەروەردگار ،با لێوەكانمان هەردەم تەڕ بێت بە یادی خوا ، هەڵبەتە هەر كارێكیش پەروەردگار فرمانی پێ كردبێت دڵنیابە سوودی زۆری بۆ خاوەنەكەی هەیە، وە خوای گەورە لە سورەتی الاحزاب دا دەفەرموێت{ ێا أَیُّهَا اڵّژِینَ ێ‌َمَنُوا اژْكُرُوا الڵّهَ ژِكْرًا كَپِیرًا (41) ۆسَبِّحُوهُ بُكْرَەً ۆأَصِیلًا (42}، واتا (ئەی ئەو كەسانەی باوەرتان هێناوە یادی خوا بكەن یادێكی زۆر و بێسنور وە هەموو بەیانی و ئێوارەیەك خوا بە پاك و خاوێن رابگرن وە هەردەم تەسبیحات بكەن )
٢٠- لە ناخی دڵمان پشت بە خوای باڵا دەست ببەستین خوا بەسە لە گەڵمان بێت پەروەردگار لە سورەتی الگلاق دەفەرموێت{ۆمَنْ ێتَۆكَّلْ عَڵی الڵّهِ فَهُۆ حَسْبُهُ إِنَّ الڵّهَ بَالِغُ أَمْڕهِ قَدْ جَعَڵ الڵّهُ لِكُلِّ شَیْ‌وٍ قَدْرًا 3}، واتا (هەر كەسێك پشت بە خوای باڵا دەست ببەستێت دوای گرتنەبەری هۆكارەكان ئەوە تەنیا خوای بەسە و كار و باری بۆ ئاسان دەكات بێگومان هەرچی خوا بڕیاری لەسەربێت هەر ئەنجامی دەدا و دەیگەیەنێتە جێ وە بەراستی بۆ هەموو شتێك خوای گەورە كات و ئەندازەیەكی دیاری كردوە)

نوێترین نوسینەکانی م.شوكریه‌ شێخانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌