كلیلەكانی سەركەوتن 2

وتار/ 23/08/2016 1746 جار بینراوە

م.شوكریه‌ شێخانی

به‌شی 2 له‌ نامیلكه‌ی(كلیلەكانی سەركەوتن)

لە گرنگترین ئاداب و ڕەوشت و ئاكارە جوانەكان :
۱- نەرمی و لەسەرخۆیی: پێغەمبەری خوا (درودو سڵاوی خوای گەورەی لێ بێت )بە ئەشەجی  كوری عبدالقیسی(خوا لێی ڕازی بێت ) فەرموو: {إِنَّ فِیكَ خَصْڵتَیْنِ یُحِبُّهُمَا اللهُ: الْحِلْمُ، ۆاڵاَنَاەُ} واتە :تۆ دوو ڕەوشتی جوانت تێدایە كە خوای گەورە ئەم دوو ڕەوشتەی خۆش دەوێت :نەرمونیانی و لەسەرخۆی)،مەبەستی پێغەمبەری خوا ( دردو سڵاوی خوای گەورەی لێ بێت ) بەهۆی بوونی ئەم دوو ڕەوشتە جوانە لە تۆدا خوای گەورە تۆی خۆشدەوێ، كەوابێت ئەم فەرموودە ئاماژەیەكە كە نەرم و نیانی و لەسەرخۆی هۆكاری دەستەبەركردنی خۆشەویستی خوای گەورەیە. 
٢-  كەم ئاخاوتن،پێكەنین،دەنگ بەرزكردن كەسایەتی مرۆڤ بەرز دەكەن لە بەرامبەریشدا ئاخاوتن و پێكەنینی زۆر و دەنگ بەرز كردنەوە ڕەوشت و ئاكاری نەویستراون.پەروەردگار لە قورئانی پیرۆز دەنگی بەرزی داوەتە پاڵ گوێ درێژ،وە هەروەها هۆكاری دووركەوتنەوەیە لە پێغەمبەری خوا لە ڕۆژی دوایی هەروەكوو جابر لە پێغەمبەری خوا دەگێرێتەوە كە دەفەرمۆێت {إِنَّ مِنْ أَحَبِّكُمْ إِڵیَّ ۆأَقْرَبِكُمْ مِنِّی مَجْلِسًا ێوْمَ الْقِێامَەِ أَحْسَنُكُمْ أَخْلاقًا ، ۆإِنَّ أَبْغَچَكُمْ إِڵیَّ ۆأَبْعَدَكُمْ مِنِّی مَجْلِسًا ێوْمَ الْقِێامَەِ الپَّرْپَارُونَ الْمُتَشَدِّقُونَ ۆالمُتَفَیهِقُونَ " قَالُوا : ێا رَسُوڵ اللَّهِ ، قَدْ عَلِمْنَا الپَّرْپَارُونَ و الْمُتَشَدِّقُونَ ؟  وما َالمُتَفَیهِقُونَ قَاڵ : " الْمُتَكَبِّرُونَ " . } رواه الترمژی و صححه الالبانی
إِنَّ مِنْ أَحَبِّكُمْ إِڵیَّ ۆأَقْرَبِكُمْ مِنِّی مَجْلِسًا ێوْمَ الْقِێامَەِ أَحْسَنُكُمْ أَخْلاقًا ، ۆإِنَّ أَبْغَچَكُمْ إِڵیَّ ۆأَبْعَدَكُمْ مِنِّی مَجْلِسًا ێوْمَ الْقِێامَەِ الپَّرْپَارُونَ الْمُتَشَدِّقُونَ ۆالمُتَفَیهِقُونَ " قَالُوا : ێا
واتا:خۆشەویسترینتان و نزیكترینتان لەمن لە ڕۆژی دوایی ئەو كەسانەن كەخاوەنی رەوشتی بەرزن ،وە ئەوانەی كە زۆرترین رقم بەرامبەریان هەیە و دوورن لەمن لەڕۆژی دوایی كەسانێكن كە زۆر قسەدەكەن و ئازاری خەڵك دەدەن وە لوت بەرزن.
٣- هاوڕێیەتی كردنی كەسانی لەخواترس ڕەوشت بەرزو ژیرو بەئەمەك ،هەڵبەتە هاوڕێ كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر هاوڕێ  هەیە ئەوەتا  عائشە(خوا لێی رازی بێت)لە پێغەمبەری خوا (درود و سڵاوی خوای گەورەی لێ بێت دەگێڕێتەوە كەفەرموویەتی  {الْمَرْ‌وُ عَڵی دِینِ خَلِیلِهِ فَلْێنْڤُرْ أَحَدُكُمْ مَنْ یُخَالِلْ} رواه أبو داود
واتە :مرۆڤ لەسەر ئاینی هاوڕێ و هاودەمیەتی ،باهەر یەكێك لەئێوە بزانێت كێی خۆشدەوێت.
٤- ڕێزگرتن لە ڕاوبۆچوونی بەرامبەر و خۆپاراستن لەڕەخنەگرتن وهەست برینداركردنی هاوڕێیەكانمان ، باشتر وایە چاك كردنی هەڵەكان بەشێوەی تێك هەڵكێشان بێت .
٥- دوور كەوتنەوە لە خۆهەڵكێشان وخۆ بەگەورەزانین و ڕوو وەرگێڕان لە خەڵك ،ئەمە فرمایشتی پەروەردگاری مەزنە هەروەك لەسورەتی لوقمان فەرموویەتی {ۆڵا تُصَعِّرْ خَدَّكَ لِلنَّاسِ ۆڵا تَمْشِ فِی الْأَرْچِ مَرَحًا إِنَّ الڵّهَ ڵا یُحِبُّ كُڵّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ (18)} واتە:بەفیزەوە رووت وەرمەگێڕە لەخەڵكی وە ڕووت گرژ مەكە،بەڵكو هەردەم ڕوو خۆشبە وە بەدەعیە و فیز مەڕۆ بەسەر زەویدا،بەڕاستی خوای گەورە دەعیە باز و شانازی كارێكی بەخۆ خۆشناوێت.
٦- یارمەتی دانی هاوڕێیەكانمان و بەهاناوە چوونیان لەكاتی تەنگانە درێژكردنی دەستی یارمەتی بۆیان لەكاتێكدا پێوستیان بەیارمەتی هەبێ ، ئەبوو هریرە لە پێغەمبەری خوا دەگێڕێتەوە {مَنْ نَفَّسَ عَنْ مُۆْمِنٍ كُرْبَەً مِنْ كُرَبِ الدُّنْێا نَفَّسَ الڵّهُ عَنْهُ كُرْبَەً مِنْ كُرَبِ ێوْمِ الْقِێامَەِ ، ۆمَنْ ێسَّرَ عَڵی مُعْسِرٍ ێسَّرَ الڵّهُ عَڵیْهِ فِی الدُّنْێا ۆالْێ‌خِرَەِ} رواه ابوداود و الترمژی و ابن ماجه.
واتە:هەركەسێك مەینەتیەك لەسەركەسێك لابدات،خوای گەورە مەینەتیەك لە مەینەتیەكانی لە ڕۆژی دوایی لەسەر لادەبات ،وەهەركەسێك ئاسانكاری بۆخەڵكانێك بكات خوای گەورە لەدونیاو لەرۆژی دوایی ئاسانكاری بۆدەكات.
٧- قوتدانەوەی ڕق و توڕەیی ،زاڵ بوون بەسەر خۆمان بەتایبەتی لەكاتی توڕەیی زۆر ،ئاشكرایە مرۆڤ لەكاتی توڕە بوون نیوەی ژیریی  خۆی لە دەست دەدات بۆیە ئەنجامدانی هەر كارو كردەوەیەكی نادروست و ناهاوسەنگ دەردەچێت و پەشیمان بوونەوە بەدوای خۆیدا دەهێنێت، قوتدانەوەی ڕق و توڕەیی لەكاتێكدا كەدەتوانین دەریخەین پاداشتەكەی بریتیە لە دەستبەركردنی لێبوردەیی  پەروەردگاری مەزن وبەهەشت و چوون بۆ نێو بازنەی كەسانی چاكە خواز ئەوەتا پەروەردگار لە سورەتی ال عمران دەفەرموێت{ۆسَاڕعُوا إِڵی مَغْفِرَەٍ مِنْ رَبِّكُمْ ۆجَنَّەٍ عَرْچُهَا السَّمَۆاتُ ۆالْأَرْچُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِینَ (133) اڵّژِینَ یُنْفِقُونَ فِی السَّرَّا‌وِ ۆالچَّرَّا‌وِ ۆالْكَاڤِمِینَ الْغَیْڤَ ۆالْعَافِینَ عَنِ النَّاسِ ۆالڵّهُ یُحِبُّ الْمُحْسِنِینَ.(134)} واتە: پەلە و چەسپانی بكەن بو كردنی ئەو شتانەی دەبنە هۆی لێبوردەیی پەروەردگارتان وە چوونە بەهەشتێكی فراوانی وا كە پانتاییەكەی بەئەندازەی ئاسمانەكان و زەوییە،كە ئامادەكراوە بۆكەسانێك كەلەخۆشی و ناخۆشی و لە بوون و نەبووندا ئەبەخشن،وە رق و توورەیی خۆیان دەخۆنەوە و لە هەڵەی مرۆڤەكان دەبوورن و تۆڵە ناسێنن،پەروەردگاریش خێر خوازانی خۆشدەوێت. 
٨ - دوور كەوتنەوە لە تانە و تەشەرو توڕەكردنی هاوڕێیەكانمان ،چونكە ئەم جۆرە كردەوانە جگە لەوەی هاوڕێیەكانمان توڕە و بێ تاقەت دەكات ،تاوانێكە ئەنجامدەرانی توشی سزایەكی سەخت دەكات لە ڕۆژی دوایی ، خوای گەورە لە سورەتی الاحزاب فەرموویەتی:{ ۆاڵّژِینَ یُۆْژُونَ الْمُۆْمِنِینَ ۆالْمُۆْمِنَاتِ بِغَیْڕ مَا اكْتَسَبُوا فَقَدِ احْتَمَلُوا بُهْتَانًا ۆإِپْمًا مُبِینًا(58)}. واتە:ئەو كەسانەی كە پیاو و ئافرەتە باوەڕدارەكان ئازار دەدەن بێ ئەوەی هیچ گوناهێكیان هەبێت ،بێگومان ئەوانە بوختان و درۆ و گوناهی ئاشكرایان هەڵگرتووە.
٩- پاراستنی چاو لەسەیر كردنی ڕەگەزی بەرامبەر،دیارە ئەم ڕەوشتە بەرزە یەكێكە لەسیما جوانەكانی  بڕواداران،وپاراستنی دڵە لە تیرە كوشندەكانی شەیتانی نەفرەتلێكراو،ودەستبەركردنی نورو ڕوناكیە بۆ دڵ، هەروەها جێبەجێكردنی فەرمایشتێكی بەرزی پەروەردگارە ، ئەوەتا خوای كردگار لە سورەتی نور دەفەرموێت { قُلْ لِلْمُۆْمِنِینَ ێغُچُّوا مِنْ أَبْصَاڕهِمْ ۆێحْفَڤُوا فُرُوجَهُمْ ژَلِكَ أَزْكَی ڵهُمْ إِنَّ الڵّهَ خَبِیرٌ بِمَا ێصْنَعُونَ (30) ۆقُلْ لِلْمُۆْمِنَاتِ ێغْچُچْنَ مِنْ أَبْصَاڕهِنَّ..........} واتە:ئەی محمد(درود و سڵاوی خوای گەورەی لێبێت)بەپیاوانی بروادار بلێ چاو بنوقێنن لەئاستی ژنانی نامەحرەمدا،وەداوێن و عەورەتی خۆیان بپارێزن بێگومان ئەوە باشرە بۆیان پەروەردگاریش ئاگادارە بەو كردەوانەی كە ئەنجامی دەدەن،وەبەژنانی باوەردار بلێ باچاویان دابخەن لەسەیركردنی نامەحرەم........
پێغەمبەری خواش (درودو سڵاوی خوای گەورەی لێ بێت )ئامۆژگاری پێشەوا علی كوڕی ئەبی تالیب دەكات ودەفەرمۆیت   ((ێا عَلِیُّ ڵا تُتْبِعْ النَّڤْرَەَ النَّڤْرَەَ فَإِنَّ ڵكَ الْأُوڵی ، ۆڵیْسَتْ ڵكَ الْێ‌خِرَە(( رواه ابو داود .
واتا (( واتا ئەی عەلی بە دوای سەیركردنی نامەرحرەم مەكەوە سەیركردنی یەكەم بۆ تۆیە بەڵام دوبارە و سێ بارە سەیركردن بۆ تۆ نییە و گوناهبار دەبیت))
ئەحمەد شەوقیش لەدێرە شعرێكدا جوانی وتووە:
نڤرە فأبتسامە فسلام......... فكلام فموعد فلقا‌و
واتا( سەرەتا سەیركردنە، بە دوایەوە زەردەخەنەیەكە، ئینجا سەلامێكە، پاشان قسەكردنێكە، پاشان دانانی مەوعیدێكە بۆ دانیشتن )

نوێترین نوسینەکانی م.شوكریه‌ شێخانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌